Skip to Content

Sunday, September 27th, 2020

فیدراسۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان له‌سوێد به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئوردوغان ده‌کات

Be First!
by April 5, 2008 گشتی

سامان خواکه‌ره‌م…..

له‌ رێکه‌وتی 3/4/2008 له‌ ستاد هوسی ستوکهۆلم فیدراسۆنی کۆمه‌له‌ی تورکه‌کان سمینارێکیان بۆ سه‌رۆک وزیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌ئیب ئوردوغان ساز کرد ، بانگهێشتی فیدراسۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان وفیدراسۆنی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کان و فیدراسۆنی کۆمه‌له‌ی ئاسوریه‌کانیان کردبوو ، به‌ڵام وه‌ک به‌رپرس و ئه‌ندامی کارای ئه‌م سێ کۆمه‌ڵه‌یه‌ ته‌نیا سه‌رۆکی فیدراسۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان شه‌رمین بۆزئه‌رسلان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کارگێر سه‌لام جه‌زیری ئاماده‌بوون.
له‌ 2/4/2008 له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوید ئه‌م رێکخراوانه‌ و هه‌ندێک رێکخراوی تر وه‌ک ناره‌زای له‌ سه‌ردانی سه‌رۆکی وزیران هه‌ریه‌ک به‌ئاڵای خۆیان به‌شداریان له‌ پرۆتێستێکه‌ کردو هه‌ر یه‌که‌ له‌و فیدراسۆنانه‌ دروشمی تایبه‌تیان دژی تورکیا به‌رزکردبوه‌وه‌. به‌ڵام فیدراسۆنی کۆمه‌له‌ کوردستانیه‌کان له‌ ماڵپه‌ری خۆیان هه‌وادارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا به‌وه‌ تاوانبار ده‌کات که‌ درشمه‌کانیان له‌ شوێنی خۆی نه‌بووه‌و بۆته‌ ‌هۆی بڵاوا پێکردنی خۆپیشانده‌ران . بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بکه‌ین ، تورکیا تا ئێستا پ.ک.ک به‌ ڕێکخراوێکی تیرۆرست ده‌زانێ و بوونی کوردیش به‌ تاوان ، هه‌موومان ده‌بینین رۆژانه‌ سوپای ئوردوغان چۆن په‌لاماری کوردستان ده‌دات و به‌چ شێوه‌یه‌کیش دژی پارچه‌کانی تری کوردستان به‌ هاوکاری ئاشکراو نهێنی پارتێکی کورده‌ستان قه‌تل و عامی گریلا ده‌کات. له‌ سه‌ره‌وه‌ش ئه‌و پارته‌ ئازایه‌ی به‌ سه‌ری کورد، دروشمی ئاگراوی ده‌کاته‌وه‌و ده‌ست له‌ پشتی دوسته‌کانیان ده‌دات که‌ ده هۆڵی بۆ لێده‌ن که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ فیدراسۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کانه‌ که‌ به‌ تاوانی ده‌زانی پ.ک.ک دروشمی توندی هه‌بێت دژی تورکیا و به‌ شانازی ده‌زانی به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئۆردوغان بکات به‌ به‌شداری دوو ئه‌ندامی کارای کۆمه‌ڵه‌کیان که‌ هه‌ردووکیان به‌ ده‌نگه‌کانی پارتی ده‌ست له‌سه‌ر دڵ بۆ تورکه‌کان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ . فیدراسۆن بۆ ئه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ خزمه‌ت به‌ ره‌وه‌ندی کورد بکات و جیاوازی له‌ نێوان هیچ هاووڵاتی پارچه‌کانی تر نه‌کات و بێ جیاوازی رێگا بۆ هه‌موو کورده‌کان بکاته‌وه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ ببن به‌ ئه‌ندام له‌ کۆمه‌ڵه‌کان، به‌ڵام له‌ کاتی خۆئاماده‌کردن بۆ کۆنفراسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک و لایه‌نێک به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بپارێزن و ئه‌و ‌هه‌موو یارمه‌تیه‌ی له‌ حکومه‌تی سویدی وه‌رده‌گرن بۆ ده‌هۆڵ لێدان به‌کاری بهێنن . سلام چه‌زیری ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئوردوغان ده‌ست به‌گه‌ران ده‌کات و به‌ که‌یڤی خۆی و ده‌ستبژێری ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مرۆی فیدراسۆن و ئه‌وانه‌ی ستراتیژیان بۆ داده‌رێژن ، ده‌گونجێن.
فیدراسۆن هه‌ر وه‌ک پارته‌ پشتیوانه‌که‌یان له‌ سه‌ر شه‌قام و کۆبونه‌وه‌کان دروشمی ئاگراوی بڵاو ده‌کاته‌وه‌و به‌ دوای هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌شدا ده‌گه‌رێ که‌ دوژمنانی کوردی ڵیوه‌ قسه‌ ده‌که‌ن ، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کوردیان بگه‌ینن پێیان به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن ئێمه‌ش به‌شێکین له‌ ئێوه‌و له‌ خزمه‌تانداین، نه‌وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌ شه‌رمین خان تاکو ئێستا ئاماده‌نیه‌ به‌شداری له‌ خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌کانی  پ.ک.ک بکات و به‌ خه‌راپترین شێوه‌ش باسیان ده‌کات. به‌ڵام ئاماده‌یه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌ئی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی فیدراسۆن به‌ په‌له‌ غاربدات و به‌شداری له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئۆردوغان بکات و باس له‌ ژیانی خۆی بکا ت . هاوکات  ئاماده‌نیه‌ ئه‌و شه‌ش پرسیاره‌ی که‌ له‌ماڵپه‌رکه‌ی خۆیان بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ داوه‌ له‌ سیاستمه‌داران و رۆژنامه‌نووسان ده‌کات که‌ له‌ سه‌رۆکی تورکیا بکه‌ن، خۆی ئه‌و پرسیارانه‌ بکات و خۆی ده‌پارێزێ پرسیارێکی سه‌یر ده‌رباره‌ی ره‌وشی کورد له‌ ئۆردوغان ده‌کات .
له‌ کۆتایی ده‌پرسین ئاخۆ شه‌رمین و سه‌لام نازانن ئه‌وپرسیارانه‌ بکه‌ن یان په‌یامێکی تریان بۆ ئوردوغان پێبوو. 

Previous
Next

Leave a Reply