
فڕفڕۆكه … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
0
Be First!
فڕفڕۆكه‌كه‌م با ده‌یجوڵێنێ
ئه‌گه‌ر با نه‌بێت هیچ خۆی نانوێنێ
زۆر كز‌و ماته ناجوڵێته‌وه
فڕه‌یه‌ك چی یه؟ ناخولێته‌وه
خۆشی من له گه‌ڵ هاتنی بایه
چون خولانه‌وه‌ی كۆتایی نایه
منیش هه‌ر وه‌كو فڕفڕۆكه‌كه‌م
به بای خوێندن و زانست كار ده كه‌م
هه‌تا هه‌ڵمژم بۆنی خۆشی ژین
هاوڕێم بن تا سه‌ر خه‌نده‌و پێكه‌نین
گوڵی دوا ڕۆژیش به جوان و دیاری
ده‌ده‌م له یه‌خه‌م به خوێنده‌واری
alihamarashedbarznji@yahoo.com
16/5/1986