Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
قسەیەك لەسەر رۆژنامەگەرى لە گەرمیان

قسەیەك لەسەر رۆژنامەگەرى لە گەرمیان

Closed
by September 30, 2008 گشتی

 قسەیەك لەسەر رۆژنامەگەرى لە گەرمیان
 " زەنگ " بە نمونە
 كەلار , سەباح عەلى جاف

 
 لاى هەموان ئاشكرایە لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراق رۆژنامەگەرى لە كوردستاندا زیاتر پەرەى سەند و شێوازێكى نوێى بە خۆیەوە بینى كە دەڤەرى گەرمیانیش لەو گاریگەرى و دەرهاویشتانەى دواى نیسانى 2003 بە دەر نیە و رۆژنامەى زەنگیش بە هەمان شێوەیە لەو چوارچێوەیەدا خۆى ناساند و دەستى بە بڵاو كردنەوەى ژمارەكانى كرد كە ئومێدى رۆژنامەیەكى رۆژانەى لە گەرمیانى پڕ لە جولەَدا لىَ دەكرێت .   
 بە چەند خاڵێك باس لە ئەزمونى كاركردنى رۆژنامەى زەنگ وەك رۆژنامەیەكى گەرمیانى دەكەم بەو هیوایەى سودى لێوەر گیرێت بۆ رۆژنامەگەرى گەرمیان بە گشتى چونكە رەنگە دوور و نزیك بە ئاگابم لەو رەوتە لە دواى ئەو مێژووە كە لە سەرەوە ئاماژەم بۆ كرد , زەنگ لە چوارچێوەى هەوڵە تازەو گەنجانەكانى گەرمیاندا هاتە بوون كە لە ناوچەكە بە قۆناغێكى نوىَ لە رۆژنامەگەرى لە گەرمیان دەناسرێت و زەنگ وەك هەریەكە بۆ نمونە  بەرەوە شار و خەڵك لە كەلار و خۆرنەوەزان لە كفرى و دەربەندیخان و بەمۆ لە دەربەندیخان و داینەمۆ لە رزگارى و چراى باوەنور لە باوەنور بە دەستى چەند گەنجێكى رۆژنامەنوس و رۆشنبیر دەستیان بە دەرچون كرد و مێژوویەكى نوێیان لە مێژووى دەڤەرەكە تۆمار كرد كە بەراستى حەقى ئەوەیە لە سەرى بوەستین و لێكۆڵینەوەى لەسەر بكەین بە ئاراستەى باش و خراپ كە بە بڕواى من لە ئێستادا حەقى خۆیەتى شەن و كەوى ئەو مێژووە بكرێت .
 لێرەدا بە چەند دێڕێك باس لە هەفتەنامەى زەنگ دەكەم كە لە شارى كفرى دەچێتە ئەو چوارچێوە مێژووییەوە , وەك ئاشكرایە لاى هەموان زەنگ  یەكەمین هەفتەنامە لە گەرمیان كە تا ئێستا لە دەرچون بەردەوامە و هاوكات لەگەڵ خۆرنەوەزان لە رووى یەكەمین هەفتەنامە لە رووى دەرچوونەوە" مێژوو"  ئیشكالیەتێك هەیە چونكە من بۆ خۆم لە ژماریەكى رۆژنامەى ئاسۆ ئەو كات نوسیم كە زەنگ بووە یەكەمین هەفتەنامە لە گەرمیان بەراستى برادەرانى خۆرنەوەزان پێیان وابوو ئەوان یەكەمین هەفتەنامەن لە سنورەكە بەراستى ئەمە حەقى خۆیەتى ئێستا ساغ  بكرێتەوە چونكە دوا رۆژ دەبێتە گرفت بەهەر حاڵ تا ئێستا زەنگ یەكەمین هەفتەنامەیە لە گەرمیان كە بەردەوامە لە دەرچون .
 خاڵێكى تر كە حەقى قسە لەسەر كردنە ئەویش ئایە ئەم هەفتەنامەیە تا چەند جێگەى رەزامەندى گەرمیان و رۆژنامەنوسان و لە ئاست گرفت و خەمەكاندایە بە تایبەت دۆسیەى وەك ئەنفال و پرۆژەى خزمەت گوزارى و گەیاندنى هەواڵ و زانیاریەكانى گەرمیان , بەراستى ئەوانەى سەرەوە رەنگە هەریەكە و ئەوە بێنىَ بە درێژاى لەسەرى بوەستین چونكە زەنگ لە ئێستادا دەنگێكە بە رووى دەرەوەى گەرمیاندا , سەبارەت بە رەزامەندى و قسەى رۆژنامەنوسان بۆ زەنگ من وەك رۆژنامەنوسێك حەقى ئەوەم هەیە قسە لەسەر زەنگ بكەم و پێم وایە تا رادەیەك جێگەى رەزامەندى و  ئومێدە و بە هەڵەدا نەچوبێتم بەشێك لە رۆژنامەنوسان بە تێبینەوە زەنگیان پێ باشە و من بۆخۆم لێى رازیم .
 سەبارەت بە قسەكردن لە سەر كێشەكانى گەرمیان و دۆسیەكان بە تایبەت ئەنفال ئەوە بە راستى حەقى خۆیەتى بە ووردى لەسەرى بوەستیتن , بۆ قسە كردن لەسەر كێشەكان بە گشتى بە بڕواى من دەڤەرەكە هێندەى كێشەى زۆرە زەنگ لە ئاستیدا تەنها زەنگێكە و هیچى تر بەڵام هەوڵ هەیە و هەوڵەكانیش جێگەى ئومێدن , بەڵام سەبارەت بە خەمە گەورەكانى وەك ئەنفال ئەم رۆژنامەیە هەرچەندە لە 14/4 دا پاشكۆ و قسەى هەبووە بەڵام بە بڕواى من بە قەد گەورەى ئەنفالى گەرمیان قسەى لەسەر ئەم كۆستە نەكردووە و هەوڵەكان بە پێى ئەو كارەساتە نین .
 سەبارەت بە گەیاندى زانیارى و هەواڵەكانى گەرمیان بە هاوڵاتیان من چەندین جار بە سەرنوسەرم ووتوە و قسەم هەبوە و هەیە چونكە ئەو هەواڵانەى لە زەنگدا بڵاو دەكرێنەوە هەواڵ و زانیارى كۆنن و لە چەندین كەناڵى ترەوە پەخش و بڵاو كراونەتەوە و ئێمەى رۆژنامەنوسان ئەو زانیاریانە لە رۆژنامەو دەزگا راگەیاندنەكانى تر بە تایبەت سەنتەردا دەبینین و زۆر بە كەمى زانیاریەكى زەنگ وامان لىَ دەكات كە ئێمە لەسەرى بوەستین یان منى رۆژنامەنوس وا لىَ بكات بەدواداچونێكى بۆ رۆژنامەیەكى سەنتەردا بۆ بكەم كە ئەم خاڵە خەقى خۆیەتى برادەرانى زەنگ لەسەرى بوەستن و رێگە چارەى بۆ بدۆزنەوە .
 بە كۆى ئەو رەخنە و دەست خۆشیانەى كە من لە زەنگم هەیە بەڵام نا بێت هەوڵ و ماندبونى سەرنوسەر و دەستەى نوسەرانى زەنگ لە بەرچاو نەگرین و كاركردنى زەنگ بە بڕواى من ئاسۆیە بۆ رۆژنامەیەكى رۆژانە لە گەرمیان , لێرەوە من پیرۆزباى و دەست خۆى دەرچونى یەكەمبن ژمارەى ئەو رۆژنامە لە رۆژنامەنوسان و ستافى زەنگى دەكەم بە ئومێدى ساڵى تازە ساڵى ئومێد و كاركردنى باش لە رەوتى رۆژنامەگەرى كوردى لە سنورەكە . 
 
 Sabahali83@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.