Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

قه‌ده‌غه‌کردنی بناری قه‌ندیل و،ناوچه محه‌ره‌مه‌کانی‌ دوه‌رانی به‌عس،سڵاو بۆ ئازادی !.

Be First!
by January 19, 2008 گشتی

ئه‌میر قادر….
 ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی تایبه‌ت بوو،ئه‌وته‌رمانه‌ی گه‌یشتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی دوکان و ئه‌نفالی یه‌ک چه‌ندڕۆژبوو یه‌کجار ئارامیان لێهه‌ڵگرتبووم!،ئه‌مه‌ هه‌مان ناوچه‌یه‌ که‌منداڵیم تێداگوزه‌راند،یه‌کێک له‌وهاوڕێ و خزمانه‌م که‌ده‌بوو له‌زۆرانبازیدا له‌به‌رانبه‌ر یه‌کبین،ڕه‌شه‌بای ئه‌نفال بردی،زۆرجار که‌زۆرانبازیش ده‌بینم ئازارێک سه‌رله‌به‌رم ده‌گرێته‌وه‌،خه‌سره‌و ئه‌وکوڕه‌ هاوته‌مه‌نه‌ی من له‌ناو ئه‌و ئێسکو پروسکانه‌دایه،یا‌ن هێشتا له‌بیابانه‌!،زۆر خێزان و که‌سی دیش که‌دۆست و هاوڕێ بوون له‌ناو ئه‌وانه‌دان.کۆست که‌وتن وهه‌واڵی له‌وجۆره‌ نازانم بۆ له‌م وڵاته‌ وێرانه‌دا بۆ هێنده‌ من خه‌مبارده‌که‌ن،به‌خه‌مباری به‌ده‌م هه‌موو که‌ناڵه‌کانه‌وه‌ دانیشتم به‌ڵام ته‌نها له‌وێنه‌و ڤیدۆکانم ده‌ڕوانی،وتارو په‌یڤه‌ سیاسی و عاتفیه‌کان لای من گرنگیان نیه‌،من له‌مه‌رگی دۆسته‌کانمدا هۆگریم ده‌چێته‌ سه‌روێنه‌کان،ده‌ڵێی و ێنه په‌یامێکی پا‌که‌و گفت و وتاره‌کان‌، خراپی ده‌که‌ن،من ده‌مێکه‌ هیچ په‌یڤینی سیاسیه‌ک به‌تایبه‌ت کودرو به‌رپرسانی کورد ختوکه‌ی ئه‌وه‌م پێناده‌ن به‌دیقه‌ته‌وه‌ گوێیان پێبده‌م،به‌رپرسانی عه‌ره‌بی و قه‌ومی و ئیسلامی له‌وه‌شیان تێپه‌ڕکرد و وایان لێکردم حه‌زم له‌خوێندنه‌وه‌و په‌یڤینی عه‌ره‌بی نه‌مێنن،که‌س ئه‌مه‌م بۆ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌قه‌ڵه‌م نه‌دات،باسم له‌چێژو حه‌زو هه‌ڵبژاردنه‌ !.
هه‌مان یاداوه‌ری ئه‌م ڕۆژه‌و گه‌یشتنی یه‌که‌م گروپی ڕۆژنامه‌نووس بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌محه‌ڕه‌مه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراقه،ئه‌مه‌ ده‌زانم ته‌زویه‌کی تایبه‌ته‌،تێپه‌ڕاندنی سنووره‌ درۆین و قه‌ده‌غه‌ بووه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ ئازادی و ئازادی له‌ داوخستن!،من چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌نفالی یه‌ک هه‌فتانه‌ به‌ده‌م زێی دوکاندا ده‌بوو فه‌رده‌ ئاردێکی 20 کیلۆیی به‌ ڕێگایه‌کی پڕ جاش و عه‌سکه‌ردا ببه‌م بۆ براکه‌م که‌ پێشمه‌رگه‌بوو له‌گه‌ل هاوڕێیه‌کی ترداو له‌ده‌م زێکه‌دا له‌خانوویه‌کی له‌ لمدا هه‌ڵکه‌نراو ده‌ژیان،ده‌م زانی خه‌ته‌ری ئه‌مه‌ چه‌نده‌ به‌ڵام له‌پێناو ئه‌و 20 کیلۆ ئارده‌دا که‌بۆئه‌وان ته‌نها هۆکاری ژیانیان بوو لام ئاسایی بوو،20 کیلۆ ئارد به‌ڕێگای پڕترس و ناخۆشدا بۆ بسته‌باڵایه‌کی وه‌ک من له‌وکاته‌دا زۆربوو،که‌یه‌که‌م جار گه‌یشتم ده‌م زانی گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ چوونم پڕ خه‌ته‌رتره‌،به‌ڵام که‌چوومه‌ لایان خۆم به‌ڕۆسته‌م ده‌هاته‌به‌رچاوو هه‌ستم ده‌کرد هه‌مووشارم بۆ بردوون،چه‌ند هه‌فته‌ دواتر له‌هه‌مان خانوودا نازانم زێی دوکان خه‌به‌ری لێدان یان شه‌ماڵی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ به‌ سودفه‌ و هه‌ڵات هه‌ڵات له‌ده‌ست مه‌فره‌زه‌ تایبه‌تیه‌کانی جاشه‌کانی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ ڕزگارین بوو!.
 
حکومه‌ت و عه‌قڵی دیبلۆماسی کوردی که‌ له‌ هی حکومه‌ت و عه‌قڵی دونیای مۆدێرن زۆردوورن،هه‌میشه‌ له‌به‌رانبه‌ر دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌ست له‌سه‌رسنگ و له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و ڕۆژنامه‌کان و  ئازادیه‌کاندا جه‌ربه‌زه‌و پڕچه‌کن! ماوه‌یه‌که‌ ده‌ڤه‌رێکی له‌ وڵاتی خۆیدا له‌سه‌رویستی ده‌وله‌تی مالیکی و ئه‌مریکادا له‌خۆی و خه‌ڵک و میدیا یاساغ کردووه‌.نازانم چوکه‌ڵه‌ترین حیزبی شیعی یان سونی یان تورک له‌سه‌رقسه‌ی هیچ هێزێک له‌م دونیایه‌ ئه‌چنه‌ ژێر باری ئه‌وه‌وه‌ کانیه‌ک یان کوێره‌دێیه‌کی خۆیان بکه‌نه‌ ناوچه‌ی محه‌ڕه‌مه‌،من ئه‌مه‌م له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی بینی،ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕۆ به‌رسنگی کامێراو قه‌ڵه‌م و میدیاکانیان گرتبوو ده‌تووت له‌هه‌مبه‌ر سوپای داگیرکاران وه‌ستاون،مانگی پێشوو له‌کوێ بوون بچن ژن و منداڵ و مه‌ڕه‌کوژراوه‌کان له‌ژێردارو په‌ردووی فڕۆکه‌و بۆمبه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌ربێنن!.ئاسایش و پۆلیسه‌کانی وڵاتی من ده‌زانم زۆربه‌تان کوڕه‌هه‌ژارن و ئه‌وکاره‌ده‌که‌ن به‌ڵام باوه‌ڕبکه‌ن شه‌رمه‌،له‌به‌رانبه‌ری کامێراو ده‌ستی به‌تاڵدا له‌به‌رانبه‌ر محه‌ره‌مه‌کردنی گوند و دێهاته‌کانی خۆتاندا ،له‌به‌رانبه‌ر کچ و کوڕانی تێکۆشه‌ری هێزێکی وه‌ک په‌که‌که‌دا،که‌ته‌نها باوه‌ڕی پته‌وی خۆیان و دڕندایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک و فاشیزمی ده‌وڵه‌تێکی پڕچه‌ک و دیکتا‌‌تۆردا ده‌ستان داوه‌ته‌ چه‌ک، تکایه‌ به‌ری که‌س مه‌گرن با مالیکی و ئه‌ردۆگان خۆیان بێن و ببنه‌ پاسه‌وان،هه‌رسه‌رکرده‌یه‌کی کوردیشد ئه‌مه‌تان پێده‌سپێرێت وه‌ڵامی مه‌ده‌نه‌وه‌.ڕۆژنه‌مه‌نووسان و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئازادی و نه‌مانی ئه‌م ته‌لبه‌نده‌ن دونیایه‌ک ڕێزو خۆشه‌ویستی و….، تکایه‌کی هاوڕێیانه‌م هه‌یه‌ به‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌پێناوی ئازادیدابێت،نه‌ک له‌پێناوی سه‌ردێڕی میدیاکانتاندا،جیاوازی نێوان ئه‌وانه‌ی ئازادیان لا گرنگه‌و ئه‌وانه‌ی که‌ڵک له‌ئازادی وه‌رده‌گرن زۆره‌،به‌ڵام ئازادی بۆهه‌مووان (بێجگه‌ له‌دیکتاتۆره‌کان) وه‌ک ئاوو هه‌وا گرنگه‌.
  هۆڵه‌ند
hangau@gmail.com

 

Previous
Next

Leave a Reply