Skip to Content

Friday, November 27th, 2020

فیرعەونیش فرمێسكی بۆ ئەنفال باراند… تاریق نامیق حەسەن

Be First!
by February 29, 2008 گشتی

  رۆژێكی پڕ لە كار وجموجول وبێ وچان بوو كاتێ گووتیان كۆڕێك بۆ ئەنفال سازدەدرێت بەڵام ئەمەیان هەر یەكسەر دەتزانی لە كۆڕەكانی تر ناچێ كە لەسەری ڕاهاتووین ودەیبینین كۆڕی ئەمجارە دادوەر محمد عورێبی ومنقز ئال فیرعەونی تێدا ئامادە دەبن زۆر كەس دلنیان شتی نوێی تیدا دەبێت وپەرۆشین .
         (شەهیدان وئەنفالەكان) زۆر لەوە مەغدور ترن كە بە باس كردن وەسف بكرێن یان قەرەبووش بكرێنەوە , ئای لەو بەسەرهاتە جەرگبڕانەی ئالی فیرعەون و  عورێبی باسیان لێوە دەكرد نامەوێ بتانبەمە ناو قوڵایی دەریایەكی بێ بن وبێ ئامان وغەرقی غەم وخەفەتە كوشندەكانتان بكەم  بەڵام دەبوو  ئەو بەرپرسانەی باسی ئەنفال دەكەن نەك هەر ئەوەی تا چەند خزمەت دەكەن یان ناكەن بگرە دەبێ  پیرۆزیبیەكی بێ وێنە بنوێنن بەرامبەر بەئەنفالكراوان  و  ڕزگاربووان وئەوانەشی لەدوایان بەجێ ماون.
   یەكێ لەوانەی زۆرترین فرمێسكی لە گەرو قەتیس مابوو دوای ئەوەی سەرنجی ڕاكێشام و كەوتە گفتووگۆ لەگەڵم گووتی " من نامەوێ هیچم بۆ بكرێ بەڵام كام لەم بەرپرسانەی لێرە دانیشتوون وچەندێكیان وەزیرن دەتوانم بچمە لایان وچەند پرسگەیەك كەچاكتر وایە بڵێم چەند بەربەستێك قوت لەبەردەمم نەوەستابن" , ئەمە دوای ئەوە كە منقز ئالی فیرعەون لەزۆربەمان دل كونتر ودڵسۆزتر بۆ ئەنفال بەخوڕ گریا پاش ئەوەی لەگەڵ گێڕانەوەی ئەنجامدانی ئەو تاوانەی ڕژێمی لە ناوچوو فرمێسك ڕووی گرتبوو و نەیتوانی تاوی فرمێسكەكانی  كۆنترۆڵ بكات , بەڵێ لە پرمەی گریانی دا  گریا بەوێنەی دایكی شەهید كە چەند ڕۆڵەی خۆی بەدەستی خۆی شۆردۆتەوە وبەخاك سپاردوە و ئەوانەشی كە بێ گۆڕ وبێ ناز كەوتوون كاتێ كەسێك  دەیدوێنێ , چەشنی دایكێك كە هەموو كۆرپەكانی ئەنفال كران ورۆژانە لەگەڵ پێخەفەكانیان ژوان دەبەستێ لەبەرچاوی هەموو ئەوانە گریا كە خاوەن كۆشك وتەلار ومۆنیكان و شەرم ڕاینەگرت , بەڵێ گریا بۆ قوربانیانی ئەنفال بەكوڵ گریا .
           توخوا دوور مەكەونەوە  با بگەڕێینە وە سەر باسەكەمان لەگەڵ ڕۆڵەی ئەنفالكراو كە پێش دەمێك بۆم باس كردن , لێم پرسی ئەو ئەگری بۆ ئەنفالكراوان  تۆش بەتەما نەبی باسی پرسگە و مەسئولینی بۆ بكەی كەناتبینن ؟
           لەوەڵامدا گووتی "نا بەخوا بۆ ئەوە پێم نەدەگووت تا مەسئولین من ببینن , داوام لێ دەكرد بۆئێمەش تاوێ بگری ئێمەی بەجێماو لە كەسوكاری ئەنفالكراومان ئیتر چیتر دڵتەنگ نابم   ( بۆ لە خوێندن وەرم ناگرن چیتر گلەیی لەمەسئولان ناكەم بۆ نامانبینن وبۆ هیچمان بۆ ناكەن  پێشیان ناڵێم بۆ قوربانیدان بۆ ئێمە وهەموو شتێكی باش بۆ خێزان ومنداڵانی ئێوە "  بەردەوام بوو لەقسە بەچاوی گریاناوی  " گرنگ ئەوەیە كەسێكی ناخ پاكی وەك ئال فیرعەون ماوە كە چەشنی من بۆ قوربانیانی ئەنفال بە خوڕ و لەدڵەوە  دەگری "    , منیش هەر ئەوەندەم بەرامبەر ئەو فرمێسكە شكۆدارانە پێ كرا كە بڵێم     " ئاخ لەو وڵاتەی قەدری قەدرگرانانی بەباشی تیا ناگیرێ وكەسانێك لەو شوێنانە دانانرێن بە مسقاڵ گەردیلە بەگەردیلەی ئەو قەدرە بپێون "  دواتر  دوو ماچی ڕوومەتی  فیرعەونم كرد  لەبری هاوسۆزی لەگەڵ قوربانیانی ئەنفال وكەسوكاریان .
 
tariqnamiq@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply