قــالـه لـه خـــــه‌تـــــا گـــــیـــــرا……زانــا گـه‌ڵاڵی
قـــــالـــــه لـــــه خـــــه‌تـــــا گـــــیـــــرا
وه‌ڵامێک بۆ به‌ناو که‌مپینی پشتگیری له ئاشتی و پاکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاننـــــــهرویـــــــج- زانــــــا گــــــــه‌ڵــــــاڵــــــی
دوای ڕاگه‌یاندنی بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ڕێزتان بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج به‌ده‌ستی منیش گه‌یشت که ئامانجتان له‌م که‌مپینه‌دا کۆکردنه‌وه‌ی پشتگیری بوو، دیاره ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ڕێزتان له دوای ئه‌و هه‌وڵانه دێت که چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه له وڵاتانی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به پاڵپشتی کردن بۆ گروپی ره‌گ یاخوود له‌م دواییانه‌ش بۆ لیستی گۆران ته‌واوکه‌ری یه‌کن .
بۆیه به پێویستم زانی وه‌ڵامی خۆم ئاڕاسته ی به‌ڕیزتان و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه بکه‌م به پێی ئاگاداریم ئه‌م بانگه‌وازه‌یان بۆچووه و له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانیشه‌وه ڕاستیه‌کان بۆ هه‌مولایه‌ک ڕونبێته‌وه خه‌ڵک به‌هه‌ڵه تێنه‌گه‌یه‌نرێن.له بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ڕیزتان بۆ کوردستانیانی وڵاتی نه‌رویج له چه‌ندین شوێن باس له پاکی و شه‌فافییه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه‌ته‌وه دیاره هه‌موو کوردێک له‌گه‌ڵ پاکی و ئازادی هه‌ڵبژاردن دایه پێویسته له‌سه‌ر گشت کوردیکی دڵسۆز له هه‌ر کوێی جیهان بێت ببێته پاڵپشتی هه‌ر که‌س و ڕیکخراوێک که کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکات که ئامانجیان بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌ی گه‌له‌که‌مان بێت به‌ڵام ئایا پاکی هه‌ڵبژاردن بێ ئاژاوه‌و کێشه ئێوه له چییه‌وه ده‌بیننه‌وه ؟
باس له نان بڕینی خه‌ڵک و ئازار دانی خه‌ڵک ده‌که‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵک بۆلای خۆتان ڕابکێشن ئه‌گه‌ر که‌سێک ئازار درا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هێزه‌کانی پۆلیس نه‌یتوانی بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت ئه‌وا ئه‌وکات منیش ده‌نگ ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێ یاسا سه‌روه‌ر بێت ،به‌ڵام من له ئێوه ده‌پرسم ئێستا که هێزه‌کانی پۆلیس چاوپۆشی له چه‌ندین خروقاتی لایه‌نگرانی لیستی گۆران ده‌که‌ن هه‌ر بۆئه‌وه‌ی ئێوه مه‌هانه نه‌گرن له پاکی هه‌ڵبژاردنه‌کان چ هه‌ڵوێستێکتان هه‌بووه ؟ له که‌مپینه‌که‌تان چه‌نده دژایه‌تی ئه‌م چه‌ک ڕاکێشان و ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و هه‌راسان کردنی خه‌ڵکی ده‌که‌ن ؟که‌چی له‌کاتی وادا کاندیدانی لیستی گۆڕان هێزه‌کانی پۆلیس به‌هاوسۆزی بۆ لیسته‌که‌ی خۆیان و بێزاربوون له ده‌سه‌ڵات له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو پۆشی له کرده‌وه نابه‌جێکانیان نه‌که‌ن ئا ئه‌و کات هه‌مان لیست هێزه‌کانی پۆلیس به لایه‌نگر بۆ لیستی کوردستانی تاوانبار ده‌کات .
ده‌با باسێکی نان بڕینه‌که بکه‌ین که ماوه‌یه‌که فرمێسکی تیمساحی بۆ ئه‌ڕژن ده‌پرسین کام نان بڕین ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیا له کاره‌که‌ی دوور خرابێته‌وه من یه‌که‌م که‌س ده‌بم پشتگیریتان بکه‌م نه‌ک کادرێکی حزبی کار بۆ لایه‌نێکی تر بکات یاخوود لیستێکی تر که‌چی مووچه له پارته‌که‌ی خۆی وه‌ربگرێت ئه‌مه له کام وڵاتی دیموکراسی بوونی هه‌یه ؟ یه‌کێتی ڕیکخراوێکی سیاسی-یه نه‌ک که‌سابه‌ت خۆ له‌شوێنی کاریش تا کار نه‌که‌ی موچه وه‌ر ناگریت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌و کۆمپانیا دیموکراتخوزو گۆڕان خوازه‌ی گرده‌که‌ش که به ( وشه ) خۆیان مه‌عروف کردووه ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌نگ به لیستی کوردستانی بدات بێ‌شک له‌کاره‌که‌ی ده‌ر ده‌کرێت ئه‌مه‌یه نان بڕین نه‌ک ئه‌مه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن
یه‌کێتیی هێزێێکی جه‌ماوه‌رییه بۆیه ده‌یه‌وێ له ڕیگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه متمانه تازه‌بکاته‌وه بۆ خزمه‌تی زیاتر به گه‌لی کوردستان زیاتر له‌وه‌یڕابردوو که کراوه
هه‌ر له‌م بانگه‌وازه‌تاندا یه‌کێتی و پارتی وه‌ک دوو هێزی چه‌کدار ناو ده‌به‌ن به هه‌ڕه‌شه بۆ له پاکی به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژرادنه‌کانی ده‌زانن به‌مه ڕێک قسه‌کانی نه‌یارانی کوردم بیر دێته‌وه که وشه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ کورد پێ هه‌زم ناکرێت هێزی پێشمه‌رگه‌ش به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ده‌زانن ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وان ئاسا خه‌ون به بێهێز بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه ده‌بینن به‌چه‌کدار له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن که هه‌رگیز نایبینن ، لێره‌دا ده‌کرێت بپرسین ئایا وشه‌ی پێشمه‌رگه به شان‌و باڵه‌که‌ی ئێوه هه‌ڵواسراوه هه‌رکاتێکی بچنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی له‌گه‌ڵ خۆتانی به‌رن ؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لیستی گۆڕان یه‌کێکه له لیسته بچووکه‌کان له هه‌مانکاتیشدا لایه‌نگرانی ئه‌م لیسته هه‌ڕه‌شه له چه‌ندین له لایه‌نگرانی لیسته‌کانی تر به تایبه‌تی لیستی کوردستانی ده‌که‌ن که‌س له گوڵ کاڵتری پێنه‌وتوون ده‌بوایه له بانگه‌وازه‌که‌تانداباسێک له سنوردانان بۆ ئه‌وانه‌شتان کردبایه که هه‌ڕه‌شه له لایه‌نگرانی لیستی کوردستانی ده‌که‌ن که به‌شی زۆری خه‌ڵکی کوردستان پێ دێنێت پێویسته مافیان پارێزراو بێت
ده با ئێمه وه‌کو ڕه‌وه‌ندی کورد له وڵاتی نه‌رویج واقعییانه تر بڕوانینه مه‌سه‌له‌کان دوور بین له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و که‌سی و و ده‌ست له پشتدانمان له‌لایه‌ن لیستێکه‌وه کار بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونی پێشکه‌وتنی وڵاته‌که‌مان بکه‌ین ، بمانه‌وێ نه مانه‌وێ راستییه‌ک هه‌یه ده‌بێت ددان به‌و ڕاستیه بنێن که ئه‌ویش پیلانێکی ئیقلیمی هه‌یه بۆ له‌ناو بردن و یاخوود که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی میلله‌ته‌که‌مان بۆیه ده‌با ئێمه وه‌ک کوردانی تاراوگه له‌ڕیگه‌ی گه‌لانی هاودۆست فشار بخه‌ینه سه‌ر حکومه‌تی عیراقی له به‌ڵێنه‌کانی که له ده‌ستوور داویه‌تی پاشگه‌زنه‌بێته‌و ده‌ستوور بکاته چاره‌سه‌ر کردنی گشت کێشه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد بخه‌ینه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حزب با ئێمه‌به به چه‌ند دروشمێکی خه‌یاڵی و ناواقعی بڕوا نه‌که‌ین که به خه‌یاڵ گۆڕانمان بۆ ده‌که‌ن .
گۆران ئامانجی هه‌موو کوردێکه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان به فریشته‌ی گۆرانیخواز ده‌زانن ئه‌وڕۆ گۆران وه‌ک دروشمێک سودی لێوه‌رده‌گرن بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات نه‌ک وه‌ک ئه‌مه‌ی ده‌وترێ دوای 18 ساڵ له ئازادی ئه‌مڕۆ زه‌مینه‌یه‌کیان بۆ ڕه‌خساوه‌که دڵیان به‌م میلله‌ته بسوتێ و ئێمه‌یان بیربێته‌وه وه‌ک برا موسڵمانه‌کانمان ده‌ڵێن ( خوا هیدایه‌تی داون ) چوونه‌ته گرده‌که‌و له بڵندگۆی گرده‌که‌وه بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن .
تۆ بڵێ لیستی کوردستانی ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی که به‌جه‌ماوه‌ری کوردستانی داوه له ده‌ر چوونیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره که جێبه‌جێده‌که‌ن وه‌ک له به‌رنامه‌ی لیستی کوردسانی هاتووه (نوێبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانی )نه‌چێته قاڵبی گۆڕان ؟ مه‌به‌ستم ڕیکلام نییه بۆ هیچ لیستێک به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت به وردی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات بڕوا ناکه‌م به که‌مپینێکی هاوشێوه‌ی ئێوه هیچ له شتێک بگۆرێ ته‌نێ هاشو هۆشه‌کی هه‌رزه‌کارانه‌یه‌و به‌س ، به خه‌یاڵی خۆیان بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی وره‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ی ن ک که واش نابێت
به داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ستێک هه‌یه به هاوکاری دوشمنانی کورد له هه‌وڵدان بۆ زڕاندنی ناو و ناوبانگی گه‌لی کورد تادێت ئه‌م هه‌وڵانه زۆر تر ده‌بن به‌تایبه‌ت له ده‌روه‌ی وڵات ،که ئه‌مڕۆ بووته پشت‌و په‌نای ئه‌م تاقمه به‌خه‌یاڵی خۆیان به‌م هه‌نگاوه ده‌بنه فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ گوێدانه پره‌نسیپه‌کانی دیموکراتی که خۆی له له ده‌نگدانێکی ئازادانه ده‌بینێته‌وه نه‌ک هه‌وڵدان بۆ ئینقلابێکی ناڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانه‌ێ له ڕیگه‌ی جنێو فرۆشانێکی به‌ناو نووسه‌ر هه‌وڵ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان و گه‌وره‌کردنی که‌مووکورییه‌کان بده‌ن به دوور له ئه‌خلاقیه‌تی ڕۆژنه‌مه‌گه‌ری کاره‌که‌نیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن که قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان زۆر جار بێئه‌وه‌ی خۆیان بزانن بوونه‌ته به شیک و پاڵپشت بۆ کوتله‌یه‌ک یان لایه‌نێک له ڕێگه‌ی کردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژنامه‌و پێگه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی که فول سوکایه‌تیی به تاکی کورد ده‌کرێت ئه‌مه تێکۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتی پێێشمه‌رگه‌یه‌ک بوو که‌پێچه‌وانه‌ی هاوڕیکانی چی لێسه‌وز بوو .
با لێره بووه‌ستین و بێنه‌وه سه‌ر کرۆکی باسه‌که‌مان که ئه‌ویش بانگه‌وازه‌که‌ی بهڕێزتانهدیاره به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه پێشتر له سایتی سبه‌ی هه‌واڵێکم خوێندبۆوه له ژێر ناو نیشانی (كوردستانیانی نه‌رویج: ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان) تیایدا هاتووه بۆ پشتگیریكردن له لیستی گۆڕان، كوردستانیانی وڵاتی نه‌رویج كۆمیته‌یه‌كیان پێكهێنا له کۆتایی هه‌واڵه‌که‌ش هاتووه که داوا له‌ڕه‌وه‌ندی کوردستانی ده‌که‌ین که‌له‌ڕێی کۆمیته‌ی ناوبراوه‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان ڕابگه‌یه‌نن و کار بۆ سه‌رکه‌وتنی بکه‌ن.
که ناوه‌ڕۆکی هه‌وه‌ڵه‌که‌و بانگه‌وازه‌که‌ی ئێوه دووشتی له‌یه‌ک جیایه ئه‌مه‌ش لینکی هه‌واله‌که‌یه
http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=18152&cat=1
هه‌روه‌ها له سایتی لیستی گۆڕانیش هه‌مان هه‌واڵ له ژێر هه‌مان ناونیشان و ناوه‌ڕۆک بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش لینه‌که‌یه‌تی
http://www.gorran.org/Detail.aspx?id=139&LinkID=3له بانگه‌وازه‌که‌تاندا به هیچ شیوه‌یه‌ک باسی پاڵپشتیتان بۆ لیستی گۆران نه‌کردووه ته‌نی باستان له پاکی به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که‌تان کردووه که دوور بێت له ئازاردانی لایه‌نگری یه‌کتری بانگه‌وازه‌که‌شتان به‌م ناونیشانه بۆ کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج ناردووه ( که‌مپینی پشتگیری له ئاشتی و پاکی هه‌ڵبژاردنه‌کان ) نه‌ک به سه‌ردێری (كوردستانیانی نه‌رویج: ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان) یان ئه‌م ناوه‌ڕۆکه‌ی که له هه‌واڵه‌که وه‌ک له‌م لینکه‌ی سایتی سبه‌ی و سایتی لیستی گۆران هاتووه که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد
بۆیه ده‌بواییه له بانگه‌وازه‌که‌تان راستی مه‌سه‌له‌که‌تان بۆ ئێمه‌ی کوردانی تاراوگه ڕوونکردبایه‌وه که ئێوه لایه‌نگری لیستی گۆڕانن ده‌تانه‌وێ پشتگیری بۆ لیسته‌که‌تان به ده‌ستبێنن ئه‌م پشتگیرییه‌ش نه‌ک بۆ ده‌نگدانه به‌ڵکو دۆڕانی لیسته‌که‌تان لا ئاشکرایه کار ده‌که‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌و پاڵپشت له‌کاتی ئه‌نجامی وادا له‌ده‌رکردنی هه‌ر به‌یانێکتان له کاتی ده‌نگ نه‌هێنان و لیستی کوردستانی پێتاوانبار بکه‌ن ئه‌م ده‌نگانه‌ش بکه‌نه ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک له هه‌بوونی خروقات له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانی ولاتانی جیهان هه‌وڵی ناو زراندنی ئه‌زموونه‌که‌مان بده‌ن
له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه پێتان بڵیم چاکتر وایه بانگه‌وازه‌که‌تان به‌نێوی خۆتان بنارد با که ( لیستی گۆران)-ه نه‌ک پشتگیری له ئاشتی و پاکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان چونکه تازه کار له‌کار ترازاو قاله له خه‌تا گیراو ئاشکرا بوون .