Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

فه‌لسه‌فه‌ی کات…. سه‌لام محه‌مه‌د

Be First!
by October 22, 2008 ئەدەب

 
 فه‌لسه‌فه‌ی کات…. سه‌لام محه‌مه‌د
 
 ئیمشه‌و دوو که‌س
 بێدارن ، خه‌ویان زڕاوه‌
 یه‌که‌میان زوو زوو ته‌ماشای سه‌عات ئه‌کا و
 وا هه‌ست ئه‌کات کات وه‌ستاوه‌
 درێژبۆته‌وه‌و ناڕوات و  دووایی نایه‌‌
 دووه‌میشیان ،
 گوریسی غه‌مێکی تاریك
 وه‌ك ره‌شه‌مار ئاڵاوه‌ته‌ شاده‌ماره‌کانی دڵی
 ئه‌بینێ کات
 زۆر زۆر له‌ جاران خێراتر
 بۆ پێشه‌وه‌ ته‌کان ئه‌دات
 ئه‌وه‌ی یه‌که‌م په‌له‌یه‌تی ، بۆ به‌یانی
 چاوه‌ڕوانی :  ژوانی یاره‌
 دووه‌میش : په‌تی سێداره‌..
 
 21 / 10 / 2008- سوید
 
 

Previous
Next

Leave a Reply