Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

قه‌زاو قه‌ده‌ر …. به‌ندی عه‌لی

Be First!
by January 6, 2012 هۆنراوە

چه‌ند بێ شه‌رمی تۆ ئه‌ی قه‌ده‌ر
گوڵ ئه‌که‌ی به‌هاوسێی دڕک و
کۆتر به‌هاوزمانی داڵ
نیچیر به‌هاوخوێنی ڕاوچی و
ڕێویش به‌ڕێزانی سه‌فه‌ر
چه‌ند بێ ئابڕوی تۆش ئه‌ی قه‌زا
هه‌رچی قه‌له‌ڕه‌شکه‌ هه‌یه‌
له‌ئێمه‌ت کردن به‌په‌ری و
هه‌رچی جاڵجاڵۆکه‌ هه‌یه‌ به‌په‌پووله‌و
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ش به‌ته‌ته‌ر
باڕه‌شێکی دڵ قه‌قنه‌سی
گوڵه‌ مێخه‌کێکی وه‌راند
ووتی ئاخر ڕه‌نگ و بۆنی
ته‌واو هه‌راسانم ئه‌که‌ن
چیم له‌ده‌ست دێ ته‌بعم وایه‌
چه‌خماخه‌یه‌ک
دڵی هه‌نگێکی خنجیله‌ی کرده‌ نیشان
ووتی چ بکه‌م کاری خوایه‌
قولاپێکی ژه‌نگاویی چروکی نۆکه‌ر
له‌سنگی ماسیه‌ک چه‌قی
بێ شه‌رمانه‌ هاواری کرد
چیتر نه‌بوو .. غه‌یری ده‌ستی
قه‌زاو قه‌ده‌ر

Previous
Next

Leave a Reply