Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

عێراق و کورد: چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی که‌رکوک

Be First!
by January 21, 2008 گشتی

له‌بڵاوکراوه‌کانی: کۆمه‌ڵه‌ی قه‌یرانی جیهانی
و. له‌ئینگلیزی یه‌وه‌: د.پشتیوان عه‌بدولڵا
ڕیپۆرتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست /ژماره‌ی ریپۆرتی 64. ((19/04/2007

کورته‌و ڕاسپارده‌کان
له‌گه‌ل هه‌موو ڕۆژێک، وه‌هه‌ر بۆمبێک که‌مناڵانی قوتابخانه‌و دوکانداره‌کان ده‌کوژێ، هیوا بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی که‌رکوک ده‌رواته‌دواوه‌. ئه‌و ڕێگا چاره‌یه‌ی که‌کورده‌کان پێان باشه‌، ڕیفراندۆمی کۆتایی ساڵ، پشت به‌ستوو به‌ده‌ستوور، زۆر به‌توندی له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی تری بنه‌ڕه‌تی شاری که‌رکوک دژایه‌تی ده‌کرێت- عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان- که‌ده‌یبینن وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی خواروخێچ که‌ئاکامه‌که‌ی ڕوونه‌. ویستی ئه‌وان، بۆ هێشتنه‌وه‌ی که‌رکوک له‌ژێر کۆنترۆلهی حکوومه‌تی فیدرالی، ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌له‌لایه‌ن کورده‌کان. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که‌هه‌موو لایه‌نه‌کان جێگیر بوونه‌وه‌کورده‌کان بروایان وایه‌که‌که‌رکوک میراتگری ئه‌وانه‌و  و ئه‌وان خه‌ریکه‌بیگێرنه‌وه‌، پێویسته‌ده‌مه‌ته‌قێ کان و مجامه‌له‌کان له‌م ئامانجه‌دووربکه‌نه‌وه‌و  ته‌رکیز بکات له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌کی قه‌بوول کراو و عادیلانه‌. بۆ کورده‌کان، ئه‌مه‌به‌مانای دوواخستنی ریفراندۆم دێت، کاتێک که‌باسی ده‌کرێت له‌پێوانه‌یه‌ک ده‌کرێت بۆ بنیاتنانی دڵنیابوون و گه‌ران به‌دوای میکانیزمێکی نوی به‌ر له‌سه‌رژمێری. وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت ترسی ته‌قینه‌وه‌ی دوو به‌ره‌کی  له‌که‌رکوک بناسێت وه‌فشار بخاته‌سه‌ر کورده‌کان، حکوومه‌تی به‌غدا و تورکیا وه‌کو یه‌ک بۆ گونجاندنی سیاسه‌ته‌کانیان وه‌ئاسانکاری بکه‌ن بۆ پرۆسه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌.
هه‌لوێستی ته‌ماشاچی یانه‌ی واشنتۆن، که‌تاکه‌هاوپه‌یمانی کورده‌کانه‌، یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه‌. مێشک مه‌شغول بوونیان به‌هه‌ولدان بۆ رزگار کردنی عێراق له‌ڕێگای جێبه‌جێکردنی پلانێکی ئاسایشی نوێ له‌به‌غداد، ئیداره‌ی ئه‌مریکی قه‌یرانی روو له‌زیادی که‌رکوکی خستۆته‌په‌راوێزه‌وه‌. ئه‌م ئه‌م ئیهمالی یه‌به‌زۆر ده‌که‌وێته‌وه‌له‌سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌گه‌ر ریفراندۆم کرا ئه‌م ساڵ، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی باکۆکی خه‌ڵکانی تر له‌که‌رکوک ده‌ژین، شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌گه‌ره‌کی زۆری هه‌یه‌که‌درێژه‌بکێشێ بۆ که‌رکوک و ناوچه‌کوردی یه‌کان، که‌تا ئێستا تاکه‌ناوچه‌یه‌له‌عێراق دا که‌ئارامه‌و له‌گه‌شه‌دایه‌. وه‌ئه‌گه‌ر ریفراندۆم دواخرا به‌بێ ئه‌لته‌رناتیڤێکی زیندوی شه‌رم هێنه‌رانه‌بۆ کورده‌کان، ڕه‌نگه‌له‌کابینه‌ی حکوومه‌تی مالکی ده‌ستی خۆیان بکێشنه‌وه‌وه‌به‌م جۆره ئه‌زمه‌یه‌کی حکوومه‌تی کردن له‌به‌غدا دێته‌ئاراوه‌ئه‌مه‌ش له‌کاتێک دا که‌پلانی ئاسایشی، له‌بیرۆکه‌دا، دانراوه‌بۆ به‌ده‌ست هێنانی سیاسی.
کاری جدی و دیبلۆماسی نێوده‌وله‌تی له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک دره‌نگیه‌تی. له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی دا، وه‌به‌یارمه‌تی پسپۆری ته‌کنیکی و سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت ئه‌لگۆیه‌کی ستراتیزی بۆکه‌رکوک دابرێژن که‌مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان بێت. به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئالۆزی ناوچه‌که‌، ده‌بیت دوو توخمی تری گرنگ بخریته‌ناو ستراتیژی یه‌که‌:
1. چوونه‌پێشه‌وه‌ی یاسای هایدرۆکاربۆن (نه‌وت) (که‌به‌شی گه‌وره‌ی ئه‌م یاسایه‌هێشتا ده‌بیت گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت) بۆ چیمه‌تۆکردنی و زه‌مانه‌ت کردنی ناوچه‌کوردی یه‌کان بۆ مانه‌وه‌له‌چوار چێوه‌ی عێراقی فیدرال دا.
2. په‌رێشیه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌pkk، گروپی گه‌ریلای کورده‌کانی تورکیا که‌چه‌کداره‌کانی چیاکانی کوردستانی عێراق یان به‌بنکه‌گرتووه‌بۆ خۆیان، بۆ لابردنی ده‌ورو کارگردنی تێکده‌رانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌گه‌ر تیشکێکی هیوا بدره‌وشێته‌وه‌له‌میانه‌ی ئه‌م ته‌نگ گرژاوی یه‌ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌که‌رکوک هه‌ر ئێستا ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر پێویستی بۆ دایالۆگ. ئه‌مه‌ته‌نانه‌ت به‌کورده‌کانیشه‌وه‌، که‌بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ته‌نها به‌عه‌قلیه‌تی خۆیانه‌وه‌ پێ یان داگرتووه‌له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیژی یه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ببیته‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌که‌رکوک به‌خۆیانه‌وه‌بگرن، که‌هیچ هیوایه‌کی مانه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌له‌ژێر به‌ڵی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌به‌دی نه‌کرێت، گه‌یشته‌ئه‌و ئاسته‌ی که‌به‌بێ سوودی بناسن. هه‌ندێک نیشانه‌ی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن که‌ئاماده‌ن هه‌ولی شتی نوێبده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پێداگرتنیان له‌سه‌ر ریفراندۆمی ساڵی 2007. کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌کار بکات وه‌هانی کورده‌کان بدات ئه‌ویش به‌لێدانیان به‌هێواشی به‌ڵام به‌توندی بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز  ببنه‌وه‌له‌ریفراندۆم وه‌له‌بری ئه‌مه‌ش هزری پرۆسه‌یه‌کی پشت به‌ستوو به ئاکامیک که‌سوودیکی زۆر گه‌وره‌تر به‌هه‌موو وان ده‌به‌خشێت- ئاشتی جێگیری له‌که‌رکوکی هاوبه‌ش- له‌بری سه‌پاندنی سیاسه‌تێکی لابه‌ده‌رکردن له‌ڕێگای ده‌نگ دانێکی پشت به‌ستوو به‌نه‌ژاد و زۆرینه‌یه‌کی ساکار وه‌پێکه‌وه‌لکاندن.
ڕاسپارده‌کان
– بۆ حکومه‌تی عێراق
1. بانگێشی نیشانده‌ری یارمه‌تیده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆلێکی گه‌وره‌تر و کاریگه‌ر تری هه‌بێت له‌ناوبژیوانی کردن له کێشه‌ی که‌رکوک دا وه‌به‌کاربردنی به‌ندی 58 ی (b) ی یاسای به‌رێوه‌بردنی کاتی ئه‌گه‌ر پێویست بوو، ئه‌وه‌ش به‌داواکاری کردن له‌سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دیاریکردنی ناو بژیوانێکی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وله‌تی بۆ کێشه‌ی که‌رکوک.
2. جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی به‌ندی ((140 سه‌باره‌ت به‌ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکوک به‌و مه‌رجه‌ی که‌جێهێشتنی خێزانه‌عه‌ره‌به‌هاوردوه‌کان که‌له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو هێنرابوون بۆ که‌رکوک، ده‌بێت ئازادانه‌بێت.
3. هاوڕابوون له‌گه‌ل حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه‌کانی تری عێراقی که‌به‌رژه‌وه‌ندی یان هه‌یه‌له‌یاسای دابه‌شکردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌نه‌وتی یه‌کان که‌رێگا بدات بۆ دابه‌شکردنێکی یه‌کسانی فرۆشتنه‌کانی نه‌وت و گاز به‌سه‌ر هه‌موو عێراقی یه‌کاندا.

– بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
4. هانی یه‌کگرتنی ناوخۆیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بدات بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی که‌رکوک، ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندبوونیان له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم وه‌دایه‌لۆگی جدی ده‌ست پێ بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری سه‌ره‌کی هه‌روه‌ک له‌خواره‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بگیریت له‌به‌که‌م زانینی و خۆ وه‌رگرتنی پێشنیار و بۆچوونه‌کانی لایه‌نه‌کانی تر.
5. ده‌ست به‌کار بن بۆ ده‌ست پێکردنی دایالۆگی جدی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب، تورکمان وکلد- ئاشوری وه‌هه‌روه‌ها حکومه‌تی عێراق.
6. به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان زه‌مانه‌تی پاراستنی هه‌رێمی کوردی فیدرال ده‌کات، کورده‌کان له‌به‌رامبه‌ر دا ده‌بیت ریفراندۆم هه‌لوه‌شێننه‌وه‌وه‌یان دوابخه‌ن تاوه‌کو هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌گه‌نه‌رێککه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌و هاوبه‌ش.
7. جێبه‌جێکردنی پێوانه‌بۆ گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌به‌یه‌کتر، وه‌کو وتووێژی جدی، ئازاد کردنی زیندانیانی گیراو به‌بێ هیچ تۆمه‌تێک له‌به‌ندینخانی ناوچه‌کانی کوردی، گه‌راندنه‌وه‌ی ملک و ماڵی زه‌وتکراوی تورکمانه‌کان، وه‌دووباره‌دابه‌شکردنه‌وه‌ی پۆسته‌ئیداری یه‌کانی شاری که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌ک که‌ره‌نگدانه‌وه‌ی پێکهاته‌ی نه‌ژادی شاره‌که‌و پارێزگاکه‌بێت.
8. ئاماده‌کردنی خه‌ڵکی کورد بۆ وازهێنانی پێویست سه‌باره‌ت به‌که‌رکوک و هیواو ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی یان.
9. ڕێکه‌وتن له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانی تری عێراق له‌سه‌ر یاسای دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت.
10. به‌ئاشکرا رایبگه‌یه‌نێت که‌هیچی تر ئارام ناگرێت سه‌باره‌ت به‌pkk له‌ناوچه‌کانی هه‌رێم تاوه‌کو pkk رازی ده‌بێت  خه‌باتی چه‌کداری رابگرێت و چه‌ک دابنێت، وه‌تاوه‌کو ئه‌و سات:
 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دابڕای و جیاکردنه‌وه‌ی pkk وه‌رێگه‌له‌هاتوچۆی سه‌ربه‌ستانه‌یان ده‌گیریت له‌هه‌رێمی کورده‌کان.
 هه‌موو ئازوقه‌و یارمه‌تی یه‌کان رابگرێت
 کاری میدیاکانی pkk دابخات وه‌ریگا نه‌دات به‌رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی چیاکانی قه‌ندیل بکه‌ن.
11. به‌رامبه‌ر به‌لێبوردنی تورکیا بۆ کادیرانی ناوه‌راست و خواره‌وه‌ی pkk، رێگا بدات به‌کادیرانی به‌رزی pkk ، هه‌ر کاتیک چه‌کیان داماڵی، ئیندیماج بکه‌ن له‌ناوچه‌ی کورده‌کان وه‌به‌هان شێوه‌رازی بێت له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی هه‌ر په‌ناهه‌نده‌یه‌ک که‌له‌که‌مپی مه‌خموور نایه‌وێت بگه‌رێته‌وه‌تورکیا.

– بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌که‌رکوک

12. که‌م کردنه‌وه‌ی زمانی هاندان له‌ووتو ویژه‌گشتی یه‌کان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا وه‌رازی بن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی دایالۆگ، وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک
13. په‌یمان و به‌لێنێکی ئاشکرا و گشتی بده‌ن که‌خۆیان دوور ده‌خه‌نه‌وه‌له‌توندوتیژی وه‌هه‌موو پێوانه‌یه‌کی پێویست ده‌نێن بۆ رێگرتن له‌ئه‌وانی تر که‌کاری له‌م بابه‌ته‌بکه‌ن

– بۆ حکومه‌تی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان(ئه‌مریکا)
14. فۆرمۆله‌کردن و جێبه‌جێکردنی ستراتیژی یه‌کی چاڵاکانه‌، به‌هه‌موو توانا دیبلۆماسی وه‌به‌پالپشتی دارایی، سه‌باره‌ت به‌که‌رکوک که‌چاره‌سه‌ری یه‌کی ئاشتیانه‌بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ و ململانێیه‌دیاری ده‌کات له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ.
15. به‌ڵێن بدات که‌ناوچه‌کوردی یه‌کان ده‌پارێزێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ریفراندۆم هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه‌وه‌یان به‌لایه‌نی که‌م دوای ده‌خات.
16. به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاندانی حکومه‌تی به‌غدا، وه‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌پارته‌سیاسی یه‌جۆراو جۆره‌کان تر به‌ره‌و سازشکردن و دابه‌زین له‌یاسای دابه‌شکردنی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی.
17. دارایییه‌کی به‌رچاو دیاری بکات بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی دێهات و شوێنه‌دووره‌کانی که‌رکوک وه‌بنیاتنانه‌وه‌ی شارو پاریزگای که‌رکوک به‌دڵنیاکردنه‌وه‌له‌وه‌ی که‌ئه‌م دارایی یه‌به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌لگاکان دابه‌ش ده‌بێت.
18. فشار بخاته‌سه‌رحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ زیاتر به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی جموجۆلی ئازادانه‌ی pkk وه‌سه‌ر حکومه‌تی تورکی بۆ ده‌رکردنی لێبوردنی بۆ کادیرانی ناوه‌راست و خواره‌وه‌ی pkk.

– بۆ شانده‌ری یارمه‌تیده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراقدا

19. پشتیوانی ته‌کنیکی  و سیاسی پێشکه‌ش بکات، وه‌هه‌ر کاتێک ریفراندۆم دواخرا وه‌یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، هانی رێگا چاره‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ که‌رکوک بدات له‌رێگای دایالۆگ،  وه‌ده‌ست پێکردنی دایالۆگ له‌گه‌ل حکوومه‌تی عێراق وه‌حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی سنووره‌کانی ناوچه‌کوردی یه‌کان.

– بۆ حکومه‌تی تورکیا
20. که‌مکردنه‌وه‌ی زمانی هاندان و پشت به‌ستن به‌رێگا چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌بۆ کێشه‌ی که‌رکوک، وه‌هێزی سه‌ربازی نه‌نێرێت بۆ عێراق وه‌پیوانه‌دیبلۆماسی خورتی نهنێت.
21. لێبوردن بۆ کادیرانی ‌ناوه‌راست و خواره‌وه‌ی pkk ده‌ربکات، وه‌رێگا بدات به‌کادیرانی به‌رز، هه‌ر کاتێک چه‌کیان دانا ، که‌بتوێنه‌وه‌له‌ناوچه‌کوردی یه‌کانی عێراق وه‌ریگا بدات به‌په‌نابه‌ره‌کانی که‌مپی مه‌خموور بگه‌رینه‌وه‌ماڵه‌کانیان له‌تورکیا.

– بۆ پارتی کرێکارانی کوردستا (pkk)
22. ده‌بێت ئاگربه‌ستی مانگی (9) ی ساڵی 2006 بێ کۆتا به‌ره‌وامی پێ بدات وه‌چه‌ک داماڵێ به‌رامبه‌ر به‌لێبوردنی تورکیا.
له‌بڵاوکراوه‌کانی سایتی سۆسیالیسته‌ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان
www.kurdistansocialists.orgkurdistansocialists.org@gmail.com

Previous
Next

Leave a Reply