Skip to Content

Friday, January 15th, 2021

عه لی له تیف، ……. دارا ئارم

Be First!
by July 23, 2009 گشتی

عه لی له تیف، ئه و هونه رمه نده  كوردپه روه ره ی كه به ئارامی ژیاو و به ئارامی سه ری نایه وه. 

ما ڵئاوا مامۆستاوهاورێم  هونه رمه ند و وه رزشه وانی گه له كه م.  هه فته یی  رابووردوو  به ته له فۆن باسی  زۆر شتمان كرد و   هه واڵی  ئه وه م  پرسی كه  ماوه یی  مانگیك ده بێت هه واڵت   نییه ، به ڵام به هێمنی و هه سته ناسكه كانت گووتت تۆزێك  ته ندروستیم باشنه بوو، وه ك   جاران ناتوانم رابكه م و برۆم . منیش هه ر وه ك جاران ده مگوت  باشه  ئیستا  چه ند  کـم  راده كه یت  ئه ویش پێكه نی و گوتی  دارا   وه ك  جاران ناتوانین   وه رزش بكه ین.  هه رواها  ئاخوتنه كانمان  ده یبردینه وه  بۆیادگارییه كانی  یاریگایی  چوارباخ و  یانه ی  سولێمانی و منیش له پر گووتم   مامۆستا  عه لی  له بیرته  ساڵی  1978  بوو كه تۆ به رێوبه ری تیمی  هه ڵبژارده ی لاوانی  تۆپی ده ستی  سولێمانی  بووییت له نه جه ف  كه پێشبركیی  هه موو شاره كان بوو،  تۆ باسی كورداییه تیت  بۆ ده كردین(كه پارته سیاسییه كانی كوردستان با سی ئۆتۆنمیان ده كرد بۆ خه ڵكی كوردستان) هه ستی كورداییه تییت زیاتر به رز ده بووه  كه یاریه‌كانمان له ناوه راستی عێراق بوو، ئه ویش  به هه ستیكی قۆڵه‌وه‌ گووتی ئیمه  كۆری گه ره كیك و  شا ریكین  كه هه ستی كورداییه تی   تیدا هه ڵقۆڵا وه ، ده ڵییت چی ئیمرۆكه كوردوستانه كه مان  وێرانه و ته عریب ده كرێت به ده ست كۆمه ڵیكه وه.

ئاخواتنه كانمان به رده وام بوو  زۆر له یادگارییه كۆنه كان و نوێیه‌كان  وه بیرمان ده‌هاته وه ،
 هه ندێك له بیره وه ریه كان ئازاری هه سته ناسكه كانی ده دا ،  هه ناسه یكی قۆڵی هه ڵده مژی و ده تگوت كوردستانه كه مان ئه و كوردستانه جارن  نه ماوه، من چوومه كوردستان بۆ ئه وه ی به خۆبه خش كار بكه م و پیشانگایی هونه ری بكه مه وه، به ڵام به پیی پێویست  ئه و رێزه یان لێنه نام  بێجگه له هاورێ و دۆسته كانی خۆم نه بێت.   منیش گووتم  مامۆستا  گیان ئه و كاته ی تۆ خه می  نه ته وه یه كت خستبووه سه ر كۆڵت، چه نده ها كه سانی  هه لپه رست
 به كۆڵ دیناریان له ناو  ده زگاكانی به عس  ده هێنایه  ده ره وه  ئێستاش به دا خه وه  مامۆستا و هاورێم  خۆت  ووته نی  رۆژگار  هه ر رۆژگاری هه رهه مان  هه لپه رستانه.

هه ر ئه و  خه مخۆرییه ت بوو كه كاری كرده سه ر ره نگدانه وه ی  دڵه جوانه كه ت.
ما‌ڵئاوا هونه رمه نده خاوه ن هه سته ناسك و هێمنه كه، تۆ ئه و ئه رشیفه زه نگینه بووی كه بۆ هونه رو   وه رزش  راوێژت پی ده كرا له شاره كه ی جارن شاری هه ڵمه ت و قوربانی ئه و شاره یی كه به ده ست رۆڵه كانی خۆی نه ماوه  به رووبوومی  سه روه تی  ئه و شاره وا به ده ست خه ڵكانێكه وه یه كه زاده ی  ئه و شاره نیین، هه ر له به ر ئه وش بوو نه یانتوانی تۆی هونه رمه ندو وه رزشه وان له ئامێز بگرن.  هاوبه شی خه می خێزان و منداڵه كانی وخوشك و براكانی مامۆستا عه لی له تیفین.

دارا ئارم
تۆرنتۆ، كه نه دا
      

Previous
Next

Leave a Reply