فه‌زای خه‌ونه‌كانم….. هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
Closed
فه‌زای خه‌ونه‌كانم….. هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
هه‌موو شه‌وێ
وشه‌كانت
دار‌خه‌ونه‌كانی باخچه‌ی ته‌مه‌ن پڕئه‌كه‌ن
پڕیان ئه‌كه‌ن له‌و گه‌ڵایانه‌ی
خه‌مه‌كانی عاشق هه‌ڵئه‌مژن و
حه‌زه‌كانیان ئه‌ده‌نه‌وه
ئه‌بنه سێبه‌ری راز و نیازه‌كانی دڵ
شه‌ونمه‌كانیان
خۆیان هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی
له‌گه‌ڵ ماچه‌كانمان ته‌ڕمان بكه‌ن
ده‌نگی هه‌ناسه‌ی خۆزگه‌كانت
ئاوازی ته‌نیایی ژووره‌كه‌م
گه‌ڵا سه‌وزه‌كانی به‌ر په‌نجه‌ره دێنه سه‌ما
هه‌ر چه‌ند به ئاو مه‌ستیان ئه‌كه‌م
بێ ره‌نگی تۆ گه‌شه ناكه‌ن
وانه‌زانی بۆنی قسه‌كانت
نه‌سیمێكه هه‌ر له گیانی مندا كۆبۆته‌وه
فێنكایی تۆ تخوبی بوونم ئه‌به‌زێنێت
به هه‌موو بۆشایه‌كاندا ئه‌مبات و
له‌ناو خۆتدا
به‌ندی گوڵه‌باخه‌كانم ئه‌كه‌یت
ئه‌ی فه‌زای ئه‌زه‌لی خه‌ونه‌كانم
handren88@hotmail.com
٢٦ی ٩ی ٢٠٠٨