Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

فیدراسیۆن له‌هه‌ڵمه‌ت و جه‌نگی ڕزگاریدا…..

Be First!
by March 23, 2008 گشتی

له‌ساڵیادی 5 ساڵه‌ی شه‌ڕی عێراقدا…….

له‌هه‌ر4 هه‌لاتوو له‌جیهاندا، یه‌که‌سیان عیراقیه، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوور 2.5 ملیۆن ده‌بێت،چوارملیۆن ئاواره‌ی نێوخۆیین….له‌ساڵیادی شه‌ڕدا،ڕێکخراوه‌کان، ده‌وڵه‌ته‌کان، میدیاکان،جیهانیان سه‌رنجیان بۆ دوو كێشه‌ ڕاکێشا:
1/ده‌سه‌ڵات وشه‌ڕه‌کانی
2/په‌نابه‌ران و هه‌لومه‌رجیان.
ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی عیراق، خودی خۆی  یه‌کێک له‌ تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتیانه‌و هۆکاری ده‌ربه‌ده‌رییه‌،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی په‌نابه‌رانی ووڵاتانی دراوسێی عیراق له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا په‌کی که‌وت که‌ ده‌وڵه‌ت به‌گه‌ڕاوه‌کان ده‌یان به‌ڵێنیشی پێدان. ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمیش هه‌ر له‌و ساڵیاده‌دا، به‌پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌ی ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال، کووشتن،زیندانی، نه‌بوونی دادگا،نه‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤ….تاوانبارکراوه‌.
په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ووڵآتانی دراوسێی، که‌ هه‌رگیز دراوسێ نه‌بوون بۆ خه‌لکی عیراق، بێئه‌ندازه‌ نائینسانیه‌.له‌ رۆژنامه‌کانه‌وه‌ چیرۆکی ژیانی ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌، له‌تراژیدیا ده‌چێت که‌ کاراکته‌ره‌کانی مناڵه‌ بێسه‌رپه‌نا، هه‌تیوه‌کانن….ژنه‌ مۆمه‌ ڕه‌شه‌کانن
په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا،داماووترین به‌شن،وه‌ بێبه‌شترینیانن…ڕیککه‌وتنی سوید له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عیراقی ڕه‌مزی ناعه‌داله‌ترین سیاسه‌تی په‌نابه‌رییه‌ له‌ مێژووی په‌نابه‌ریدا. ئه‌وانن ده‌توانن به‌سه‌ر خوێن و ئێسقاندا، بڕؤن….
ئه‌دی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عدراقی چی……………
فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقئ، له‌به‌ره‌ی په‌نابه‌ران، له‌به‌ره‌ی هه‌ڵمه‌ت و هاوکاری، له‌به‌ره‌ی ڕزگاری په‌نابه‌راندا، ئه‌بێت بوه‌ستێت، وه‌ک هه‌میشه‌، سیاساتی ئه‌م ده‌ووله‌تانه‌ ڕیسوا بکات، بۆ مافی مانه‌وه‌،مافی نیشته‌جیبوون، مافی په‌نابه‌ری،خه‌بات بکات.مافی پیکه‌وه‌ ژیانی خێزان، مافی کار، مافی دابینکردنی فیربوون، مافی ته‌ندروستی ….
ئه‌م كێشه‌یه‌، ئه‌م مه‌سه‌له‌ گه‌وره‌ جیهانیه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی،به‌ته‌نها له‌توانای ئێمه‌دا نیه‌، داواتان لێده‌که‌ین، به‌ته‌نگ كێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئینسانه‌کانه‌وه‌ وه‌رن….
په نابه‌ران….لایه‌نه‌ئینسانی و که‌سایه‌تیه‌ به‌ڕێزه‌کان….
فیدراسیۆن ..به‌ده‌سته‌بگرن وپه‌یوه‌ست بن به‌ریزه‌کانیه‌وه‌، که‌سایه‌تیه‌کان هاوکاری پرۆژه‌و سیاساته‌کانی فیدراسیۆن بکه‌ن…لایه‌نه‌کوردی و عیراقیه‌کان له‌ خواست وداواکارییه‌کانی فیدراسیۆن پشتیوانی بکه‌ن.

جه‌مال کۆشش
 سویسرا21.3.2008
 
  ‌

Previous
Next

Leave a Reply