Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

فایلی کورده‌فه‌یلیه‌کان له‌دوای ڕاسپارده‌کانی مام جه‌لال

Be First!

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید ……

له‌ڕووی ئێتنیک و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ کورده‌فه‌یلیه‌کان به‌شێکی دانه‌بڕاو و جیانه‌کراوه‌نه‌ن له‌شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد.  کورده‌فه‌یلیه‌کان خاوه‌نی دایه‌له‌کتێکی شێوه‌زاراوه‌ی کوردی ڕه‌سه‌نن. ؛ئه‌گه‌رنه‌گه‌ڕێینه‌وه‌بۆمێژووی دوور،ته‌نهائاوڕێک له‌مێژووی نزیک بده‌ین،گه‌ر هه‌رکه‌سێک له‌ نه‌وه‌ی کۆن گه‌شتێکی به‌ناو به‌غداو  بازاڕه‌ گه‌رموپڕله‌بازرگانیه‌کانی پایته‌ختی عێراق بکردایه‌،به‌شاهیدی خوودی به‌عسییه‌کان ، ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌هێزی  ئابووری و عه‌قڵی بازرگانی به‌غدا له‌ده‌ست کورده‌فه‌یلیه‌کان دا بوو. ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوو له‌پێکهاته‌ی  دانیشتوانی به‌غدای پایته‌خت کورده‌ فه‌یلیه‌کان پێکیان ده‌هێنا. جگه‌ له‌وهۆکارانه‌ کورده‌فه‌یلیه‌کان له‌ڕووی پابه‌ندبوونی ئاینییه‌وه‌ هه‌وادارودواکه‌ووته‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌و ئیمامی جه‌عفه‌ری ن،له‌دوای هاتنی به‌عس بۆسه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات وده‌ستبردنیان بۆسه‌ره‌ڕۆییه‌کان. هه‌مووئه‌وفاکته‌رانه‌ بووه‌ هۆکاری ترسێکی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م پلان و ئه‌جنده‌ ی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی به‌عس. ساڵی 1971 تا 1972 زیاتر له‌ چل هه‌زار کوردی فه‌یلی  ناسنامه‌ی هاووڵاتیبوونی عێراقیان لێسه‌ندرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی سنووره‌کانی ووڵاتی ئێران کران.. بۆجارێکی ترله‌سه‌ره‌تای ساڵی 1980  دوای گرتن وکوشتنیان به‌ده‌یان هه‌زاریان مافی هاووڵاتیبوونیان لێسه‌ندرایه‌وه‌ ته‌نها به‌جله‌کانی به‌ریانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی  سنوره‌کانی ئێران کران. که‌ له‌نێویاندا  به‌هه‌زاران دایک به‌هۆی  ئه‌وه‌ی مێرده‌کانیان له‌ڕه‌گه‌زی کوردی فه‌یلی نه‌بوو به‌بێ منداڵه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی  ئه‌ودیو سنوورده‌کران. فه‌یلییه‌کان پێش  هه‌موو توێژو پێکهاته کانی ناو عێراق  بوونه‌قوربانی  جه‌سته‌یی و که‌ووتنه‌به‌رده‌م پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و داگیرکردنی سه‌روه‌ت وسامان .؛ئه‌وه‌ی ئه‌وانی زۆرزیاتر نیگه‌ران ودڵشکاوترکرد له‌وڵاتی ئێرانیش وه‌ک ڕاکردوو په‌نابه‌ر مه‌مه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵکراوه.،نه‌ک وه‌ک ئه‌وتۆمه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وه‌ک تابعی نه‌ژادی ئێرانی به‌سه‌ریدا سه‌پاندن. ؛

 له‌دوای گۆڕانه‌کانی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یتاپه‌یتای فه‌یلییه‌کان بۆسه‌رزێدی خۆیان،ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌له‌به‌رامبه‌ر بێمافیه‌کی گه‌وره‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ردا ‌ژیان ده‌گوزه‌رێنن،له‌به‌رامبه‌رگه‌وره‌ترین قوربانی رۆحی وکۆمه‌ڵایه‌تی وئابووریدا،ئه‌مڕۆله‌ووڵاتی خۆیان بوونه‌ته‌ میوانێکی بێ ماف و که‌م قه‌در.تائه‌وئاسته‌ی ده‌ڵێن له‌باڵاخانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیدا مه‌له‌ف و دۆسیه‌ی کورده‌فه‌یلیه‌کان له‌نهۆمی سێهه‌م دا له‌گه‌ڵ  فایلی ئه‌وکه‌س ومیوانانه‌ی مافی مانه‌وه‌ی کاتیان له‌عێراقدا هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ده‌کرێن.؛

هه‌ربه‌هۆی ئه‌وبێمافی و غه‌دره‌گه‌وره‌یه‌ ڕۆژی 3/5/2008 مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراق چاوی که‌وت به‌ کۆمه‌ڵێک له‌ڕۆشنبیرانی عیراقی بۆداکۆکی کردن له‌ماف وداواکاریه‌کانی کورده‌فه‌یلیه‌کان . مام جه‌لال له‌وکۆبونه‌وه‌دا قوربانی ومینه‌تیه‌ زۆره‌کانی کوردانی فه‌یلی به‌به‌شێک له‌مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وعێراق وه‌سفکرد وه‌پێداگیری کرد له‌پێکهێنانی لیژنه‌ی کارا بۆبه‌دواداچوونی هه‌رچی خێراکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان. سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له‌ڕاسپارده‌کانی مام جه‌لال بۆبه‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌وقه‌یرانه‌.. به‌ڵام ده‌بێت هه‌موولا له‌کوردستان زاتی ئه‌وه‌مان بێت که‌به‌خۆمان بڵێێن که‌مته‌رخه‌م و بێ ده‌ربه‌ستین،چوون له‌به‌رامبه‌ر مه‌رگه‌ساتی  قه‌یرانی کورده‌فه‌یلیه‌کاندا ڕؤشنبیرانی کورد،میدیای کوردی و ده‌سه‌ڵاتی کورردی له‌هه‌رێمی کوردستان کاری جدی و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی بۆ ئه‌وکێشه‌یه‌ نه‌نواندووه‌.ئه‌وه‌تا له‌بری ڕۆشنبیرانی کورد ڕۆشنبیرانی تر به‌ئه‌رکی ڕۆشنبیرانی کوردستان  ده‌چنه‌لای مام جه‌لال بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی مافی کورده‌فه‌یلییه‌کان. ده‌بێت له‌کوردستان دۆسیه‌ی  کوردی فه‌یلی  به‌پێوه‌ری ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رخووردی له‌ته‌کدابکرێت،به‌وه‌ی فه‌یلییه‌کان به‌هۆی ده‌رکردن له‌ووڵات ولێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیبوونیان و ده‌ستبه‌ سه‌راگرتنی سه‌روه‌ت وسامانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان  ڕووه‌و پاکتاوی نه‌ژادی کران.،بۆیه‌ پێویسته‌ له‌دوای ڕاسپارده‌کانی مام جه‌لال له‌داکۆکیکردن له‌کوردانی فه‌یلی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌یاسایی و ڕه‌واکانی هاووڵاتی بوونیان..چیتر  ڕۆشنبیرانی کوردومیدیایی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌کوردستان به‌هاوته‌ریبی یه‌کتری قورسایی کاری هاوبه‌ش  بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ برایانی کوردی  فه‌یلی له‌ده‌سپێکی کاری سیاسی و میدیایی دا بێت.ئه‌ویش نه‌ک ته‌نها له‌سۆنگه‌ی هاوسۆزی نه‌ته‌وه‌یی بوون  به‌ڵکو له‌ڕوانگه‌ی مافی هاووڵاتی بوون و مه‌ینه‌تیه‌کی درێژو پڕئازارکه‌کوردانی فه‌یلی له‌خۆڕاو بی گوناهـ چه‌شتوویانه‌..؛‌
سویسرا

faraidun_73@hotmail.com

Previous
Next

Leave a Reply