Skip to Content

Friday, September 18th, 2020

فلیمی فتنه‌ بڵاوکرایه‌وه …… ئاسۆ حامدی ‌

Be First!
by March 29, 2008 گشتی

ئه‌مڕۆ ‌ فلیمی فتنه‌ی خیرت ڤڵده‌رسی بڵاوکرایه‌وه‌، فلیمه‌که‌ بۆ ماوه‌ی 15 خه‌له‌که‌ و هه‌موو وێنه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ند و 11ی سێپتێمبه‌ر و ئێران و حزب الله‌ و عێراق و سعودیه‌یه‌، به‌ قه‌ولی ڵێکۆله‌ره‌وه‌کان خیرت ڤڵده‌رس زۆر به‌ ئاگاداری له‌باری یاساییه‌وه‌ کاری کردووه‌ و ئایه‌ته‌کانی قورئانی تێکه‌ڵ به‌ ڕووداوه‌کان و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای هۆله‌ندی کردووه‌.
لێره‌دا ڤڵده‌رس سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌ ئیختیاره‌کانی سه‌ره‌ڕای نه‌زه‌ری ڕاستڕه‌وانه‌ی، به‌ڵام ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ له‌ فلیمه‌که‌ی ده‌کرا وانه‌بوو چاره‌نووسی ڤڵده‌رسیش هه‌ر وه‌کو ئه‌م فلیمه‌ بێ سه‌رسامی ده‌مێنێته‌وه‌. فلیمه‌که‌ وێنه‌کانی و ده‌نگه‌کانی هه‌موو ڕۆژێ یان هه‌موو هه‌ینیان له‌ مزگه‌وته‌کان ده‌بیسرێن. ئه‌گه‌رچی ئایین کارێکی تاکه‌که‌سی مرۆڤه‌کانه‌و ئینسان ئازاده‌ هه‌ر بیروباوه‌ڕێکی هه‌بێ به‌ڵام مێژووی ئایین سه‌رچاوه‌ی زۆر له‌ نه‌هامه‌تی و شه‌ڕو کوشتار بووه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، شه‌ڕه‌کانی خاچ په‌رست و ئیسلام و جوله‌که‌کان و هیندۆ و سیخ تا ده‌گاته‌ پرۆتستانت و کاسۆلیک و سوونه‌ و شیعه‌ نموونه‌ی کافین بۆ ئه‌م ماڵوێرانیانه له‌ ته‌واوی دونیا، فلیمه‌که‌ی ڤڵده‌رس نموونه‌ی ئاژاوه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن به‌ جۆرێکی تر‌.
لێره‌دا ڤڵده‌رس ته‌نها زیاتر بانگه‌شه‌ و هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌وروپا و هۆله‌ند له‌ گه‌شه‌ی ئیسلام ترسناکی شه‌ریعه‌ و ئاکامه‌کانی ئه‌مه‌ش ده‌رسێکی کۆنه‌ و باپیرانی ئه‌وروپاییه‌کان له‌  ئه‌ڵپ توانیان ئیسلامیه‌کان تێکبشکێنن و ئه‌مه‌ش دووباره‌ بوونه‌وه‌ی مێژووه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر و خۆشیان ده‌رسیش له‌ مێژوو وه‌رناگرن.

له‌م سایته‌ ده‌کرێ فلیمی فتنه‌ ببینن.
http://forum.headliner.nl/topic-5217/

27 مارسی 2007

 

Previous
Next

Leave a Reply