Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
غەزەل… هۆنراوەی: فروغ فەرروخزاد

غەزەل… هۆنراوەی: فروغ فەرروخزاد

Closed
by February 14, 2008 ئەدەب

گۆڕینی: د. ناێح قەرەداخی…..
 
 بۆ چیرۆكى دڵم هەر شەو گوىَ هەڵ ئەخــەى
  بۆ بەیانیم  وەك  چیرۆك   فەرامۆش  ئەكەى
      "سایە"
 هەروەكوو بەرد گوآ بۆ دەنگی من هەلأ ئەخەی
 بەردی، بآ ئەوەی ببیەی  فەرامۆش ئەكەی
 رێژنەی تازە بەهاریت و  لە دەلاقە
 بەزەربەی وەسوەسە  خەو لـآ ی  ناخۆش ئەكەی
 دەستی من كە لاسكی سەوزی  رامووسانە
 لەتەك گەڵای مردووا  هاو باوەش  ئەكەی
 لە گیانی مەی  گومڕاتری  و چاوەكانم
 لە ناو كڵپەی ئاگر دەنآی ، مەدهۆش  ئەكەی
 ئەی مانگی  زێرینی  زۆنگاوی  خوێنی من
 مەستیت  خۆش بآ كە بەو  جۆرە من  نۆش  ئەكەی
 تۆ  چۆمی  وەنەوشەیی  غرووبی  كەوا
 دەست لە سەر سینگی  رۆژ دەنآ و  خامۆش  ئەكەی
 "فروغ"ی  تۆ  دای  لە "سایە" و رەنگی  نەهێشت
 بۆ بە سێبەر  ئەویش  وا سیاپۆش  ئەكەی
 ****
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.