Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

عومەرى عەلى ئەمین.. عومرێكى درێژ لەشانۆدا

Be First!
by January 14, 2009 شانۆ

 عومەرى عەلى ئەمین.. عومرێكى درێژ لەشانۆدا

 زۆربوون ئەوانەى رۆژانێك.. ساڵانێك.. بەشآ لەتەمەنیان لەشانۆدا بردووەتەسەر، بەڵام دەگمەنن ئەوانەى هەموو عومریان بۆ شانۆ ولەشانۆدا بەختكردوە.
 ئەو پیاوە سەر و رۆح سپییە، لەبەهارى تەمەنیەوە درەختى ئارەزووى بە هونەر چەكەرەى دەكرد و هەر لەخۆناسینیەوە لەچلەكانى سەدەى رابردووەوە، گوڵەكانى هونەرى لەبەرۆكى جەماوەر دەدا.مامۆستا عومەر، وەك ئەكتەر ونووسەر و وەرگێڕ و رابەر گەشەى بەهونەرەكانى دراما داو لەو پێناوەدا هەزاران شەوگار و رۆژگارى تەمەنى بەماندوویى بردەسەر.
 بەداخ و كەسەرێكى زۆرەوە كشانى ئەم ئەستێرە درەوشاوەیە لە ئاسمانى هونەرى كوردى رادەگەیەنین، مامۆستاى نووسەر و شانۆكارى رابەرمان (عومەر عەلى ئەمین) ئەمڕۆ سێشەممە(13/1/2009) لەشارى سلێمانى دڵە گەورەكەى لە لێدان كەوت.
 بەناوى سەرجەم ئەندامانى شانۆى سالار پرسەى خۆمان رادەگەیەنین و لە یەزدانى مەزن نزا دەكەین مەنزڵى بەهەشتى بەرین بێت. 
                                                                                                                    شانۆى سالار
 

Previous
Next

Leave a Reply