Skip to Content

Monday, December 6th, 2021

فرمێسکی سه‌رمایه‌دار وه‌ک فرمێسکی تیمساحه‌!

Be First!
by May 12, 2009 چیرۆک

فرمێسکی سه‌رمایه‌دار وه‌ک فرمێسکی تیمساحه‌!
ن/جه‌لال قادر

 

 

له‌م ڕۆژانه‌ ده‌مویست ڕیپۆرتاژێک له‌گه‌ل سه‌رمایه‌دارێکی کورد بکه‌م . چ له‌ ڕووی خزمه‌ت کردنی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی یا بۆ شیوازی پرۆسه‌ی کۆمپانیه‌که‌ی.
هه‌فتیه‌ک سه‌رقالی ئه‌و‌ ڕیپۆرتاژه‌ بووم. به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ کاتی مونتاژکردنی فیلمه‌که‌ گریان و نووزه‌ و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رمایه‌داره‌گێژی کردم. ته‌نانه‌ت ئیره‌یی به‌ خه‌لکی کوردستان ده‌برد که‌ زه‌نگین و سه‌رمایه‌دار بوونه‌ له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه‌!
سه‌رمایه‌دار:
له‌م قه‌یرانی ئابوورییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وولاته‌کان ده‌کات بۆ قه‌رزکردن. هاوار و گریانیانه‌ ده‌سته‌سڕه‌که‌یان پان کردۆته‌وه‌ بۆ سووالکردن. پاش ئه‌م هه‌موو برسیه‌تیه‌ی منداله‌ هه‌ژاره‌کانی جیهان .
 
بۆ وێنه‌ گرتنی کابرای سه‌رمایه‌دار داوام لیکرد ڕوو له‌ ئاوێنه‌ بکات تا چه‌ند پۆرتریه‌تێکی بگرم.
کاتێ  ڕووخساری خۆی بینی(له ‌گورگ ده‌چوو)، له‌ ئاوێنه‌که چه‌ند فرمێسکی به‌ردایه‌وه‌ .
 وتم: چیبووه‌ ؟
وتی: ئاخ ئه‌م قه‌یرانی ئابووریه‌ نه‌بووایه‌ ئێستا فڕیبوم!
 
وامزانی کۆنه‌ ئاشق و برینداره‌ یا یادگارییه‌کی هاته‌وه‌ یاد!. به‌ڕاستی بێ تاقه‌تی کردم .
ئێستا که‌ سه‌یری وێنه‌ی گریانه‌که‌ی ده‌که‌م هیچ فرمێسک نابینم؟!  فرمێسکی سه‌رمایه‌دار وه‌ک فرمێسکی تیمساحه‌‌!

 

Previous
Next

Leave a Reply