Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

شەرمە بۆ من وبۆ تۆ و بۆ ئەو … دایکی شەهید گلەیی هەبێ

Be First!
by July 13, 2009 گشتی

زانا قاسم دزەیی 

لەوەتەی شۆرشی رزگاری خوازی کورد لە باشووری کوردستان هەڵگیرساوە… کەسانێکی زۆر لەپاڵ ئەو شۆرشە وەستاون و قوربانییان پێشکەش کردووە تا ئەو هەرێمە بەمرۆ گەیشتووە… قوربانی ئەو شەهیدانە ئەم ئازادییەی هێنا کایەوە.. خوێنی ئەم شەهیدانە ئەم پەرڵەمان و حکومەتەی ئەمرۆی دامەزراند.. شەهید خاوەنی هەموو ئەو دەستکەوتانەیە کە ئەمرۆ لە کوردستاندا لەسایەیدا خەڵک بەئازادی دەژیت.
کەواتە جێگای خۆیەتی کەس و کار و بنەماڵەی شەهیدان بەر لە هەموو خەڵک رێزیان لێبگیریت و ژیانێکی شیاویان بۆ دابین بکرێت.. وەلێ مخابن کە دەبینین لە رووپەری رۆژنامەکاندا رۆژانە گلەیی و گازاندەی بنەماڵەی شەهیدان بڵاودەکرێنەوە کە هیچیان بۆ نەکراوە و بگرە بچوکترین مافیان کە ئەو برە پارە کەمەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وەک مووچە دەیبەخشێ .. زۆر بنەماڵەی خاوەن زیاتر لە شەهیدێک و دوو شەهید لێی بێ بەشن..
دواترین گلەیی دایکی شەهیدان کە بەرچاوم کەوت و بەراستی ویژدانی هەژاندم.. گلەیی پورە رابیەی(خێزانی ئەحمەد بۆرە رواندزی) دایکی سێ شەهید بوو .. ئەو دایکەی لە ساڵی 1987 دوو کوری بە دەستی جەلادەکانی دەزگا بەدناوەکەی ئەمنی بەعس لە سێدارە دران کە یەکێکیان پارێزەر بوو بەناوی (فکری) و کورەکەی دیکەشی مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی بوو بەناوی (عبد العزیز) … دواتر کوری سێیەمی (پارێزەر\ فەرهاد ئەحمەد رواندزی) کە چەندین ساڵ بەرێوەبەری ناحیەی هەریر و خەلیفان بوو… لە بەیانی یەکی شوبات 2004 لەگەڵ چەندین کەسایەتی و سەرکردە لە بارەگای لقی دوو شەهید بوو…

بەراستی من وەک کوردێک دوای خوێندنەوەی گلەییەکانی پورە رابیە، لە بەرامبەر گەورەیی ئەو دایکە جگەر چەندجار سووتاوە هەستم بە شەرمەزاری کرد… چۆن دەبێ ئەم جۆرە کەسانە لەمافەکانیان بێبەش بکرێن؟!!
جێی خۆیەتی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بپرسین ئایا ئەمە رەوایە کە لە ساڵی 2006 ــەوە مووچەی دوو شەهید (کورانی ئەم خاتوونە) ببرن ؟ ئایا لە لیستی مووچەی مانگانەی وەزارەتەکەتان کەس نییە لە سەنگەری جاشایەتی دژ بە پێشمەرگە کوژرابێ و ئێوە شەهیدانەی بۆ خەرج دەکەن؟!!!   خاتوونی بەرێز وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان… کوری ئەم خاتوونە تەنیا 3 مەتر لە باوکی بەرێزتان دوور بوو کە هەردووکیان شەهید بوون… تۆ لەبەر ئەوەی کچی ئەویت لەو پۆستە دای.. ئەی کەوایە ئەویش دایکی شەهیدە و شەهیدەکانیشی ماڵ و منداڵیان هەیە بۆ دەبێ لە مووچەی مانگانەیان بێ بەش بکرێن؟!!!

ببورە پوورە رابیە … من شەرمەزارم…

 

Previous
Next

Leave a Reply