Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
فره ژنی له ئیسلامدا ڕه فتای ئاژه ڵه نه ک مرۆڤ

فره ژنی له ئیسلامدا ڕه فتای ئاژه ڵه نه ک مرۆڤ

Closed
by November 8, 2008 گشتی

 فره ژنی له ئیسلامدا ڕه فتای ئاژه ڵه نه ک مرۆڤ
 نووسینی : جیهاد عه لاونه
 وه رگێڕانی : ئارام حه مه ساڵح 

 ئیسلامیه کان ده ڵێن ؛ که سانی عه لمانی که باوه ڕیان به ئازادی ئافره ت و ئازادی سێکس هه یه ، بریتین له کۆمه ڵێک ئاژه ڵ چونکه هه ر ئاژه ڵه که به ئازادی کاری سێکس جێبه جێ ئه کا ت و به حه رامی نازانێ..!!  دیاره ئیسلامیه کان له بیریان چووه که خودی فره ژنی وهێنانی چه ند ژنێک له یه ک کاتدا له لایه ن نێرینه وه ،  سروشت و ڕه فتاری ئاژه ڵانه و ته نها ئاژه ڵانیشه که له ساتێکدا له گه ڵ چه ند مێینه یه کدا جووت ده بن .
 
 له م سۆنگه یه وه ئه و پیاوه ی له ماڵێکدا له گه ڵ چه ند ژنێکدا سێکس ئه نجام ئه دا هیچ جیاوازی له گه ڵ ئه و ئاژه ڵه نێره دا   نییه که له کێڵگه یه ک  یان دارستانێکدا له گه ڵ چه ند ئاژه ڵێکی تردا  سێکس ده کا . 
 هه روه ها ئه و پیاوه ی له سه ر هه مان جێگا له گه ڵ چه ند ئافره تێکدا جووت ئه بێ هیچ جیاوازی له گه ڵ ئه و به رانه دا نییه  که له نێو ڕانه مه ڕێکدا له گه ڵ چه ند مه ڕێکدا جووت  ئه بێ ، یان له گه ڵ ئه و که ڵه گایه ی که له گه ڵ چه ند مانگایه کدا جووت ئه بێ ، یان له گه  ڵ  مارێکدا که له گه ڵ چه ند مارێکدا جووت ئه بێ .
 بۆیه فره ژنی سیسته مێکی کۆن و دواکه وتووه ، گوزارش له کوده تای پیاوسالاری به سه رمێینه دا ئه کا ، چونکه له کۆندا له کۆمه ڵگای مێینه دا ئافره ت بۆی هه بوو مێرد به چه ند پیاوێک بکات دواتر کۆمه ڵگای پیاوسالاری کۆده تای دژ به کۆمه ڵگای دایکایه تی کردوو سیسته می ئافره تی فره مێردی گۆڕی بۆ سیسته می پیاوی فره ژن ، که له ڕاستیدا هه ردوو سیسته مه که دواکه وتوون به کۆمه ڵگای سیڤیل و پێشکه وتوو نامۆن .
 
 کاتێک که ژنان فره مێرد بوون ، له به ر ئه وه بووکه  پیاوان ده رکیان به و ڕاستییه نه ده کرد که خۆیان ڕۆڵیان له سکپڕبون و خستنه وه ی منداڵدا هه یه ، چ پیاو و چ ژن له و باوه ڕه دا بوون که کرداری سێکس ته نها بۆ خۆشی و ڕابواردنه ، جا کاتێک که پیاوان هه ستیان کرد  سکپربوونی ئافره تان ئه که وێته ئه ستۆی خۆیان ، یه کسه ر کوده تای نێرسالاریان چێکردو به سه ر ژناندا سه رکه وتن و یاسای ژنی فره مێردیان گۆڕی بۆیاسای پیاوی فره ژن ، له چه سپاندنی ئه م کاره شدا  سیسته می ئابوری یارمه تیده ری پیاوان بوو، که خۆی له خاوه ندارێتی تاکه که سیدا ده بینیه وه و لێره شه وه کۆمه ڵگای پیاوان بوونه خاوه نی زه و ی ، ئالتون ، زێڕ، ئافره ت و منداڵ  دواتریش هه موو دکتاتۆرێک بوو به  پاسه وان و پارێزه رو لێپرسراوی کۆمه ڵگا .
 
 فره ژنی سروشتی مرۆڤ بوو، پێش فره ژنی له کن  ئیسلامیش به زیاتر له 5000 ساڵ ژن مافی هه بوو که هه تا ئه وه نده ی له توانایدا هه یه  و به بێ ئه وه ی ژماره یه کی بۆ دیاریکرا بێ  مێردی هه بێ .
 جا له به ر ئه وه ی ڕێساکانی گرێبه ستی ماره کردن مێژوویه کی درێژیان نییه و به م دواییه هاتوونه ته ئاراوه بۆیه  هه تا ئێستاش خۆلیاو زاکیره مان ئه و کولتووره ی بابوباپیرانمانی پاراستووه ، به ڵام نه وه کانی پێشتر واتا پێش با بو باپیرانمان هیچ یاسایه کی پابه ندبوونیان ده رباره ی سێکس نه بووه له به رئه وه هیچ شتێک لایان قه ده غه یان تابۆ نه بووه ، ئه مه ش وامان لێده کا که بڵێین بناغه ی کۆنسێپتی قه ده غه له ڕێپێدراوه وه سه رچا وه ی گرتووه ، باشترین به ڵگه ش لێره دا خودی حه رامکراوه کانه چونکه ئه گه ر مرۆڤه کان هه موو شتێکیان بۆ حه ڵاڵ  نه بوایه ئه وا هه رگیز بیریان له داڕشتنی یاساکانی حه رامکردن  نه ده کرده وه ، ئه مه ش ئه وه ده گه ێنێ که کاتی خۆی حه رامکراوه کان ، حه ڵاڵ بوون به واتایه کی تر له به ر ئه وه ی ئێستا حه رامکراون که واته پێشتر به کارهێنراون و هه موو شتێکی حه رامیش به زۆری و به ربڵاوی  کاری پێکراوه .
 
 ته نانه ت کرداری جووتبوونیش له گه ڵ ئه وانه دا که ئێستا قه ده غه کراوه پێشتر باو بووه ، به ڵام له دواییدا به ته واوی قه ده غه کراوه ، بۆیه ئێمه وشه ی حه رام یان قه ده غه به کار ده هێنین کاتێ که باسی سێکس ده که ین له گه ڵ خزم و که سوکاری نزیکدا ، بۆ پیاو و بۆ ئافره تیش .
 
 له به رئه وه ش که ئێمه ئاره زووی سێکیسیمان هه میشه که بت کراوه بۆیه هه رده م ئاره زووی فره ژنی ده که ین و ئه مانه وێ که موکوڕیه کانمان به فره ژنی پڕ بکه ینه وه ، زۆربه ی ئه وکه سانه ش که دووباره و چه ندباره ژن ده هێنن هێشتا کۆنسێپتی خودی وشه ی خۆشه ویستی لایان دروست نه بووه ، به به هانه ی ئه وه ش که تووشی زینا نه بن چه ند ژنێک ده هێنن .
 جا له م ڕۆژه دا ئه م بابه ته له سه ر ده مانی رابردوو جیاوازه و له کۆمه ڵگای مه ده نیدا فره ژنی کارێکی قێزه ونه و سیستمێکی دواکه وتووه ، ئه و که سانه ش که زیاتر له ژنێک دێنن و باوه ڕیان به فره ژنی هه یه که سانێکن که له ڕووی کۆمه ڵایه تی و فیکرییه وه گه نده ڵ و دواکه وتوون .
 له ڕاستیدا فره ژنی خۆی له خۆیدا خه سڵه تێکی ئاژه ڵانه ی له خۆ گرتووه و ئه وه ته نها ئاژه ڵه که زیاتر له ژنێک په سه ند ئه کا .
   aramhamesalh@Yahoo.com
                                                          ئارام حه مه ساڵح /کالیفۆرنیا- ئه مریکا
 
   
 
 
         
  
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.