Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

شەجەریان پەردەی لەسەر پەیكەرێكی نامیق حەمە لادا

Be First!
by July 24, 2008 گشتی

 پەیكەرێك لە سێو…
 شەجەریان پەردەی لەسەر پەیكەرێكی نامیق حەمە لادا
 
 ئێوارەی 22/7 لە گەلەری زاموا، بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، هونەرمەندی ناودار، شەجەریان پەردەی لەسەر پەیكەرێكی نوێی هونەرمەند نامیق حەمە لادا، (پەیكەرێك لە سێو) دواهەمین ئەزموونی كاری هونەریی (نامیق حەمە)ی شێوەكارە، هەروەك خۆی ئاماژەی پێدا ئەم كارەی كارێكە لە نێوان ئینیستالەیشن وپەیكەرسازیدا، كە ماوەیەكی زۆرە وەك بیرۆكەو جێبەجێكردن كاری بۆدەكات، تا ئەمڕۆ كە شەجەریان پەردەكەی لاداو بینەران بینیان، سەبارەت بە پەردەلادان لەسەر (پەیكەرێك لە سێو) لەلایەن شەجەریانەوە، نامیق حەمە وتی:( ئەمە رۆژێكی گرنگە بۆمن، كە هونەرمەندێكی گەورەی جیهانی پەردە لەسەر كارێكی هونەریی من لابدات، وابزانم ئەمە خەونی هەموو هونەرمەندێكە نەك من، كە هونەرمەندێكی وا ناودار پێشانگە یان بەرهەمێكی بۆ بكاتەوە، سەبارەت بە بیرۆكەی گشتی (پەیكەرێك لە سێو)یش وتی: (ئەم كارە دوابەدوای ئەو پرۆژەی پێشترم دێت كە بە شێوازێكی هونەریی كارم لەسەر ئەو بۆمبانەكردبوو كە كیمیاویی تێدابوو كرا بەسەر هاوڵاتیانی هەڵەبجەدا، بەڵام ئەم جارە ڕەهەندێكی ئیستاتیكیانەترو ئینسانیترم لەو بۆمبانەدا بینیوەتەوە، من ئەو سێوانەی كە كردوومن بە بۆمبەكەوەو لە شێوەی پەیكەرێكدا، سێوی هەمەجۆرن، ئەو سێوانەش ناوی تایبەتییان هەیە، هەریەك لەو ناوانەش گوزارشت لە چینێك لە چینەكانی بەركەوتەی چەكی كیمیاوی دەكەن لە هەڵەبجەدا، لایەنێكی تریش لە (پەیكەرێك لە سێو) گەڕانێكی هونەرییە بەدوای ماناو دەلالەتی ئەو بۆمبە بەدەر لە بوونە مرۆڤكوژییەكەی، كە ئەمڕۆ من لە لایەنێكی هونەرییەوە مانای نوێ و فەلسەفەی هونەریی جیاوازم تێدا دۆزیوەتەوە.
 بڕیارە ئەم پەیكەرە، لە حەوشەی گەلەری زاموا بە شێوەیەكی بەردەوام جێگیربێت.
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply