Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

عیشق و ته‌مه‌ن….. به‌ندی عه‌لی

Be First!
by September 28, 2008 ئەدەب

 
 عیشق و ته‌مه‌ن….. به‌ندی عه‌لی
 
  چ غه‌درێکه‌
 ئێمه‌ له‌و دڵانه‌ی ئه‌که‌ین
 که‌ده‌هرێکیان ، وه‌ک کڵێسه‌
 له‌لێدانی زه‌نگی میهرا به‌سه‌ربردو
 ژیانێکیان 
 پڕ له‌گه‌نمی به‌خشنده‌یی و
 گوڵه‌کانی به‌ره‌که‌ت کرد 
 چ غه‌درێکه‌
 ئێمه‌ له‌و چاوانه‌ی ئه‌که‌ین
 له‌ته‌نووری ته‌مه‌نیکا ، چاوه‌ڕوانی
 کردونی به‌جووتێ پشکۆو
 تاکو ئه‌مڕۆش
 نه‌رمترین سروه‌ی ئومێد
 ئه‌یانخاته‌ جۆش و خرۆش
 چ غه‌درێکه‌
 له‌میحرابی روحی ئه‌که‌ین 
 که‌قردێله‌کانی عیشق
 هه‌ر به‌تاڵه‌ ڕه‌شه‌کانی
 قژی ته‌مه‌ن ڕائه‌بینین
 
 سپتێمبه‌ری 2008
 
 

Previous
Next

Leave a Reply