فوئاد سالم … ئازاد عوسمان
كاتێك هه‌ڵه‌بجه له بێده‌نگیی دا كیمیایی باران كرا، دوو هاوڵاتی عه‌ره‌بی عێراقیی خۆیان پێنه‌گیرا ده‌سته‌ودامان دابنیشن و هیچ نه‌ڵێن، یه‌كه‌میان نووسه‌ری ناسراو: (هادی عه‌له‌وی) بوو كه به‌رائه‌تنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا حاشای له عه‌ره‌ب بوونی خۆی كرد، دوه‌میشیان (فوئاد سالم)ی هونه‌رمه‌ند بوو كه گۆرانیه به‌ناوبانگه‌كه‌ی “الله یا حلبجه”ی بڵاو كرده‌وه.
بۆ هه‌ركه‌سێك نواندنی هه‌ڵوێستی ئاوا مرۆڤانه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێت، ئه‌وا بۆ فوئاد سالم وانییه‌و نه‌بووه. چونكه ئه‌و هه‌میشه مرۆڤبونی له هونه‌رمه‌ندبوون پێگه‌وره‌تر بووه. ئه‌و له ترۆپكی ناوبانگ و داهێنانی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوو سه‌رنه‌ویی بكات بۆ رژێمی به‌عس، عێراقی به‌خێزان و یادگاریی و ئه‌رشیڤه‌كانیه‌وه به‌جێهێشت. وه‌ك له دیدارێكدا كچه‌كه‌ی ساته‌كانی ماڵئاوایی باوكی ده‌گێرێته‌وه، ده‌ڵێت: “پێیوتم كچم ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه زیاتر له سی ساڵ بوو”.
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترینیان نه‌بووبێت، ئه‌وا بێشك و به قسه‌ی شاره‌زایان، فوئاد سالم له‌و پایه گرنگانه‌یه كه گۆرانیی سه‌رده‌می زێڕینی عێراقییان له‌سه‌ر وه‌ستاوه، گۆرانیه زیندووه‌كانی وه‌كو: مشكوره، ردتك تمر چیف، یاگیر و …. ده‌یانی دیكه، رێڕه‌وێكی تازه‌و نایابی له گۆرانی عێراقیی دا درووست كرد، ئه‌مڕۆش هه‌ر به زیندویی ماونه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندانی تر ده‌یانڵێنه‌وه.
له‌و ده‌مه‌ی دا كه ناوبانگی له‌هه‌ركات زیاتر و داهێنانیشی تاده‌هات پڕشنگدار تر ده‌بوو، ناچار ده‌بێت له‌نێوان مرۆڤ بوون و به‌عسی بوون دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
ئاسان نییه مرۆڤ ده‌ست له ژیانی خۆش و ره‌فاهیه‌ت و ناوبانگ به‌ربدا و ملی رێگای غه‌ریبییه‌كی پێشبینی نه‌كراو بگرێت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی راسته‌قینه، له‌نێوان ره‌فاهیه‌ت به تامی نۆكه‌رایه‌تی و ئازار و دابڕان به‌تامی مرۆڤبوون، ئه‌وه‌ی دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت.
فوئاد سالم، له حه‌فتاكاندا وڵات به‌ره‌و مه‌نفا به‌جێدێڵێت، چونكه نه‌یتوانیوه به‌باڵای سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی دا گۆرانی بێژێت، وه‌ك خۆی ده‌یڵێت: شه‌ره‌فمه‌ندم كه گۆرانییم بۆ سه‌دام نه‌وتووه.
پاش له‌گۆڕنانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام، فوئاد سالم چه‌ند جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی تایفیی دا و وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ شه‌پۆلی تیرۆر، له به‌غدا كۆنسێرت ساز ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و عێراقه‌ی كه پێی ئاشنایه، نابینێته‌وه، له‌وڵاتێك كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوت عومه‌ره یان عه‌لی ژیانت له‌ده‌ست ده‌ده‌ی، ئه‌و رێزه پێویسته فه‌راهه‌م نابێت كه ده‌بوو له‌كه‌سێكی وه‌كو ئه‌و بگیرێت. خودی سالم باس له‌وه‌ده‌كات چه‌ند مانگێك له عێراق هه‌ر سه‌رقاڵی ئه‌وه بووه كه به شه‌ست ساڵ ته‌مه‌ن و به‌و ته‌ندروستیه خراپه‌یه‌وه، ئه‌م فه‌رمانگه‌و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكات بۆ ده‌رهێنانی پسوله‌ی خۆراك! هه‌ربۆیه به‌ناچاری جارێكی تر غه‌ریبی هه‌ڵده‌بژێرێت، وائێستاش له سوریا، له‌لێواری مه‌رگ دا و له‌حاڵه‌تێكی یه‌كجار سه‌ختی ته‌ندروستیی دا، ماوه‌ته‌وه.
له مه‌قامێك دا كه له كۆنسێرتێكی وڵاتی سوریا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان دا وتویه‌تی، فوئاد سالم، به مه‌ترسیه‌وه باسی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، بڕگه‌یه‌كی مه‌قامه‌كه، ماناكه‌ی وادێته‌وه: ئه‌ترسم ته‌مه‌نمان بڕوات و نه‌گه‌ینه‌وه به وڵات، كه گه‌شتینه‌وه، نه خێزانمان ببینینه‌وه نه ژیان.
وابزانم پێشبینیه‌كه‌ی راست ده‌رچوو!
ئازاد عوسمان
azadosman@yahoo.se