Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
فرمێسكێك  لەسەر رێی مێژوو

فرمێسكێك لەسەر رێی مێژوو

Closed
by January 31, 2008 ئەدەب

  هۆنراوەی:فەرەیدون موشیری…
 وەرگێرانی: د. ناسیح قەرەداخی…


 لەو رۆژەوە كەدەستی  حەزرەتی  قابیل
 ئالوودە بوو بە دەستی  حەزرەتی هابیل
 لەوەتی كوڕانی  ئادەم،
 سەركاروانی پەیام هێنەرانی یەزدان،
 لە خوێنیانا
 زەهری تاڵی دوژمنایەتی خرۆشا
 مرۆڤایەتی  مردبوو
 گەرچی  ئادەم خۆی  زیندوو بوو
 ***
 لەو رۆژەوەی  براكانی،  یوسفیان  خستە چاڵەوە
 لەو رۆژەوەی  بە قەمچی و خوێن دیواری  چین بنیات  نرا
 مرۆڤایەتی  مردبوو
 ***
 ئینجا  دنیا پەیتا پەیتا پڕ بوو لە خەڵك
 ئەم ئاشەش هەر گەڕاو گەرا
 سەدەها سالأ لە مەرگی ئادەم تآ پەڕا
 بەڵام درێغ
 ئادەمێتی  وەنەگەڕا
 ***
 ئەم سەدەیە
 رۆژگاری  مەرگی مرۆڤایەتییە
 سینەی دینا لە سیفاتی  چاك  خاڵییە
 باسی پاكی و نەفس بەرزی و پیاوەتی بآ عەقڵییە
 باسی عیسا و موساو موحەممەد بآ جێیە
 سەدەی پیاوانی وەكوو مووسا چۆمبی یە
 ***
 ئەمن كە لە ژاكانی یەك لقە گوڵآ
 لە نیگای بآ دەنگی منداڵێكی  نەخۆش
 لە هاواری كەنارییەكی ناو قەفەس
 لە غەمی تاقە پیاوێكی زنجیركراو
 تەنانەت هی پیاوكوژێكی لەدار دراو
 دەڕژێتە چاوم فرمێسك و دلأ پڕ دەبآ
 ئەم رۆژانە پێكم پڕیەتی لە ژەهرو
 گۆزەشم پڕ لە زەهری  مار
 چۆن ئەتوانم  بەمەرگی ئەو  باوەڕ بكەم؟
 ***
 قسە لەسەر ژاكانی  یەك  گەڵا نیە
 وای دارستان بە بیایان  تەبدیل ئەكەن!
 لەبەرچاوی خەڵكی دەستی خوێناوییان ئەشارنەوە
 هیچ ئاژەلێك بە ئاژەڵی تری ناكا،
 ئەوەی ئەم  نامرۆڤانە بەسەر مرۆڤی ئەهێنن
 ***
 قسە لەسەر  ژاكانی یەك گەڵا نیە
 بڵێین مەرگی كەناری  لە ناو قەفەسا مەرگ نەبوو
 بڵێین هەرگیز لە جیهانا یەك چڵە گوڵیش  نەڕوا
 بڵێین جەنگەلأ هەر لەئەسڵا بیابان بوو
 لە چۆڵێكی نەفەس گرا،
 لەناو خەڵكی بەم هەموو نەهامەتییە خۆ ڕاگرا
 باس  لە مەرگی ئەوین و خۆشەویستییە
 قسە لەمردنی مرۆڤایەتییە
 *****
nasihqeredaxi@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.