Skip to Content

Friday, January 22nd, 2021

عه‌لی قه‌رداغی لة نێوان قور ئان و ئیمان و كوردبوون…

Be First!
by November 27, 2012 گشتی

 

 

 ئه‌مرۆ ئه‌و پرۆفیسۆره‌ كورده‌ له‌ غه‌زه‌وه‌ وتارێكی خوتبه‌ی  هه‌ینی خوێنده‌وه‌  كارێكی باشی كرد كه‌ داكۆكی له‌ گه‌لێكی زوڵم لێكراو كردوه‌… …، من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵام پرسیارم هه‌یه‌ ئاخۆ د. عه‌لی قه‌رداغی قورئان ناخوێنێته‌وه‌؟ یان ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ ئه‌خوێنێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی دارن به‌ عه‌ره‌ب؟ زۆرم پێ سه‌یره‌ ئه‌م زانا كورده‌ كاتێك به‌عه‌گاله‌وه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێت و قسه‌له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ ئه‌كات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشی ، رۆژانه‌ رووبه‌رووی قركرد ئه‌بنه‌وه‌؟ هه‌ندێك جار به‌ ناوی ئه‌نفال!!! هه‌ندێك جاریش به‌ بروو بیانوی دۆستی ئیسرائیل ! هه‌ندێك جاریش به‌هه‌وه‌س ، به‌ڵام ئه‌م زانایه‌ شه‌رمنانه‌، تا ئێسا به‌ راشكاویه‌وه‌ فتوایه‌كی ده‌رنه‌كردوه‌” ، له‌ دوای به‌ناو ! به‌هاری عه‌ره‌بی ئاغاكه‌ی دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی (شێخ عه‌لامه‌ یوسف قره‌زاوی) چه‌ندین فتوای ده‌ركرد و زیاتر له‌ 100 هه‌زار مرۆڤی عه‌ره‌بی به‌كوشتدا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێك روخان!  دنیاش نه‌بووه‌ شامی شه‌ریف و محه‌مه‌د مورسی له‌ میسری هه‌مان شته‌كانی پێشوو ئه‌كاته‌وه‌ به‌شێوازێكی دیكه‌ هه‌روه‌ها  هتد.. به‌ڵام رۆژێك نه‌مان بینی ئه‌وشه‌رانه‌ دژی كورد حه‌رام بكه‌ن و مافه‌كانی كورد بده‌ن، مه‌گه‌ر ئێوه‌ قورئانی پیرۆز ناخوێنه‌وه‌؟ خوێنی مسوڵمان هه‌ریه‌كه‌ له‌ غه‌زه‌ برژێت یان له‌ حه‌له‌ب و قامیشلۆ و وان و مهابات و كه‌ركوك و دوزخورماتوو؟ مه‌گه‌ر قورئان جیاكاری ئه‌كات؟ یان ئێوه‌ قورئان به‌ ئاراسته‌ی خواستی خۆتان به‌كار ده‌هێنن و راستیه‌كان و ده‌قه‌ قورئانیه‌كان ئێوه‌ هه‌ڵ ناسورێنن ، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ راستیه‌كه‌ بێت… 

كاك دكتۆر من وه‌ك كوردێك زۆر بێهیوام له‌كاتێك تۆ گشت تواناكانت له‌خزمه‌تكردنی ئابوری عه‌ره‌ب سه‌رفكرد و گه‌له‌كه‌یشت هه‌ر بێ مافن و هیچ كه‌سیش تا ئیشی خۆی پێ نه‌بێ قور ئان و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی به‌بیر دانایه‌! !.، من ئه‌مرۆ  تێگه‌یشتم تۆ له‌ كوردبوونا دورتریت له‌ چاوه‌روانی و پێویستیه‌كانی گه‌له‌كه‌ت ! له‌ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیش ئه‌وه‌ی تۆ ئاراسته‌ ئه‌كات ئه‌وه‌ ئایه‌ته‌ كانی قور ئان و حیكمه‌ته‌كانی نیه‌، ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسیه‌كانی  قه‌ته‌ر و  شێخ و میره‌ كۆیله‌كانی ئه‌مریكایه‌…، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ش كۆیلایه‌تی كۆیله‌ییه‌ و ده‌روێشه‌كانیشت له‌ كوردستان رۆژانه‌ به‌ داروبه‌ردی ئه‌م ووڵاته‌ ئه‌رشێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌نانه‌ت تاكه‌ سودی خۆیان له‌رووی ستراتیجیه‌وه‌ی بۆ ئه‌م گه‌له‌ بژمێرن، ئه‌وه‌ نه‌بێت  جنێو فرۆشی خوا په‌رستنیان تێكه‌هه‌ڵاو كردوه‌ .. ئه‌گه‌ر بروا بكه‌ی من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی هه‌بن ئیمانیان لاوازبێت پێموایه‌ تۆ و یوسف قه‌رزاوی پاشانیش عوله‌ماكانی دیكه‌ له‌ پێشی پێشه‌وه‌ن، ئێوه‌ن قورئان و حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی قورئانیتان  فه‌رامۆشكردوه‌…..، ئێوه‌ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن…. بةداخةوة بؤ زانايانى كورد كة هةموو ذيانيان لة ثيَناو ئيسلام دانا كةضى نةيانتوانى خزمةتيَكى بضووك بةطةلةكةيان بكةن سةر ئةنجاميش نةياتوانى ئةركيَكى ئاينى طرن  جيَ بةجيَ بكةن، من وةك كورديَك هةقمة ليَتان نيطةران بم، رةنطة دواى رامانيَك تؤ ش هةر ئةو قسةيةم بكةيت.

مسته‌فا محه‌مه‌د.

Previous
Next

Leave a Reply