Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

قه‌زافی و مه‌سه‌له‌ی کورد

Be First!
by August 7, 2008 گشتی

 کاتێ له‌ سایتی په‌یامنیر خوێندمه‌وه‌ که‌ معمر قه‌زافی ئه‌گه‌ری زه‌نگی گۆرانکاری له‌ ئێراندا لیدا
 ئه‌وه‌م هاته‌وه‌ یاد که‌وا له‌ مانگی تموزی رابردوو له‌ هه‌ولێر په‌رتوکێک به‌ زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچوو به‌ ناوی قه‌زافی و مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ نووسینی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ئه‌مه‌ چاپی سێیه‌می په‌رتوکه‌که‌یه‌ ده‌رده‌چێ چاپی یه‌که‌می هه‌مان په‌رتوک له‌ ساڵی 1989 له‌ راژان ده‌رچوو وه‌ له‌ ساڵی 1991 دیسان به‌ زمانی عه‌ره‌بی چاپی دووه‌می ئه‌و کتێبه‌ له‌ قبرس چاپ کرا.
 ئه‌م ساڵ چاپی سێیه‌می له‌ لایه‌ن ده‌زگای ئاراسه‌وه‌ چاپ وبڵاوکرایه‌وه‌.
 نووسه‌ر له‌م په‌رتوکه‌دا به‌ وردی بیروراکانی به‌رێز قه‌زافی شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ پێی تیۆری تایبه‌تی خۆی پشتیوانی له‌ گه‌ڵه‌ چه‌وساوه‌کان ده‌کات، له‌ پێش هه‌موویان مه‌سه‌له‌ی کورد ، که‌ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی 1979دا رایگه‌یاند نه‌ته‌وه‌ی کورد شایه‌نی رزگاری و سه‌ربه‌خۆییه‌ هه‌رچه‌ند رژێمه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران وتورکیا وسوریا وعێراق له‌ بۆچونه‌کانی نیگه‌ران بوون وله‌ رێی دبلۆماسیه‌تی خۆیانه‌وه‌ بێزاریان ده‌ربری به‌ڵام قه‌زافی تا ئه‌مرۆ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ پشتگیری کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوراستدا، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی هه‌روه‌ها باسی مێژووی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ عه‌ره‌بیانه‌ی کردوه‌ که‌ پشتگیری مه‌سه‌له‌ی کوردیان کردوه‌ وه‌کو عبدالرحمان عزام سالانی 1943 پشتیوانی خۆی بۆ شۆرشی کورد ده‌ربری وه‌ ناوبراو ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی بوو،هاوکات نوسه‌ر باسی پشتگیری جه‌مال عبدالناسرواحمد بنبله‌ سه‌رۆکی پێشووی جه‌زائیر وه‌ جه‌نابی معمه‌ر قه‌زافی.
 فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له‌ په‌رتوکه‌کیدا چه‌ند په‌رێکی ته‌رخان کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ کۆچکردنی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند بۆ لیبیا نیزیکه‌ی سالانی 1886 ،ئێستاش له‌ شاری بن غازی له‌ لیبیا گه‌ره‌گێک هه‌یه‌ به‌ ناوی (حی اکراد).
 به‌ لای منه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی په‌یامنێر په‌یوه‌ندی ده‌بێ به‌ مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه‌،واته‌ کار ده‌کاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد.
 لێره‌دا پرسیارێ دێته‌ پێش که‌ بۆچی نوسه‌ر له‌م کاته‌دا چاپی سێیه‌می په‌رتوکی قه‌زافی و مه‌سه‌له‌ی کوردی بڵاو چاپ کرده‌وه‌،ئایا ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ ووتار و دیدی قه‌زافییه‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی 2003 ئاماژه‌ی کردبوو که‌ ده‌بێ کورد رووخانی رژێمی ێدام به‌ هه‌ل بزانێ و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان رابه‌گه‌یه‌نێ.
 قه‌زافی له‌ ووتاره‌کیدا ره‌خنه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌گرێ و ده‌ڵێ گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی رانه‌گه‌یه‌نن له‌ ئه‌نجامدا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌. 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply