Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
قاپێك ئاو…..

قاپێك ئاو…..

Closed
by June 21, 2009 ئەدەب

قاپێك ئاو
ئاریان ئه‌بوبه‌كر

 

 

 

دڵۆپ دڵۆپ
تك تك
كه‌ هه‌موو پاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی ته‌واو بوون
خه‌می ئاودانی گوڵه‌ گاڵتییه‌كانمه‌
بیر له‌ بێ‌ ئیشی به‌لۆعه‌ ئه‌كه‌مه‌وه‌
وه‌ك هه‌ڵدانی سقڵێكی 5000000000 كیلۆگرامی
بۆ ناو كێڵگه‌یه‌ك لۆكه‌..
كه‌ ئاسمان داخرا
بێ‌ ئه‌مه‌لتر نابم له‌ كردنه‌وه‌
تا كاتی ته‌عزێی په‌رداخیًك ئاو نه‌بێت
له‌ شه‌وی گواستنه‌وه‌ی دوو ماسیدا.
تك
تك
كه‌ ئه‌م هه‌موو ئاوه‌ ڕژان
وه‌ك كونجی حه‌مامێك
بیر له‌ سكپڕ نه‌بونی تۆ ئه‌كه‌مه‌وه‌
وه‌ك ده‌نگی لۆچكردنی كاغه‌زێك..
قاڵب
قاڵب
كه‌ هه‌موو ئاوه‌كان بوون به‌ سه‌هۆڵ
بیر له‌ نزیكتر بونه‌وه‌ی خۆرێكی تر ئه‌كه‌مه‌وه‌.
كه‌ زه‌وی خڕتر بوو
چ عیلاجیك بۆ ئه‌م سه‌ر گێژ بونه‌م بخۆم؟
كه‌ هه‌موو شته‌كان بون به‌ ئاو
تۆ له‌ كوێدا ئه‌بیته‌ ماسی؟
كه‌ پاروویه‌ك نه‌ما
و
هه‌موو دنیا بوون به‌ ماسی
تۆ له‌ كوێدا ئه‌بیته‌ قولاپ؟
كه‌ تۆ بویت به‌ قولاپ منم زمان درێژترین بونه‌وه‌ر.
كه‌ هه‌موو ئاوه‌كان وه‌ستان
من
من وه‌ك  قاپێكی پڕ له‌ ئاو
له‌ به‌رده‌م پشیله‌یه‌كی گاڵتیدا خه‌ممه‌ بڕژێم
تۆ له‌ كوێدا وه‌ك ئیسفنج خه‌مم ئه‌گووشی؟
كه‌ هه‌موو پاره‌كانی سه‌ر زه‌وی به‌سه‌ر چوون
من ئه‌بم به‌ به‌روار
تۆ حه‌زت له‌ كڕینی چ جنێوێكه‌؟
بیر له‌ ڕه‌نگی چ سیقه‌یه‌ك ئه‌كه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر ئه‌و كاته‌ی
كه‌ هه‌موو كچه‌كان دووگیانبوون به‌ من
پێم بڵێ‌
پێم بڵێ‌ له‌ كامیانه‌وه‌ بێمه‌ ده‌رێ‌؟
.
كه‌ ئاوده‌سته‌كان پڕ بوون له‌ كامێرا
له‌ ناوه‌ڕاستی ژووری میوانا گوو ئه‌كه‌م
.
كه‌ هه‌ر من مامه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی
پێم بڵێ‌
پێم بڵێ‌ به‌ فیشه‌كی چ ده‌مانچه‌یه‌ك
خۆم كون كون بكه‌م؟
وه‌ك گرتنی چنگێك ئاو
به‌ قه‌پ ,
له‌ چ شوێنێكدا قوڵترین قه‌بر بۆ خۆم هه‌ڵكه‌نم
وه‌ك كڕاندنی هێڵێك له‌سه‌ر صه‌تحێك
گه‌چی ڕه‌ش
كه‌
   كه‌
         كه‌
               كه‌
  كه‌ من هه‌موو چه‌نه‌ بازییه‌كانم كرد گووم ده‌رخوارد بده‌
  به‌ قه‌ده‌ر شێلانی ته‌شتێك ئاو.
كه‌ من به‌ ته‌واو بوونی ژماره‌كان
 پێكه‌نینم به‌ ڕسوا بوونی كاتژمێره‌كان دێت
ئیهانه‌ی كاتژمێره‌كان ئه‌كه‌م
قاچ ئه‌خه‌مه‌  ناو ده‌می ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌وه‌
وه‌ك چه‌قینی تیرێك
 به‌ ناوه‌راستی  بۆشایدا.
.
تۆ
ده‌ تۆ له‌ سه‌ربانی ئه‌م هه‌موو (كه‌)یه‌وه‌
قاتێكی ته‌سكم بۆ بدوره‌وه‌
تا له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ نه‌مناسیته‌وه‌
جووتێك پێڵاوی ڕه‌قه‌م سفرم
بۆ بكڕه‌
تا له‌م فڕینه‌ زوو به‌ر نه‌بمه‌وه‌
ته‌سكه‌ره‌كه‌م بۆ ته‌زویر بكه‌
تا خۆمم بیر بچێته‌وه‌.
كه‌ هه‌موو ئاوه‌كان ته‌واو بون
ته‌واو
نازانم
چی بڵێم
نازانم
 چی بنوسم
      ………………………………….
                                            aryan_abubakr@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.