فه‌لسه‌فه و سه‌رسامبوون
بۆ پسپۆڕان له زانینی فه‌لسه‌فی دا هه‌ر ئه‌وه گرینگ نه‌بووه چۆن هه‌ڵکۆڵین له مانای فه‌لسه‌فه دا ده‌که‌ن؟ به‌ڵکو ئه‌وه‌ش چۆن فه‌لسه‌فه سه‌ریهه‌ڵداوه؟ و چۆنیش فه‌لسه‌فه له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیه‌وه نیگاکراوه؟ به‌پێی ئه‌و دیرۆکه‌ش بێت له پشت زانینی فه‌لسه‌فییه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی دا جگه‌له‌وه‌ی وه‌ک کرده‌ێ له بیرکردنه‌وه، یان تیۆریزه‌کردن، سێرکراوه به مانای کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردنیش هاتووه. ئه‌م جۆره بینینه بۆ پێکهاته‌ی ده‌رکه‌وتنی فه‌لسه‌فه بۆن و به‌رامێ یۆنانی هه‌یه. گه‌ر بۆ سه‌ره‌تاکانی چه‌که‌ره‌کردنی زانینی فه‌لسه‌فیش بگه‌ڕێینه‌وه، که یۆنانی کۆنمان بیرده‌خاته‌وه، ده‌بینین ده‌ستنیشانکردنی هۆکانی فه‌لسه‌فه‌کردن ته‌نێ له‌وه به‌ئاگامانناهێنێ بۆ فه‌لسه‌فه‌کراوه به‌ڵکو ئه‌وه‌ش چۆن ویستراوه فه‌لسه‌فه‌بکرێ و فه‌لسه‌فه‌ش به‌سه‌ر چییه‌وه کراوه. گه‌ر لۆژیک و گریمانهێنانه‌وه‌ش سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه بووبێتن و هه‌نگاوی یه‌که‌میش بووبێتن بۆ ده‌ربازکردنی تێڕامانی فه‌لسه‌فی میتۆسئامێز (ئه‌فسانه‌ئامێز) و ده‌رگاکردنه‌وه له تێڕامانی فه‌لسه‌فی عه‌قڵئامێز لێره پێویستمان به‌وه‌ده‌بێت قسه له‌و چرکه سه‌رسامئامێزانه (سه‌رسوڕێنه‌رانه) بکه‌ین فه‌لسه‌فه‌یان پێکهێناوه و ڕۆڵیشیان له‌و ئاڵوگۆڕییه دا دیووه که فه‌لسه‌فه‌یان به‌وه گه‌یاندووه که له هه‌نووکه دا پێیگه‌یشتووه.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌وی لایسه‌ره‌وه ووترا زێده ڕوونکه‌ینه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین، ڕاڕایی ئێپستمی (مه‌عریفی) ئێمه‌ی مرۆڤ هیچکات کۆتای ناێت و سه‌رسامبوونه‌کانیشمان که به‌شێکن له‌م ڕاڕاییه پێکهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زانینی فه‌لسه‌فین و منداڵدانی فه‌لسه‌فه‌کردنیشن. گرینگیشه له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ئه‌وه ده‌ستنیشانکه‌ین فه‌لسه‌فه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی چ جۆره پێناسه‌ێکی بۆ سه‌رسامبوون (سه‌رسامی، سه‌رسوڕمان ) هه‌بووه؟ بۆ فه‌یله‌سوفان سه‌رسامبوونه؟ یان ئه‌و شته چییه که فه‌یله‌سوفانی به‌رده‌وام سه‌رسامکردووه؟ بۆ شڕۆڤه‌کردنی ئه‌م پرسیارانه له‌وێوه وه‌سه‌ره‌تادێین که سه‌رسامی (سه‌رسوڕمان) حاڵه‌تێکه له تێنه‌گه‌یشتن و، ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌ش په‌شێوی و ڕاڕایی له که‌سی سه‌رسامکه‌ر (که لێره مه‌به‌ست فه‌یله‌سوفه) ده‌سازێنێ. ئه‌و شته‌ش که بیرمه‌ندان سه‌رسامده‌کات هه‌میشه نادیار، گومڕا و نا- ئاساییه. سه‌رسامبوونی بیریاران ، هه‌میشه، له‌ڕێگای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه بووه زانینیان له‌باره‌وه‌ی نه‌بووه و ، ئه‌و شتانه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنیانی خستۆته ژێرتاقیکردنه‌وه‌وه و سه‌رسامبوونێ پڕ له ڕاڕایی و پرسیارئامێزانه‌ی تیا دروستکردوون. به‌پێیئه‌وه‌ی له سه‌رسامی (سه‌رسامبوون) دا نادیاری و گومڕایێ زۆر به‌دیده‌کرێت ئه‌و نادیاری و گومڕاییه‌ش به‌رده‌وام فه‌یله‌سوفه‌کانی به‌ره‌و پرسیارکردن په‌له‌کێشکردووه و ئافراندنی فه‌لسه‌فیشی له‌و سه‌رسامبوونانه سازێنراوه.
هه‌ر بۆیشه هه‌ر زوو فه‌یله‌سوفانی ڕۆژئاوا و یه‌که‌م پۆله فه‌یله‌سوفه دیاره‌کانی یۆنانی کۆن هاوڕایی خۆیان تایبه‌ت به گرینگی سه‌رسامبوون (سه‌یرپێهاتن، سه‌رسوڕمان) به‌یانکردووه و سه‌رسامبوونیان کردووه به بناغه بۆ گشت ئاره‌زووه‌کان و (1) دروستکه‌ری فه‌لسه‌فه و، یاخود دایکی ڕاسته‌قینه‌ی فه‌لسه‌فه و هه‌نگاوی یه‌که‌میش بۆ فه‌لسه‌فه‌کردن. بۆیه له‌ڕووی مێژووییه‌وه سه‌رسامبوون ده‌شێ به یه‌که‌م پاڵنه‌ری فه‌لسه‌فه‌کردن بێته‌ئاژماردن و ، داناییش که ویستی فه‌لسه‌فه‌یه، به بۆچوونی ئه‌فڵاتون ئه‌م داناییه، که ئه‌وه‌ش قسه‌ی سوکراته له دیالۆگی تیاتێتۆس، به سه‌رسامبوون ده‌ستپێده‌کات (2). چونکه ،و به‌پێی ڕاڤه‌کردنی فه‌یله‌سوفانی ڕۆژئاوا بێت، مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ڕێگای سه‌رسامبوونه‌وه ویستویه‌تی تێنه‌گه‌یشتنی خۆی به‌یانکات و له سۆراغی فێربوون دا بێت. زۆربه‌ی بیریارانیش، یه‌ک له دوای یه‌ک، دانییانبه‌وه‌داهێناوه سه‌رسامبوون نه‌بایه کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردن هه‌رگیزاو و هه‌رگیز سه‌ریهه‌ڵنه‌ده‌دا. به گوزارشێ تر، سه‌رسوڕمانه‌کان له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا دا بۆ گه‌شه‌ی کرده‌ی فه‌لسه‌فی بێ ئه‌ندازه پێویست بوونه و گرینگی خۆیانیانیش له چه‌که‌ره‌کردنی ئافراندنی فه‌لسه‌فی دا هه‌بووه. ئه‌ڵبه‌ته سه‌رسوڕمانه فه‌لسه‌فیه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه و هه‌میشه‌ش جۆراوجۆربوونه، به‌شێکیان فۆڕمی ئاینی یان کولتوورییان وه‌رگرتووه و به‌شێکی تریشیان ئێپستمۆلۆژی یان ڕه‌ووشتی. هاووه‌ختیش سه‌رسامبوونه‌کان سه‌رسامبوونی تریان به‌دوودا هاتووه و ئه‌وانه‌ش پرسیاردروستکه‌ری به‌رده‌وامبوونه بۆ فه‌لسه‌فه یان ویستی فه‌لسه‌فه خۆی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رسامبوونانه پێکهێناوه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رسامبوونه فه‌لسه‌فیه‌کان هیچوه‌خت بێ ئامانج نه‌بوونه و له‌خۆڕاشنه‌کراون. چونکه گشت سه‌رسامبوونێ له‌دیدی فه‌لسه‌فییه‌وه نیه‌تێ له‌پشتیه‌وه‌بووه و هه‌وێنی جۆره تێڕامانێ فه‌لسه‌فیش بووه. فه‌یله‌سوفه‌کانیش سه‌رسامبوونی خۆیانیان کردوه به هه‌وێنی فه‌لسه‌فه‌کردنه‌کانیان و به بناغه‌ێکیش بۆ وه‌ڵامگۆی فه‌لسه‌فی. که‌وابێت، فه‌یله‌سوفه‌کان ته‌نیا سه‌رسامنابن به‌ڵکو وه‌ڵامیش بۆ سه‌رسامبوونه‌کانیان چێده‌که‌ن. واته بۆ فه‌یله‌سوف ته‌نیا سه‌رسامبوون مه‌رج نییه به‌ڵکو ئه‌وه‌ش مه‌رجه چۆن فه‌یله‌سوف سه‌رسامبوونی خۆی داده‌ڕێژێ. دروستبوونی سه‌رسامیش لای فه‌یله‌سوف، که هه‌موو وه‌خت داهێنانی پرسیاری نوێی لێوه‌خوڵقاوه به‌درێژای دیرۆکی فه‌لسه‌فه بایه‌خی خۆی هه‌بووه. سه‌رباریئه‌وه، سه‌رسامبوونه‌کان خۆیان وه‌ک کۆڵه‌که‌ی نیگا تازه‌و و ناوه‌ڕۆکداره‌کان نیشانده‌ده‌ن. چونکه گشت سه‌رسامبوونێ ڕاز و نهێنێکی له‌ته‌ک خۆیڕا په‌له‌کێشی ناو جیهانی فه‌لسه‌فه‌کردن کردووه. سه‌رسامبوونه‌کان زۆرجاریش خۆیان وه‌ک تاسه کۆچه‌ر و بێئومێده‌کان نیشانده‌ده‌ن پێویستیان به‌وه‌یه ئۆقره‌بگرن و له‌شوێنێکدا ڕانیشته‌جێبن. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌واری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رسامبوونه‌کان، پاش له‌دایکبوونیان له‌ناو گه‌رووی نیگه‌رانی و فڕه‌ڕازیدا ، له بناری فه‌لسه‌فه‌کردن دا نیشتنیمانی خۆیان چێده‌که‌ن سه‌رسامبوون له ئامێزی فه‌لسه‌فه‌کردندا ، ته‌نێ له‌وێڕا، هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کا و مانا به ده‌رکه‌وتنی حۆی ده‌دات.
له‌م باره‌شه‌وه ووتنه فه‌لسه‌فیه‌کانی سوکرات، ئه‌فڵاتوون و ئه‌رستۆ پڕن له‌و جۆره هێما فه‌لسه‌فییانه‌ی ئه‌و دیتنه فه‌لسه‌فییه‌مان تیا ده‌ڕسکێن که کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردن ئه‌و کاته ده‌ستپێده‌کات پله‌ی زانین له هیچیدا ده‌بێت. به‌م ڕه‌نگه نه‌زانین له‌پشت فه‌لسه‌فه‌کردنه‌وه‌یه و سه‌رسامبوونیش له‌گه‌ڵ نه‌زانین ده‌رده‌که‌وێ. که‌واته فه‌لسه‌فه‌کردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانینه، ئه‌و ڕاستیه‌ی ئه‌و زانینه له‌خۆده‌یگرێ. لێره مه‌به‌ست ئه‌و زانینه‌یه ، ڕاستیه‌یه ، ده‌رگا له ئه‌فراندنی فه‌لسه‌فی ده‌کاته‌وه. ئه‌م ئه‌فراندنه که تێگه‌یشتنه به‌ری ئه‌و سه‌رسامبوونه‌شه فه‌یله‌سوف کردویه‌تی. سه‌رسامبوونه‌کانی فه‌یله‌سوفیش به‌هۆی، له‌میانه‌ی، ئه‌و پرسیارانه‌وه ده‌گه‌ێنرێن تایبه‌ت به‌و شتانه‌ی له بوونا ڕێکه‌وتیانده‌کات، ئه‌و شتانه‌ی نایانناسێ و تێشیانناگات. به‌م شێوه‌یه که‌می زانینه‌کانی فه‌یله‌سوف وایلێده‌کات سه‌رسامبێت ( یاخود پرسیاربکات) و له‌گه‌ڵ گشت سه‌رسامبوونێکی نوێ به‌دوویی زانینی تر دا وێڵده‌بێت.
لێره‌وه نیازمه‌ندین نووسینه‌که‌مان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ، به‌ره‌و ئه‌و بینینه، فه‌لسه‌فییه به‌رین که داماڵینی فه‌لسه‌فه له سه‌رسامبوون به‌ڕاده‌ێک زیان له فه‌لسه‌فه ده‌دات که ڕه‌نگه ببێته هۆی مه‌حفبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه. چونکه سه‌رسامبوون وا له فه‌لسه‌فه‌کردن ده‌کات ویست بۆ فه‌لسه‌فه‌سازی به‌رده‌وامبێت و ئیشتهای به‌رده‌وامی پرسیارکردنیش لای فه‌یله‌سوفان له لوتکه‌دابێت. به‌مشێوه‌یه، فه‌لسه‌فه واته سه‌رسوڕمان. مانای سه‌رسوڕمان له ژیانی فه‌لسه‌فه دا کۆتای ناێت. فه‌لسه‌فه له‌ڕێگای سه‌رسوڕمانه‌کانیه‌وه خۆی تازه‌ده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌رسوڕمان ته‌مه‌نی کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردنیش درێژده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌کردن که خۆی به ده‌رهاویشته‌ی سه‌رسوڕمانه‌کان دێنێته‌ناساندن خۆی سه‌رقاڵی وه‌ڵام به‌ده‌ستهێنانیش ده‌کات. چونکه بێ کرده‌ی سه‌رسوڕمان ، که ئه‌م کرده‌یه‌ش هه‌میشه پرسیاری له‌ناخی خۆیدا به‌رجه‌ستکردووه ، وه‌ڵام له بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی دا ئه‌و مانایه‌ی نییه. وه‌ڵام له ناخی سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌رده‌ردێنێ و گشت ئاکامێکیش سه‌رسوڕمانه‌کان پێیده‌گه‌ن کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردن مانادار ده‌که‌ن.
به‌ماناێ به‌رینتر له‌وی لایسه‌ره‌وه ووترا، فه‌لسه‌فه، که بوارێ شیکاری به پیته، پێیوایه سه‌رسامبوونه‌کان ئه‌به‌دی و نه‌بڕاوه‌ن، سه‌رسامبوونه‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌شداری خۆیانیان له کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردندا هه‌یه و، بۆ نموونه سوکراتیش هه‌رزوو به‌هاو مانای سه‌رسامبوونی بۆ فه‌لسه‌فه‌کردن ده‌ستنیشانکردووه وپێشیوابووه له سه‌رسامبوون زیاتر شتێکی تر به‌ده‌ست فه‌لسه‌فه‌وه نییه بۆ فه‌لسه‌فه‌کردن. کاتێ سوکرات زۆر بێفیزانه ده‌ڵێت ” گشت ئه‌وی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که هیچ نازانم” ئه‌مه ته‌نیا دانهێنان نییه به نه‌زانین به‌ڵکو به‌وه‌ش که سوکرات پێوه‌ندی له‌نێوان زانین و نه‌زانین (جه‌هل) دا دروستده‌کات. سوکرات ترسی له نه‌زانینی خۆی نییه و بێ کێشه ناهوشیاری خۆیمان بۆواڵاده‌کات. ئه‌فڵاتوونیش له “دیالۆگی تیاتێتۆس” دا پێیوابووه سه‌رسامبوون ڕیشه‌ی فه‌لسه‌فه‌یه (3). ئه‌م جۆره دانپیاهێنانه‌ش له‌لایه‌ن قووتابیه‌که‌ی سوکراته‌وه به شوێنی سه‌رسامبوون له ژیانی فه‌لسه‌فه‌کردن دا هیوایێ مه‌زنی له‌به‌رده‌م کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌کردن دا کرده‌وه و ئه‌وه‌بوو پاش خۆی قووتابیه‌که‌ی (واته ئه‌رستۆ) پتر له مامۆستاکه‌ی پێگیری له به‌بڕشتی سه‌رسامبوون کرده‌وه. ئه‌مه وایکرد سه‌رسامبوون بۆ ئه‌رستۆ ،و له نووسینی “ئه‌ودیو سرووشت” دا (4)، بریتیبێت له دایکی فه‌لسه‌فه، یان سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه. به‌پێی سێرکردنی ئه‌رستۆ سه‌رسامبوونه‌کانی مرۆڤ سه‌ره‌تا به دیارده‌کانی ناو بوونه‌وه تایبه‌ت بوونه و، ئه‌و ده‌مه‌ش مرۆڤ دووچاری سه‌ختی بووه دووچاری سه‌رسامبوون بووه و له‌وێشه‌وه نه‌زانینی خۆی به‌یانکردووه. وێرایئه‌وه له ڕوانگه‌ی ئه‌رستۆوه خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ ئه‌فسانه‌کان خۆشه‌ویستی بووه بۆ دانایی. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کان به‌پێی بینینی ئه‌رستۆ بریتیبوونه له شته سه‌یروسه‌مه‌ره‌کان ئه‌مه‌ش وایکردووه مرۆڤ خه‌می زانین وه‌ده‌ستهێنان بێت له‌باره‌ی ئه‌فسانه‌کانه‌وه. به‌مجۆره، فه‌لسه‌فه له زه‌ینی ئه‌رستۆ دا بریتیبووه له حاڵه‌ته‌کانی سه‌رسامبوونی مرۆڤ (فه‌یله‌سوف) و، ئه‌م مرۆڤه‌ش بۆئه‌وه‌ی حاڵیبوونی خۆی شیکاته‌وه فه‌لسه‌فه‌یکردووه. واته، ئێمه‌ی مرۆڤ (فه‌یله‌سوف) ئه‌وکاته فه‌لسه‌فه ده‌که‌ین له ترۆپکی سه‌رسامیداین، ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ناو کێشمه کێشی تێنه‌گه‌یشتن له‌وی دیومانه و یان تێیژیاوین. به‌مپێییه، فه‌لسه‌فه‌کردن ده‌ششێت هه‌ڵوێسته‌ێکبێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌ته‌ک ده‌ورووبه‌ر و هه‌لێکیشبێت له‌به‌رده‌م مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانین. ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌رستۆییه‌ش بۆ فه‌لسه‌فه‌کردن پێگه‌ی خۆی له تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فی هاوچه‌رخ دا به قووڵی داناوه. چونکه ئه‌رستۆ به‌هۆی ئه‌م بینینه‌وه‌ی کرده‌ی فه‌لسه‌فه‌سازیمان به‌و چرکه‌ساتانه‌وه بۆ گرێده‌داته‌وه مرۆڤی دووچاری شاگه‌شگه‌یی و سه‌رسوڕمان کردووه. ئه‌و ده‌مه‌ش مرۆڤ ئه‌مه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه ، واته سه‌رسامبووه، تاکه ڕێگاێک که ویستویه‌تی بیبینێته‌وه تا به‌هۆیه‌وه سه‌رسامبوونی خۆی پراکتیزه‌کات فه‌لسه‌فه‌کردن بووه. که‌وابێت تێڕامانه فه‌لسه‌فییه‌کانی فه‌یله‌سوفان پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌کردن بوونه و فه‌لسه‌فه تا هه‌نووکه‌ش به‌م ئاقاره‌دا ده‌ڕوات. تایبه‌ت به هه‌مان لایه‌ن شۆپنهاوه‌ر (1788-1860) له کتێبه ناوداره‌که‌یدا، ” جیهان وه‌ک ویست و نواندن”، پێیوایه “مرۆڤ ئاژه‌ڵێ میتافیزیکیه”. له دیدی شۆپنهاوه‌ر ئه‌م مرۆڤه له‌گه‌ڵ یه‌که‌م تێڕامانیدا سه‌رسامبوون (سه‌رسوڕمان) به‌رهه‌مدێنێ. شۆپنهاوه‌ر سه‌رسامبوون به توانایێ بۆ فه‌لسه‌فه‌کردن له‌قه‌ڵه‌مده‌دات. هه‌روه‌ها سه‌رسامبوونی مرۆڤ له‌به‌رده‌م ڕووداوه نائاسای و گومڕاکانیش وه‌ک سه‌ره‌تای فه‌لسه‌فه‌کردن و پرسیارکردن ده‌خاته‌به‌رچاو. به‌س شۆپنهاوه‌ر سه‌رسامبوون به پله‌ی هۆشیاری مرۆڤه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به‌پێی تێگه‌یشتنی شۆپنهاوه‌ر بێت کاتێ مرۆڤ خاوه‌نی هۆشیاریێ که‌مبێت سه‌رسامبوونی له‌به‌رده‌م بوون که‌متر ده‌بێت. سه‌رسامبوونی فه‌لسه‌فی، فه‌لسه‌فه‌کردن، لای مرۆڤ زیادده‌کات به‌زیادبوونی پله‌ی هۆشیاری. به‌قه‌ولی شۆپنهاوه‌ر گه‌ڕانی مرۆڤ یان پرسیاری مرۆڤ له‌باره‌ی زانینی مه‌رگ و ئازار و هه‌ژاری ژیان مانای گه‌وره‌ی بۆ فه‌لسه‌فه‌کردن و شیکردنه‌وه‌ی میتافیزیکی جیهانه‌وه هه‌یه. که‌واته نه‌زانینی ژیان وامانلێده‌کات فه‌لسه‌فه‌بکه‌ین چونکه ، شۆپنهاوه‌ر ووته‌نی، گه‌ر ژیان ناسراو بێت و ئازار نه‌بێت که‌س له‌وه حاڵینابێت بۆ جیهان هه‌یه. شۆپنهاوه‌ر پێیوایه مادام ژیانی ئه‌به‌دی نییه و ئازار هه‌یه ناکرێ شته‌کان ئۆتۆماتیکی تێیبگه‌ین (5).
بینینه فه‌لسه‌فیه‌کانی شۆپنهاوه‌ر بۆ واتای سه‌رسامبوون وامانلێده‌کا هێما بۆئه‌وه بکه‌ین وه‌ختێ ئێمه سه‌رسامده‌بین ئه‌مه نیشانه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی شتێک هه‌یه و لێیتێناگه‌ین، تێناگه‌ین بۆ ئه‌و شته به‌و جۆره‌یه؟ یان بۆ ئه‌و شته هه‌یه؟ واته سه‌ره‌تای سه‌رسامبوونمان له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات بۆ ئه‌و شته تێناگه‌ین؟ که تێناگه‌ین، که شیاویمان نییه بۆ حاڵی‌بوون، یان توانای تێگه‌یشتنمان نییه سه‌رسامده‌بین. سه‌رسامده‌بین چونکه له‌لاێ بێ باک نیین ، له‌لاێ دیش پله‌ی زانینمان له‌باره‌ی ئه‌و شته‌وه‌ی ده‌خوازین تێبگه‌ین له پله‌ی سفر دایه. سه‌ره‌تاکانی سه‌رسامبوونیش، هه‌میشه، له‌ته‌ک سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه‌کردن و تێڕامانه‌کانی فه‌یله‌سوفان هاوشێوه‌ن. ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ش پێوه‌ندیێ به‌تینیان له‌گه‌ڵ پرسیاره سه‌یر و لێوڕێژه گوماناویه‌کان هه‌یه که به‌هۆیانه‌وه ئافراندن لای فه‌یله‌سوفان دێننه‌سازاندن. به‌دڵنیایشه‌وه سه‌رسامبوونه سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌و سه‌رسامبوونانه‌بوونه مرۆڤ به‌رامبه‌ر به دیارده‌کانی ناو سرووشت هه‌یبووه. واته، سرووشت بوارێ بووه بۆ دروستبوونی نیگا و قووڵبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له ڕاز و نهێنیه‌کانی ناو بوون. لانیکه‌م سرووشت ده‌شێ وه‌ک کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌تاکانی سه‌رسامبوونه‌کانی مرۆڤ بخرێته‌ڕوو و شوێنێکیش بۆ ده‌رکه‌وتنی پرسیاری فه‌لسه‌فی.
ئاماژه به‌وه‌شده‌که‌ین که، تێڕامانه فه‌لسه‌فییه‌کان گه‌واهین له‌سه‌ر فڕه‌ماناداری سه‌رسامبوون لای فه‌یله‌سوفه‌کان و سه‌رسامبوونه‌کانیش فاکته‌ری ڕیشه‌یی ئیلهامه فه‌لسه‌فیه‌کانن. سه‌رسامبوونه‌کان هه‌میشه هێمابوونه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ پێویستی به وه‌رگرتنی، به به‌ده‌ستهێنانی، زانینه. واته ئه‌و کاته‌ی شته‌کان وه‌ک شتگه‌لێ سه‌یر و عه‌جیب ده‌رکه‌وتوونه فه‌لسه‌فه‌کردن هه‌نگاوێ بووه بۆ نزدیکبوونه‌وه له ڕاستی و گه‌یشتنیش به بنچینه‌ی شته‌کان. ڕاستی له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نیا به‌هۆی سه‌رسامبوونمانه‌وه پێیده‌گه‌ین. به‌واتاێتریش، سه‌رسامبوون پرۆسه‌ێکه له تێنه‌گه‌یشتن و ته‌قه‌لاێکیشه بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵام، وه‌ڵام بۆ ئه‌و شتانه‌ی پرسیاریان له مرۆڤا دروستکردووه. واته هه‌میشه که قسه‌دێته سه‌ر پێوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و سه‌رسامبوون ئه‌م قسه‌کردنه به ڕێگاێکدا تێده‌په‌ڕێت زۆرترین وه‌ستاندنمان پێویستده‌بێت له‌سه‌ر مانای پرسیار و وه‌ڵام له ژیانی فه‌لسه‌فه‌دا. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیارکردن ئه‌و سه‌ره‌تایه‌یه فه‌لسه‌فه‌کردن پێویستی پێبووه. به‌مجۆره‌بێت فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر پرسیارکردن ده‌ژیت. پرسیارکردن له فه‌لسه‌فه‌دا به‌ماناترین شته چونکه فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر بناغه‌ی پرسیارکردن زه‌مینه بۆ فه‌لسه‌فه‌سازیه‌کانی خۆی داده‌نێت. بۆیه فه‌لسه‌فه بێ پرسیارکردن، که ئه‌وه‌ش له گومان و سه‌رسامیه‌کانه‌وه سه‌رده‌ردێنێ، ناشێ هه‌بێت. یان تائێستا فه‌لسه‌فه‌ێک له‌دایکنه‌بووه که توانیبێتی پشت له پرسیارکردن بکات. بیرمه‌ندێ وه‌ک کارل یاسبه‌رزیش پێیوابووه پرسیارکردن له فه‌لسه‌فه‌دا له وه‌ڵامدانه‌وه گرینگتره چونکه به‌قه‌ولی ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌لمَانییه هه‌موو وه‌ڵامێ پرسیاری تر ده‌خاته‌وه.
سه‌رسامبوون به مانای ئه‌وه‌ش دێت جیهان له‌وه قووڵتر و مانادارتر و سیحرگه‌راتره ڕۆژانه خۆیمان بۆده‌رده‌خات (6) ، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واده‌کات پرسیاره‌کان له زیادبووندا بن. که‌وابێت، سه‌رسامبوون گه‌لێ لایه‌نی هه‌یه و یه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ی پێوه‌ندی به دروستبوونی پرسیاره‌وه هه‌یه. پرسیاریش بۆ کردنه‌وه‌ی لوغزه‌کانه، ئه‌و شتانه‌ی ڕوون و نادیارن. لوغز و سه‌رسامبوون که دوو شتی پێکه‌وه‌گرێدراون پرسیارهێنه‌ریشن. به‌واتێتر، ئه‌و شتانه‌ی لوغزئامێزن پرسیاروروژێنه‌رن و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لوغز سه‌رسامیدروستکه‌ره و ئه‌م لایه‌نه‌ش پرسیارهێنه‌ره. بۆ نموونه مردن لوغزه و لوغزیش حه‌په‌سان له مرۆڤدا دروستده‌کات. بۆیه لوغز پێویسته ئاوه‌ڵاکرێت. کاتێ ڕۆده‌چینه خوارێی، قووڵایی ،لوغزه‌کانی ژیانمان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێین چۆن ده‌توانین ئه‌وه ده‌سته‌مۆکه‌ین پێشتر نه‌کراوه. فه‌لسه‌فه‌ش بێ بوونی ئه‌و لوغزانه ناژیت و ناکارێتیش نه‌خشی خۆی له‌سه‌ر زه‌ینی مرۆڤ دا‌نێت و ئه‌وه‌شمان لا یه‌قینکات فه‌لسه‌فه‌کردن فڕه به مه‌غزایه. مه‌غزای فه‌لسه‌فه‌کردنیش خۆی له‌وه‌دا پوختده‌کاته‌وه ته‌قه‌لای کردنه‌وه‌ی ئه‌و لوغزانه ده‌کات له ژیانمانا بێ وه‌ڵام دێن و ده‌چن. به‌ڕاده‌ێک فه‌لسه‌فه‌کردن خۆی له تێگه‌یشتن له لوغزه‌کانی ناو بوون چڕکردۆته‌وه گه‌ر له بوونا لوغز نه‌بایه سه‌رسامبوون نه‌یده‌کاری فه‌لسه‌فه‌کردن بخوڵقێنێ.
ئێمه لێره و له‌ژێرسایه‌ی ئه‌م نووسینه پێوویستمان به‌وه‌شه هێمابۆئه‌وه‌بکه‌ین لۆژیکی بیرکردنه‌وه و تێڕامانی فه‌لسه‌فی له‌چاو بیرکردنه‌وه و تێڕامانه‌کانی تر جیاوازه، یان فه‌لسه‌فه لۆژیکێ تایبه‌ت و دانسقه‌ی خۆی هه‌یه. فه‌لسه‌فه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌ریله‌وه‌سووڕماوه ، یاخود سه‌رسامبووه به‌وه‌ی بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌نده بوونه‌وه‌رێ سه‌یره؟ چۆن لوغزه‌کان له خۆیڕا چڕده‌کاته‌وه؟ یان بۆ ئه‌م مرۆڤه هه‌میشه پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌خۆی کردووه “من” ی مرۆڤ بۆ هه‌میشه هه‌م؟ و ئایاش بیرکردنه‌وه‌کانی “من” ی مرۆڤ هه‌مووی زگماکن؟ بۆ ده‌بێت ئازار بچێژم؟ و بۆ…؟ دیاره چێ‌کردنی وه‌ڵام بۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه هه‌میشه خۆیان وه‌ک به‌شێ له‌و وه‌ڵامانه نیشانداوه لوغزه‌کانی ژیانی مرۆڤ ده‌ستکاریده‌که‌ن و بۆیه ده‌کرێ بڵێین ئه‌م مرۆڤه که قوورسایێ زۆری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه داناوه هه‌میشه گومانی فه‌لسه‌فه‌شی له‌خۆیدا کۆکردۆته‌وه. چونکه بوونی مرۆڤ له‌خۆیدا لوغزه. ئه‌وه‌ش که مرۆڤ عه‌قڵی هه‌یه ئه‌مه‌ش لوغزێ مه‌زنه و ، یان شای لوغزه‌کانه. گرینگیشه لێره و تایبه‌ت به‌م لایه‌نه بپرسین بۆ مرۆڤ جیا له گشت بوونه‌وه‌ره‌کانی تر تاکه بوونه‌وه‌رێ بووه سه‌رسامیخۆی نیشانداوه؟ دیاره ئه‌وی مرۆڤ له بوونه‌وه‌ره‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه عه‌قڵیه‌تی و بوونی عه‌قڵیش پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌کردنه که هه‌رئه‌وه‌شه توانای پرسیارکردن و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام له مرۆڤدا چێده‌کات. فه‌لسه‌فه‌ش که له هه‌ڕه‌تی ده‌رکه‌وتنیه‌وه خۆی له‌ڕێگای پرسیار دروستکردن و وه‌ڵامسازیه‌کانیاوه پێگه‌یاندووه کارکرده‌ی سه‌رسامبوونی مرۆڤ بووه، ئه‌و مرۆڤه‌ی عه‌قڵداره.
لێره ده‌کرێ قسه له سه‌رسامبوونی مرۆڤی ساده و ناساده‌ش بکه‌ین. چونکه مرۆڤی ساده به وه‌ڵامی کورت و سانا و په‌له قه‌ناعه‌تدێنێ و هه‌رچی مرۆڤی ناساده‌یه، یان فه‌یله‌سوفه، بێئۆقره و بێ وه‌ستان عه‌وداڵه و گشت ئه‌و فورسه‌تانه‌ش له بوونان ده‌خوازێ بقۆزێته‌وه تا به‌هۆیانه‌وه به تامی ڕاستی بگات. وێجا سه‌رسامبوونی فه‌یله‌سوف جۆره سه‌رسامبوونێ گشت و هه‌مه‌یه. فه‌یله‌سوف پێویستی به‌وه‌یه له گشتێتی شته‌کان بپرسێت. بۆ نموونه بۆ ئێمه هه‌ین؟ بۆ ئێمه ده‌مرین؟ بۆ پێویسته هه‌میشه باش بین؟ …و هتد. فه‌یله‌سوف نایه‌وێت له شته تاک و تایبه‌ته‌کان بگات به‌ڵکو تێڕامانه فه‌لسه‌فیه‌کانی ئاڕاسته‌ی گشتێتی شته‌کان ده‌کات. هه‌روه‌ها سه‌رسامبوونی فه‌یله‌سوف له سه‌رسامبوونی که‌سێ ئاسای جیا و گومڕایه. ڕه‌نگه سه‌رسامبوونه‌کانی که‌سانی ئاسای هیچ وه‌ڵامێ قووڵی فه‌لسه‌فی لێنه‌ێته‌سازاندن چونکه به‌ری بیرکردنه‌وه و تێڕامانی قووڵ و به‌رین نیین و به‌شێ زۆریشی سه‌رپێی و لاوه‌کین لێ تێڕامانه‌کانی فه‌یله‌سوف هه‌میشه له زێواری گومان و لێخوردبوونه‌وه گه‌شه‌ده‌کات و له‌میانه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه به‌وه ده‌گات که مرۆڤه ساده‌کان پێینه‌گه‌یشتوون. فه‌یله‌سوف له تێڕامانه‌کانیدا ڕۆده‌چێته‌خواره‌وه‌ی سه‌رسامبوونه‌کانی خۆیه‌وه و له سۆنگه‌ی تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فیانه‌ی خۆیه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌مانده‌بات پێشتر نه‌براوین. بۆنموونه کاتێ بادیو به ووتنێکی ڕامبۆ له “”وه‌رزێ له دۆزه‌خ”” دا سه‌رسامه که ده‌ڵێت: “ڕاستی له ڕۆح و جه‌سته دا”یه(7) ئه‌م سه‌رسامبوونه لای بادیو ڕاڤه‌کردنێ ده‌خوڵقێنێ بێ وێنه‌یه له‌چاو ئه‌وی پێشتر تایبه‌ت به ئه‌زموونی شیعرسازی ڕامبۆ ووتراوه. یان ئه‌م سه‌رسامبوونه‌ی بادیو زێده جیایه له بینینی خوێنه‌رێ فه‌ڕه‌نسی ساده که په‌یبه هزرکاری شیعری ڕامبۆ نابات. ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێتره‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که تێڕامانه‌کانی فه‌یله‌سوف به‌بڕشتن و ئه‌وه ده‌سته‌مۆ ده‌که‌ن پێشتر نه‌کراوه. لێره‌وه فه‌یله‌سوف ده‌گاته ئافراندن. به‌واتاێ تر سه‌رسامبوونه‌کان له فه‌یله‌سوف دا تێڕامان پێکدێنن که ئه‌وانه‌ش ئافراندن دێننه‌چێکردن. ئافراندنه‌کانی فه‌یله‌سوف که‌ش و هه‌وای تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌س سه‌رسامبوونه‌کان هه‌میشه سه‌ره‌تاێکن بۆ پێکهاتنی ئه‌و دۆزه‌ی فه‌یله‌سوف بکه‌وێته تێڕامان و فه‌لسه‌فه‌سازییه‌وه.
له‌به‌رسایه‌ی ئه‌وی لایسه‌ره‌وه به‌رباسخرا پێویسته بێینه‌سه‌ر باسی ده‌رککردن به نه‌زانین، باسی ئه‌وه‌ی نه‌زانینمان له‌وێوه سه‌ریده‌رهێناوه که ویستوومانه مانا و به‌های بوون ده‌ستنیشانکه‌ین. ئه‌و وه‌خته‌ی نازانین یان ده‌رکبه‌وه‌ده‌که‌ین زانینمان له‌باره‌ی ئه‌وی ده‌یبینین یاخود ڕووبه‌ڕوویده‌بینه‌وه نییه دووچاری سه‌رسامبوون ده‌بین و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ده‌که‌ین له‌و شته تێبگه‌ین و تێگه‌یشتن لای خۆمان تایبه‌ت به‌و شته کۆکه‌ینه‌وه. ئه‌و شته‌ش به‌دڵنیایه‌وه به جیهانی ده‌ره‌کییه‌وه گرێدراوه. ده‌شکرێ بڵێین سه‌رسامبوون و جیهانی ده‌ره‌کی ئه‌مه ئه‌و پێوه‌ندیه‌یه فه‌لسه‌فه قسه‌ی زۆری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌پێیئه‌وه‌ی جیهانی ده‌ره‌کی ئه‌و جیهانه‌یه بۆ عه‌قڵی مرۆڤ ، عه‌قڵ که شتێ ناوه‌کییه، شوێنی تێڕامان و لێخوردبوونه‌وه‌یه. عه‌قڵی مرۆڤ نایه‌وێت به‌رامبه‌ر به دیارده‌کانی ناو بوون خۆی زه‌لیل و بێ باک نیشاندات. که‌واته عه‌قڵ ئه‌و شته‌یه بۆ مرۆڤ بوار بۆ په‌یپێبردن ،په‌یبردن به نهێنیه‌کانی ناو بوون، شیاوده‌کات. ئێمه ده‌توانین ئه‌مه بکه‌ین ، واته په‌یبه‌رین، چونکه عه‌قڵمان هه‌یه هه‌رچی ئاژه‌ڵه ئه‌و ئاوه‌ڵناوه‌ی نییه. که‌واته نهێنیه‌کانی ناو بوون و سه‌رسامییه‌کانی ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ته‌ک یه‌کدا له پێوه‌ندیدان. عه‌قڵیش توانای به‌رجه‌سته‌کردنی سه‌رسامبوونه‌کانی هه‌یه.
هه‌ر لێره و تایبه‌ت به تێمای سه‌رسامبوون ئه‌وه‌ش ئێژین، کاتێ باس له پێوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و سه‌رسامبوون ده‌که‌ین ده‌کرێ باس له پێوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و موفاجه‌ئه‌ش (سورپرایز، ناکاوی) بکه‌ین. ئه‌و شته‌ش که خۆی وه‌ک شتێ موجائ(ناکاو) ده‌رده‌خات هه‌میشه به‌شێکه له سه‌رسامی و ئه‌مه‌ش له مرۆڤا خوورپه ده‌سازێنێ. خوورپه‌کانیش لای فه‌یله‌سوفان هه‌میشه به فه‌لسه‌فه‌کردن کۆتاییانهاتووه. فه‌لسه‌فه‌کردنیش له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ڵوێسته‌کردنه. هه‌ڵوێسته‌وه‌رگرتنیش ته‌قه‌لاێکه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و دۆزه تازه‌یه‌ی مرۆڤ تێیکه‌تووه، ئه‌و دۆزه‌ی مرۆڤ تیایا ڕووبه‌ڕووی خوورپه‌ێک بۆته‌وه، خوورپه‌ێک که ئه‌م مرۆڤه هیچ زانینێکی له‌باره‌وه نییه. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته‌وه‌رگرتن له‌م حاڵه‌تانه‌دا لایه‌نێ تریشی هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ په‌یبردنه به نهێنیه‌کان، ئه‌و نهێنیانه‌ی نیگه‌رانییان لای ئێمه‌ی مرۆڤ دروستکردووه. هه‌میشه‌ش له‌و شوێنه‌ی نیگه‌رانیی سه‌وزده‌بێت، که ئه‌وه‌ش نادیاری و تێنه‌گه‌یشتن دروستده‌کات، پرسیار دێته‌سازدان چونکه سه‌رسامبوون له‌دایکبووه.
ئه‌و ده‌مه فه‌لسه‌فه سه‌رقاڵی پرسیار ده‌بێت که نهێنیی به‌دیده‌کات و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شتانه‌ده‌بێته‌وه لێیان حاڵینابێت. لێ پرسیاری فه‌لسه‌فی پرسیارێ وروژێنه‌ر و سه‌رسامکه‌رانه‌یه. به‌پێیئه‌وه‌ش که پرسیاری فه‌لسه‌فی به‌رهه‌می تێڕامانی فه‌لسه‌فییه ئه‌م جۆره پرسیاره پرسیارێ ڕاڕائامێزیشه چونکه عه‌وداڵی وه‌ڵامه. پرسیاری فه‌لسه‌فی وه‌ڵامی توڕهات و بێ بناغه ناکات به وه‌ڵام بۆ خۆی. گشت پرسیارێ فه‌لسه‌فی وه‌ڵامی خۆی هه‌یه به‌س زۆرجار خۆمان له‌ناو فڕه‌وه‌ڵامیدا ده‌بینینه‌وه بۆیه پێویستمان به‌وه‌ده‌بێت زۆرتر له وه‌ڵامه‌کان بکۆڵینه‌وه تا باشترین وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانمان دابینده‌که‌ین. لێره ده‌شێ بپرسین ئایا سه‌رسامبوون دروستکه‌ری کێشه‌یه بۆ فه‌لسه‌فه؟ تاڕاده‌ێک به‌لێ چونکه فه‌لسه‌فه له‌ڕێگای سه‌رسامبوونه‌کانیه‌وه پرسیار ده‌کات و به‌شێ له پرسیاره‌کانیش خۆیان ئاڵۆز و سه‌خت ده‌رده‌خه‌ن و وه‌ڵامی ساده و لاوه‌کی به هی خۆیاننازانن. به‌س سه‌رسامبوونه‌کان وه‌ک یه‌کیش پرسیارمان تیادروستناکه‌ن. دیاره بۆ فه‌یله‌سوف هه‌میشه گرینگه پرسیار و،ئه‌و پرسیارانه‌ش خۆیان وه‌ک پرسیاری فه‌لسه‌فی نیشانده‌ده‌ن به‌هه‌ر چه‌شنێک بێت ئامانجی سه‌ره‌کییان زانین به‌ده‌ستهێنانه.
به‌واتاێ به‌رینتر، سه‌رسامبوونه‌کانمان وا له فه‌لسه‌فه ده‌که‌ن هه‌وه‌سی به‌ده‌ستهێنانی زانین و یان داناییان تیا بڕسکێت. سه‌رسامبوونه‌کانیش ناکارن ئه‌وه‌بکه‌ن گه‌ر زۆربه‌ی پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌کان به‌جۆرێ نه‌سازێنرێن مه‌رامیان گه‌یشتن نه‌بێت به تێگه‌یشتنێ ، به زانینێ، له‌باره‌ی ژیان و جیهانه‌وه. که‌وابێت، ئه‌وی پرسیارێ فه‌لسه‌فی ده‌کات به‌دڵنیاییه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بگات به زانین، دانایێ، وه‌لێ ئه‌و که‌سه‌ی له یه‌کێ له شه‌قامه‌کانی پاریس ده‌پرسێت قاوه‌خانی میلانۆ له‌کوێیه؟ ئه‌م که‌سه هه‌رگیز پرسیارێ فه‌لسه‌فی نه‌کردووه. چونکه له ماهیه‌تی پرسیاری فه‌لسه‌فیدا مه‌به‌ستێک هه‌یه که ئه‌وه‌ش بۆ گه‌یشتنه به زانین، به‌و دانایه‌ی لای که‌سی پرسیارکه‌ر ده‌ستناکه‌وێت. هه‌روه‌ها پرسیاری فه‌لسه‌فی گومانێ پێشینه له‌و وه‌ڵامه ده‌کات خۆی وه‌ک زانین نیشانده‌دات. بۆیه پرسیاری فه‌لسه‌فی زانین ده‌کات به شوێنی مه‌به‌ستی نه‌ک شتێ تر ئه‌و ده‌مه‌ش ئه‌وی ده‌ستده‌که‌وێت که ئامانج و مه‌به‌ست بووه پرسیارکردن کۆتای دێت. هه‌روه‌ک ووتیشمان پرسیاری فه‌لسه‌فی گومان ده‌کات له‌وی هه‌یه، له‌وی وه‌ده‌ستهێنراوه وه‌ک وه‌ڵام. که‌واته پرسیاری فه‌لسه‌فی له که‌سێ ناکرێت که بزانرێت ئه‌و که‌سه زانینی له‌وباره‌وه هه‌یه.
چونکه فه‌لسه‌فه پێشهه‌موو شتێک گومانکردنه له هه‌بوونی زانین. ئه‌و ده‌مه‌ش سه‌رسوڕمان ده‌رده‌که‌وێ پرسیار فۆڕم وه‌رده‌گرێت و نه‌زانین و نادیاری ئه‌و فۆڕمه داده‌دڕێژن. هه‌روه‌ها پرسیاری فه‌لسه‌فی که فۆڕم وه‌رده‌گرێ سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و سه‌رسوڕمان و حاڵینه‌بوونه‌یه لای که‌سی پرسیارکه‌ر دێته‌کایه‌وه. ئه‌مه‌و پرسیار ته‌نیا پرسیارێ فه‌لسه‌فی نییه به‌ڵام پرسیار که ده‌بێت به پرسیاری فه‌لسه‌فی پێویستی به‌وه‌ده‌بێت بکرێته‌وه به‌س نه‌ک بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان پرسیار به‌ڵکو بۆ هاوکات بوون له‌ته‌ک ئه‌و سه‌رسامبوونه‌ی پرسیاره‌که‌ی به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت گشت سه‌رسامبوونێ پرسیارێ فه‌لسه‌فی به‌رهه‌مدێنێ که دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان پرسیاری فه‌لسه‌فی پێشوو نییه و ناچێته خانه‌ی هه‌مان سێسته‌می پرسیاری فه‌لسه‌فییه‌وه. ئه‌ی باشه که‌راکتێری وه‌ڵامی فه‌لسه‌فی چییه؟ پێویسته که‌راکتێری گشتی وه‌ڵامی فه‌لسه‌فی پێوه‌ندی به پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌که‌وه هه‌بێت. سه‌ره‌تا پێویسته وه‌ڵامه‌که خۆی وه‌ک زانین نیشاندات چونکه پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌که له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه کراوه که زانینه. دواتر ئه‌و وه‌ڵامه پێویسته به گومانه‌وه گرێ‌دراو بێت. هه‌روه‌ها وه‌ڵامه فه‌لسه‌فیه‌که پێویسته به‌جۆرێ به‌لگه‌دارانه و وریاییانه داڕێژرێت ئه‌مه‌ش به‌زۆری له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیاری فه‌لسه‌فی شتێ دابڕاو نییه. بۆیه کاره‌کتێری گشتی وه‌ڵامی فه‌لسه‌فی بریتییه له‌وه‌ی پێویسته له فۆڕمی وتار خۆینیشاندات. به‌س وتاره‌کان هیچوه‌خت له‌یه‌کتر دابڕاو نین و وتاره فه‌لسه‌فیه‌کانیش تابشێ جۆراوجۆرن و هیچ جۆره وتارێکیش به‌ته‌نیا بوونی نییه. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بینینه‌ی له‌گه‌ڵ زۆربوونی فه‌یله‌سوف له ڕۆژئاوا دنیابینین و وێنابوونه‌کان نه‌شونمایان کردوه و زۆربه‌ی بواره‌کانیان گرتۆته‌وه به‌س ئه‌رکی فه‌لسه‌فه هه‌میشه پشنکنینبووه له پرسیاره گرینگه‌کان تایبه‌ت به بوونه‌وه‌ر و ده‌روبه‌ری ئه‌م بوونه‌وه‌ره و ئه‌و کێشانه‌ش دێنه‌ڕێ ئه‌م بوونه‌وه‌ره. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه پێویسته بزانین به‌پێی سه‌رسوڕمانی فه‌لسه‌فی پرسیاری فه‌لسه‌فی چ جۆره پرسیارێکه؟ چۆن پرسیاری فه‌لسه‌فی پێکدێت؟ چی پرسیاری فه‌لسه‌فی له پرسیاری گشتی جیاده‌کاته‌وه؟ لێره و به‌کورتی هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێین، سه‌رسوڕمانه‌کانمان ، یاخود گه‌لێ له پرسیاره فه‌لسه‌فیه‌کان ، پرسیارن له‌سه‌ر ئه‌و لوغزانه‌ی له ژیانا هه‌ن و ئه‌و لوغزانه‌ش مرۆڤ به ژیانه‌وه گرێده‌ده‌ن. دواتر پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌کان بۆ هه‌ندێ که‌س زۆرجار نه‌ک هه‌ر وروژێنه‌رن بگره بێزارکه‌ریشن، چونکه پیشه‌ی فه‌لسه‌فه پرسیاره له ڕیشه‌ی شته‌کان، له لێخوردبوونه‌وه له‌وی ناڕوون و لوغزئامێزه.
ئازاد حه‌مه، ستۆکهۆلم
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:
ئه‌م نووسینه به چوار به‌ش له ژماره‌ی 387-390 ی سالی 2012 ، هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
1.Rene Descartes.The Passions of the Soul. Translated by Stephen Voss. Hackett Pub Co ،1990، Article 53.
2. Theaetetus، 155 d; Metaphysics، 1-22982 10-25.
3.Plato. Theaetetus. Translated by Benjamin Jowett.
http://classics.mit.edu/Plato/theatu.html
4. Metaphysics. Aristotle. Translated by W. D. Ross. http://classics.mit.edu/Aristotle/metaphysics.1.i.html
5. Arthur Schopenhauer. Världen som vilja och föreställning. Nya Doxa. 1992.
6.Josef Pieper. Berthold Wald (Ed). Roger Wasserman (Translator). For Love of Wisdom: Essays on the Nature of Philosophy. Ignatius Press ،2007.pp.27-80.
7.Alain Badiou. Second Manifesto for Philosophy. Translated by Louise Burchill. Polity Press; 2011.p.130.