غه‌مگین بۆڵی وشه‌كان ڕووتده‌كاته‌وه
رووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان دواهه‌مین به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی شاعیر و نووسه‌ری لاو (غه‌مگین بۆڵی)یه له‌م رۆژانه‌دا بڵاو كرایه‌وه ،ئه‌م كتیبه شیعرییه له سه‌د و شێست لاپه‌ڕه پێك هاتووه و له‌چاپخانه‌ی (رۆژهه‌لات ) به‌تیراژی هه‌زار دانه ، غه‌مگین وه‌ها له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه دوا:( ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بووم و ئاماده‌م كردبوون، وه‌لێ هیچ ده‌زگاو لایه‌نێك ئاماده نه‌بوو كتێبه‌كه‌م بۆ بڵاوبكاته‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كه شیعر وه‌رناگرن، كه‌چی شیعری هه‌ندێك شاعیریش به‌به‌رده‌وامی بڵاوده‌كرینه‌وه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعره به‌شێكی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له فه‌یسبووكیش ، به‌شه‌كه‌ی تر كه كه‌مینه‌یه بلاو بوونه‌ته‌وه له گۆڤاره ئه‌ده‌بیه‌كان، ئه‌وه‌ش بێ ئه‌قڵی منه كه پاره له‌ده‌می خێزان و دوومنداڵه‌كه‌م ده‌گرمه‌وه ماوه‌ی ساڵێكه كه كتیبی پێ چاپ ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش په‌تایه‌كی تره ).
غه‌مگین بۆڵی سوپاسی هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌شی كرد كه هاوكارییان كردووه له به‌چاپگه‌یاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه، ئاماژه‌شی به‌وه دا كه حه‌ز له ده‌ستخۆشی و باشه و نووسینی ستایش ناكات و حه‌ز ده‌كات ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت ،چونكه باوی چه‌پڵه و ستایش نه‌ماوه.