Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
قسەیەك بۆ ئەوانەى بە فائیز دەكرێن

قسەیەك بۆ ئەوانەى بە فائیز دەكرێن

Closed

  ئەگەر كاروابڕوا زانكۆكان داخەن…….
 محەمەدى مشیر……

 
 دواى ئەوەى پارساڵ بەرپرسانى پەیوەندیدارى حكومەتى هەرێم راشكاوانە رایانگەیاند كە رێژەى 70% ى بودجەى هەرێم تەرخانكراوە بۆ مووچەى فەرمانبەران و نزیكەى 900 هەزار فەرمانبەریش زیادەن و خەریكن لە لیستى دووروو درێژدا ناونووسیان دەكەن بەڵكو بە خانەنشینكردنى بە تەمەنەكان و بە فائیز نووسینى بچووكساڵان چارەسەرێك بۆ ئەم كێشە هەڵاوساوە بدۆزنەوە، لە كاتێكدا هەمووان دەزانن چارەسەرى تەنگژەیەكى ئابوورى ئاوا مەزن مەحاڵە بەو شێوازە تێفكرینە چارەسەربكرىَ و بێپلانیش لە بوارى ژێرخانى سەرەكى ئابوورى كوردستاندا هەرگیز رێگە بەو خەونى حوشترە نادات بێتەدى بەڵكو هێندەى دى دەیئاڵۆزكێنىَ.
 ماوەیەكى كورتە هەندىَ لە وەزارەتەكان خەریكە خزمەتگوزارییەكانیان بەگرێبەست دەدەنە كۆمپانیاكانى كەرتى تایبەت و ئۆغر ئۆغر فەرمانبەرانیش نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەى ناوى ئەوانیش لەو لیستە درێژەدا تۆماربكرىَ و بەشێكى زۆریشیان لەم بەڕێوەبەرایەتییەوە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتى سەفاو مەروایان پێدەكرىَ.
 هەروەك دەزانن زۆرینەى هاووڵاتیانى كوردستان بە تایبەتیش كرێچی و كەمدەرامەتەكان ئەگەر لە خێزانێكدا لایەنى كەم دوو كەسى ئیشكەریان نەبىَ ئاستەمە بتوانن بژێوى خێزانەكەیان دابین بكەن، ئەگەر خێزانێكیش بە تەنها فەرمانبەرێك یا كاركەرێكى هەبىَ ئەوا پێویستە ئەویش دواى تەواوبوونى ماوەى كارى فەرمانبەرێتى تاقى دواى نیوەڕۆیان بەدواى ئیشێكى دیكەدا بگەڕىَ ئەگەر نا مەحاڵە بەتاكە مووچەیەك لەم گرانییەى ئەمڕۆى بازاڕەكانى كوردستاندا ژیان بىَ كێشە بچێتەسەر.
 لاى كەس شاراوە نییە هەموو ساڵێك هەزاران لاوى خوێندكار لە زانكۆكانى هەر سىَ پارێزگاى سنوورى ئێستاى هەرێمى كوردستاندا خوێندن تەواودەكەن و بەو ئاواتەن حكومەتى هەرێم دواى رەنجى ئەو هەموو ساڵەى خوێندنیان كەلێنێكى بچووكیان لێبكاتەوە و لە فەرمانگەیەك لە فەرمانگەكانى میرى دایانمەزرێنىَ، بەڵام كە ئاوڕێك لە لیستى دووروودرێژى فەرمانبەرانى فائیز دەدەینەوە بۆمان روون دەبێتەوە كە دەبىَ ئەوان زۆر لەوە بەپشیتربن تا نۆرەى دامەزراندنیان بەركەوىَ یا دەرفەتێكى كاریان بۆ بڕەخسێندرىَ. بۆیە بە شێتم مەزانن گەر بڵێم با زانكۆكان داخەین تا ئەوكاتەى چارەسەرێكى ریشەیى بۆ كێشەى ئەو فەرمانبەرە فائیزكراوانە دەدۆزرێتەوە، ئەگەر بۆچوونى منى بە شێت زانرراویش كەمێك راستبىَ ئەوا ڕەوڕەوەى خۆێندن لەم وڵاتە راگرن باچیتر خوێندكارانى قۆناغەكانى بەر لە زانكۆش بە فائیز نەكرێن، ئەگەر بە فائیزیش كران ئەوا نەڵێن شێتێك وایگووت بەڵام باوەرمان پێینەكرد!
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.