Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

عیلمانیه‌ت و حیجاب له‌تورکیا

Be First!
by March 17, 2008 گشتی

فه‌ره‌یدون  حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا…..


له‌کاتێکدا عه‌بدوڵاگوڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رانی وڵاتانی ئیسلامی جیهان،له‌داکاری پایته‌ختی سه‌نیگال سه‌رگه‌رمی ڕاسپارده‌کانی لوتکه‌ی وڵاتانی ئیسلامی بوو،ڕۆژی 14/3/2008  داواکاری گشتی له‌تورکیا شکاتنامه‌یه‌کی دایه‌ دادگای باڵای ده‌ستووری وڵات  بۆبه‌رگرتن به‌کاروچالاکییه‌کانی پارتی داد وگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی،له‌گه‌ڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی چالاکی کاری سیاسی له‌هه‌فتاویه‌ک که‌سی ناوپارتی دادوگه‌شپێدان،که‌تێدا ناوی عه‌بدوڵاگوڵ ی سه‌رۆک کۆمار،ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیران،بڵندئارنج سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی تورکیای تێدایه‌ …..

ڕاگه‌یاندنی تورکیاباس له‌وه‌ده‌کات  که‌له‌ژیانی سیاسی تورکیادا دادگای ده‌ستووری ووڵات نزیکه‌ی 20 پارت وڕێکخراوی سیاسی به‌ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر داخستووه‌.

ململانێکانی نێوان عیلمانیه‌ت و ئیسلامی سیاسی له‌تورکیادا هه‌میشه‌له‌قه‌یراندابووه‌،به‌ڵام له‌دوای گۆڕانکاریه‌ده‌ستووریه‌که‌ی 9 ی شوباتی 2008 که‌له‌لایه‌ن  په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندکرا ڕێگه‌بدرێت به‌کچه‌سه‌رپۆش به‌سه‌ره‌کانی تورکیابچنه‌ناو زانکۆکان و درێژه‌به‌خوێندنی باڵا بده‌ن و چیترسه‌رپۆش نابێته‌هۆی دوورخستنه‌وه‌یان له‌زانکۆ،ترسی عیلمانیه‌کان و جه‌نراڵه‌کانی سوپا له‌دۆخی هه‌ستیاروپێکاداندایه‌ ،به‌وه‌ی پره‌نسیبه‌کانی که‌مالیزم بۆنه‌ته‌وه‌و تورکیایه‌کی عیلمانی  له‌ له‌ق بوون نزیک بۆته‌وه‌..

عیلمانیه‌کان وسوپاله‌ساڵی 1998 پارتی ڕه‌فای ئیسلامی و له‌ساڵی2001 پارتی فه‌زیله‌ی ئیسلامی خسته‌به‌رده‌م هه‌مان دادگا،هه‌رله‌وڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکی سیاسییان به‌سه‌ردا سه‌پاندن،هه‌رله‌وساڵه‌نه‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبول بوو قسه‌له‌سه‌ر سزادنی  به‌زیندان وحه‌رامکردنی ئه‌وبوو له‌کاری سیاسی.به‌ڵام هه‌ربه‌هۆی ده‌رکه‌وتنی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان وسه‌رکه‌وتنه‌به‌رچاوه‌کانی داده‌وگه‌شه‌پێدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2002 دا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی نوێ سزاکه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌………

له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕێگه‌گرتن له‌پارتی داده‌وگه‌شه‌پێدان، سه‌ره‌ڕای کاردنه‌وه‌کانی عه‌بدوڵاگوڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ئه‌ردۆغان له‌ناوه‌وه‌ی ووڵات، دنگیرمیرمحه‌مه‌دفرات  جێگری سکرتێری گشتی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ‌ له‌باره‌گای سه‌ره‌کی خۆیان له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند هه‌رهه‌وڵێکی له‌وشێوه‌ نه‌ک ته‌نهادژی دادوگه‌شه‌پێدانه‌ به‌ڵکو نیشانه‌گرتنی هاووڵاتیانی تورکیاوپرۆسه‌ی سیاسییه‌له‌و وڵاته‌…….

لێره‌وه‌ ئه‌زموونی تورکیا له‌نێوان کلتوری به‌ره‌ی ئیسلامیزم  به‌پاشخانێکی مێژینه‌ له‌ته‌ک ده‌رکه‌وتنی دادوگه‌شه‌پێدان  به‌خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌هاووڵاتیانی تورکیا له‌ کرێکاروچینی مام ناوه‌ندی،له‌به‌رامبه‌ر  عیلمانیه‌کانی  ته‌واوگاریگه‌ر به‌نۆرمه‌کانی ئه‌تاتورک بۆنه‌ته‌وه‌وناسنامه‌ی جمهوریه‌ت له‌تورکیا له‌ته‌ک شانازی کردن به‌عیلم وعیرفانی عیلمانی بوونیان به‌پشتیوان  و نازی سوپا،به‌ته‌واوه‌تی  ده‌که‌ونه‌ نێو ململانێکان،ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا زۆرجار هه‌ردوولا خۆیان دوور خستۆته‌وه‌ له‌به‌ریه‌ککه‌ووتن وپێکاهه‌ڵپژان،قه‌یران  و پێکادانه‌کانی خۆیان هه‌نارده‌کردۆته‌ ده‌ره‌وه‌،که‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی  له‌شکرکێشی و هه‌ڕه‌شه‌کانیان بۆهه‌رێمی کوردستان پێکادانی هه‌موو ئه‌و به‌ریه‌ککه‌ووتنانه‌یه که‌لایه‌نه‌ناکۆکه‌کانی ناوتورکیا له‌سه‌رخه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ساغیان کردۆته‌وه‌ ………….
faraidun_73@hotmail.com
15/3/2008  

Previous
Next

Leave a Reply