قه‌صیده‌ی// شووشه‌ی عه‌تره ڕژاوه‌كه‌ی ته‌مه‌ن
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا ڕاوه‌ستاوم و ده‌ڕوانمه ئه‌و باخچه ژاكاوه
كزه بایه‌ك شه‌پۆله‌كانی خه‌یاڵم ده‌باته‌وه سه‌ر شووشه‌ی عه‌تره‌ڕژاوه‌كه‌ی ته‌مه‌ن
كه بۆنی تۆ …تا ئه‌مرۆش ئاسمانی سه‌ر ئه‌م گێتێیه‌ی سه‌رخۆشكردووه
ئێستا دره‌نگه ..دره‌نگ …مۆمی هه‌زاران خۆزگه كوژاونه‌ته‌وه
كه‌س نییه تا گۆرانیه‌كی غه‌مباری له‌گه‌ڵدا بچڕم
جگه له‌و كزه بایه‌ی كه پشكۆی كه‌ف و كوڵی ئێواره‌یه‌كی
یه‌ك بینینی جاران ده‌گه‌شێنێته‌وه
من سه‌رم له‌هێزی ئه‌و بۆنه سورماوه
كه به‌لای هه‌ر شتێك‌دا تێده‌په‌ری مه‌ستی ده‌كه‌ی
پیرێك عاشق ده‌كه‌یته‌وه نیگای رێبواره‌كان به‌لكێش ده‌كه‌یت…
تۆ گوڵ گۆرانیت بۆ ده‌ڵێ ….باخ ئه‌فسوناوی ده‌كه‌یت
سرۆشت خۆیت پێ ئاریشت ده‌كا …
خۆر نوورت لێوه‌رده‌گرێت
ئه‌شی خودا بۆ بوونی تۆ تازه ترین جوانكاری بێت….
بیه‌وێت بتكاته توحفه‌یه‌ك له جوانی
تۆ كه له‌هه‌رشوێنێكه‌وه ده‌رۆیت …چاوه‌كان وێنه‌ت ده‌گرن
نیگار كێشه‌كان سه‌رسام ده‌كه‌یت
مۆسیقا به‌شانی ژه‌نیاره‌كانه‌وه ده‌هێنیته ژه‌نینن …
ده‌نگ له‌ژێی گۆرنی بێژه‌كانه‌وه ده‌هێنیته ده‌ر….
شاعیره‌كان ده‌هێنیته په‌یڤ ….
مرۆڤ سه‌رسام ده‌كیت …مرۆڤ
ترافیكه‌كان ڕاده‌وه‌ستن ….
پۆلیسه‌كان ده‌ستی سڵاویان له‌سه‌رچاویانه
ئه‌ستێره گوڵ ده‌بارێنی… و …
له‌ژێر پێته‌وه نور هه‌ڵده‌قوڵێ نور …
به‌هه‌شت باوه‌شت بۆده‌كاته‌وه سنه‌وبه‌ر كڕنوشت بۆده‌بات
له‌هه‌ر جێیه‌كه‌وه ده‌رۆیت ….
با …. بۆندار ده‌بێت دره‌خت ده‌شنێته‌وه
په‌یكه‌ر زیندوو ده‌بێته‌وه …
مه‌ل باڵه‌كانی به‌ئاسمانه‌وه ڕاده‌گرێت بۆ بینینت …
بولبول به‌جۆشتر ده‌خوێنێ
كه ده‌دوێت بێده‌نگی باڵ به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا ده‌كێشێت
په‌ڵه هه‌ورێك ده‌بێته چه‌تر بۆت
هه‌مووشتێك چێژت لێوه‌رده‌گرێ… تا…. ئه‌و په‌ڕی سه‌رسام بوون
تۆ چیت ئه‌ی به‌نده‌ی خوا …
ئه‌و هه‌موو شیرینیه‌ت له كام لێوی هه‌ڵاڵه‌كانه‌وه مژی وه
ئه‌ی نمه‌ی بارانی ئه‌و ئه‌وینه‌ی من
له‌م په‌ری باخ تا …..ئه‌و په‌ری ڕه‌ز تۆ ئه‌ی گوڵ
له‌م سه‌ری ده‌ریا…. تا….ئه‌وسه‌ری كه‌نار تۆ…
ئه‌ی شه‌پۆله‌كانی مه‌ست بوون
له‌م سه‌ری زه‌وی تا ترۆپكی ئاسمان…
تۆ… ئه‌ی جوانترین خوڵقێنراو
سوێند ده‌خۆم
من و تۆ یه‌ك دڵین ….. و…..عیشق كردوینی دووان
من و تۆ یه‌ك رۆحین …..و….. بۆ خۆش ویستن له‌ت كراوین
من و تۆ یه‌ك هه‌ناسه‌ین….. و ….له دوو سینه‌دا…
وای ….گوڵی من به‌ده‌م كزه‌ی یاده‌كانته‌وه
چه‌ند خۆشه قاوه‌یه‌ك
به‌ده‌م خه‌نده‌یه‌كی تۆوه چه‌ند خۆشه فرینێك
تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌موو بروابكه‌ن …عاشق ده‌فڕی
ئه‌ری …تۆ ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ت له‌كێوه هێنا ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ؟
ڕه‌نگه بمرم …..به‌ده‌م فیراقی ئه‌و لێكترازانه‌وه…
تۆ تا ئه‌به‌د نه‌زانی مردووم ….
ده‌زانم …ده‌مرم و كه‌س مۆیسقایه‌كی غه‌مناك ناژه‌نێ
تكایه كه‌مردم به‌دایكم مه‌ڵێن …
با …..ڕامه‌سپێرن بۆنی مردنم ببا بۆیار
هه‌واڵی مردنم ….با ڕۆژنامه یه‌كی ده‌مشر نه‌یزانێ
په‌ڕۆ پرسه‌یه‌ك نابینن….
به‌كه‌لاوه‌ی ئه‌م ڕۆحمه وێرانه‌مه‌وه
ده‌مرم و كه‌س چیرۆكی ئه‌و عاشق بوونه‌م نانوسێته‌وه
كتێبه‌كانم ده‌ده‌نه پاقله فرۆشه‌كه‌ی دراوسێمان ….
جله كانم ده‌ده به شێتێك .
ئه‌وه‌ی له دوام جێده‌مێنێ ئه‌وه و و
عیشقی ئه‌و توخوا ئاگاتان لێبێت
ده‌مرم و ژنه‌كه‌م به‌دووی پیاوێكی تردا ده‌گه‌ڕێ
ئه‌لبومه‌كه‌م ده‌كه‌وێته ژێر پێی ژنه پرسه گێڕه‌كان….
ئه‌وه‌ی سه‌رگه‌ردانه شیعره‌كانمه
ئه‌زانم كه ده‌مرم گۆڕ هه‌ڵكه‌نێك خه‌نی ده‌بێت …
قورئان خوێنێك قازانج ده‌كات ..
كفن فرۆشێك سودمه‌نده‌بێت
شیعرم ره‌شپۆش ده‌بێت..
شیعر دۆستانم پرسه دایان ده‌پۆشێ
به‌براكه‌م ده‌ڵێن بۆخۆت خۆش بیت….
ئه‌و كه‌نازانی من و شیعر و كزه‌ی یاد چه‌ند بیرت ده‌كه‌ین
وای….له‌و مردنه‌ی من ……ئای له‌و مردنه‌ی من
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا ڕاوه‌ستاوم و ده‌ڕوانمه ئه‌و باخچه ژاكاوه
كزه بایه‌ك شه‌پۆله‌كانی خه‌یاڵم ده‌باته‌وه
سه‌ر شووشه‌ی عه‌تره‌ڕژاوه‌كه‌ی ته‌مه‌ن
ئێره‌ی به‌و كۆترانه ده‌به‌م ……
كه….توانای فرینیان هه‌یه بۆلای مه‌عشوقیان
ئێره‌ی به‌و عاشقانه ده‌به‌م ژوانیان پیاسه‌ی به‌ربارانێكه
ئێره‌ی به‌و راوچیانه ده‌به‌م …..
به هه‌ڵدانی یه‌كه‌مین قولاپی ڕوانینیان …..
نیگایه‌ك ڕاو ده‌كان
ئێره‌ی به‌و جۆگه‌لانه ده‌به‌م …… كه‌ده‌گه‌وه به‌ڕووبار..
ئیره‌ی به‌و نمه بارانه ده‌به‌م ….
كه گۆنای گوڵه نازنازێك ماچ ده‌كه‌ن .
وای له‌تۆ …. وای
وای …. له‌گه‌مه‌ی یاخی بوونت تێناگه‌م …
ئه‌مه چ سیحرێكه …
كوشتنم چاكتر نیه كه نه‌گه‌م پێت …
ته‌واوم كه ته‌واو… تا ته‌واوم نه‌كه‌یت ته‌واو نابم …
ئه‌وه‌تا…. نیشتیمانێكم لێو ڕێژكردووه له ته‌نیایی .
بمكوژه… چی له‌كوشتنی عاشقێكی شكسته چاكتره ….
كه‌ئازادی كردوویت له‌ڕۆح كێشانی
بم كوژه….. جه‌نگی ئه‌م مل ملانێیانه‌م پی ناكرێ
ئه‌ی په‌رستگه‌كه‌ی من نمه گیان
تۆله‌وێت و دره‌خته‌ڕوته‌ڵه‌كانی پایز……
له‌من خۆش به‌خت ترن …
تۆ كه له‌وێ ئاگری ئه‌و ئه‌وینه داتده‌گرسێنی
… من لێره‌وه ده‌سوتێم
كه تۆله‌وێوه دڵت ته‌نگ ده‌بێت …..من لێره‌وه ده‌گریم
تۆله‌وێوه ژانی ئازار ده‌تگرێت ……
من لێره‌وه ناڵه ناڵمه .
تۆله‌وێوه شه‌پۆل ده‌ده‌یت …..
من لێره‌وه وێستگه‌ی كه‌نارم
تۆ كه‌ی دێی؟….. وا بێده‌نگی له‌ناو مندا هێلانه‌ی كرد
ژان ئاوازێكی له ناڵین دروست كرد …
من هه‌ر به‌دوای بێده‌نگیتدا ڕاده‌كه‌م و…..
وای…ناگه‌مه تۆ …..ته‌نانه‌ت ناگه‌مه هیچیش …
تۆ سه‌یركه دڵی من له‌هه‌نارێكی قڵشاو ده‌چێت ..
تك .. تك..خوێناوه خه‌می لێدێت
گه‌ردێی…. هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی سڵی لێده كه‌یته‌وه ده‌یكوژێنمه‌وه …
ناهێڵم په‌نجه‌ره‌كه‌ش لێوی بكاته‌وه…. تا ده‌نگت ده‌بیستم
ره‌جمی هه‌موو ئه‌و ئه‌هری مه‌نانه ده‌كه‌م ..
كه‌ناهێڵن بێیت و به‌من بگه‌ی..
وای له‌تۆ…. نمه گیان ….
ئای… تۆ چ دڵێكی میهره‌بانت هه‌یه…
ناهێڵی كه‌س به‌رد بگریته كۆتره‌كان….
ناهێڵیت گوڵی باخچه‌كه سیس بیت.
ناهێڵی ته‌مه‌نی ئه‌وین له‌وه زیاتر بژاكێ …
ناهێڵی ئه‌م خه‌یاڵدانه‌ی …….من خاڵی بێت له‌خۆت .
تۆ كه…به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك …دڵی پیرێك پڕده‌كه‌یته‌وه له عیشق
تازه دڵدارێك فێری نامه نویسن ده‌كه‌یت و
دڵی من به‌خۆشه‌ویستیت نۆژه‌ن ده‌كه‌یته‌وه…..
وای …. له‌تۆ … چه‌ند میهره‌بانی
ئه‌ی ناسك ترین یار …
ده‌زانم ….نه تۆ تێر ده‌بیت له خۆشه‌ویستی من و
نه‌من ده‌توانم پڕبه‌گه‌روم بانگ بده‌م
ئه‌ی…خودا عه‌شق چه‌ند گه‌وره‌یه….عه‌شقی ئه‌و …
.تا ئێوه‌ش بێن بۆ په‌رستگای دڵی من ….
ببینن چ په‌رستیارێكی مه‌ستم
ئاخر من ده‌لێم : له‌وه‌ته‌ی دوور كه‌وتوویته‌وه
چه‌ند توله‌رێیه‌كم لێبۆته‌وه
به‌گیانی تۆ…هیچیان نامگه‌یه‌نێته‌وه شارێی ئه‌وینت …..
وای … له‌و گه‌مه‌یه‌ی چاره‌نوس به‌منی كرد
ئه‌وێ ڕۆژێ له ژێر دره‌خته‌كه دانیشتبووین
بیرمه تۆ وتت: به‌تێپه‌ر بوونی كات له‌وه تێده‌گه‌یت كامان عاشقترین
وه‌لێ له ئێستاوه دڵنیابه من عاشقترین مرۆڤی دنیام
ئه‌ها… من به‌ده‌م ڕوانینی ئه‌و پاساریانه‌وه
وتم : تاقه‌تم نه‌ماوه له‌م ماڵه گه‌وره‌یه‌دا…
ڕوخسه‌ت له پاساری وه‌رده‌گرم
ده‌مه‌وێت له هێلانه‌كه‌یدا بژیم
ڕه‌نگه تۆش هاورام بیت ..
كه وه‌ختێك كزه‌بایه‌كی عه‌جول
چۆلانه‌ی به په‌رچه‌مت ده‌كرد
من وتم :گه‌رله‌ترسی مردن نه‌بوایه ( با) م ڕاده‌گرت
تا هێمنیت تێك نه‌دات:
تۆ كه‌سه‌رت خستبووه سه‌رسنگم
هێواش هێواش ….ده‌توت و ده‌توته‌وه .
یه‌كه‌م بینین….هێند سامناك بوو
تا …..بڵێم خۆشم ده‌وێ
هێجگار گران….
وه‌كوو ساتی شڵه ژان ….و…..
پڕ له‌ترسی یه‌كه‌م تاوان.
وه‌لێ ئێستا به‌ده‌م ئه‌م شوشه شكاوه‌ی ته‌مه‌نه‌وه
به‌ده‌م ئه‌م كزه‌ی یاده‌وه…
بارانم زیاتر خۆش ده‌وێ له گریانی دایكم .
.دره‌ختیشم خۆش ده‌وی…..زیاتر له سیبه‌ری باوكم…
تۆ و دره‌خت و باران بۆمن بوونه‌یاده‌وه‌ری یه‌كه‌م جیژوان.
كه‌س ئێمه‌ی خۆش
ئه‌ها وه‌ختی له‌گه‌ڵ یه‌ك بووین
ئَیریان پێده‌بردین …….
كه لێكتزاین سه‌رزه‌نشتیان كردین
گه‌ر به‌ویستی ئه‌وان بویایه…
ده‌بوومن خۆم بكوژم و…….
تۆ ش خۆت بسووتاندایه
(ئه‌وان وان .ئه‌وان تێناگه‌ن له‌كه‌ین و به‌ینی دڵی دووان )
كه له‌وێ بوین له ژێردره‌ختی جێژوانه‌كه‌ی
بۆنی تێكه‌ڵبوون…دره‌خته‌كانی مه‌ستكردبوو .
من وتم: تۆ بڕوانه …
هیچ شتێك هێنده‌ی دره‌خته‌كان خۆشبه‌خت نین
گه‌ر دره‌ختێكی ئه‌و پاركه‌بوومایه له‌بری گه‌ڵا…ماچم ده‌گرت…
وای ….له‌و دره‌ختانه كه خۆش به‌ختن
یرته ده‌مووت : باران قه‌تره‌یه‌ك له‌ئاوی ده‌ریا زیاد ناكات…
تابه‌فر به‌تیشكی خۆشه‌ویستی خۆر نه‌توێنێته‌وه
تۆ ده‌تووت: ئه‌وه پایز نیه كه گه‌ڵای درخته‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
وه‌رینی گه‌ڵاو…… په‌ڕه‌ی گوڵه‌كان هه‌ناسه‌ی مرۆڤه ناپاكه‌كانن
تۆ وات..ووت. هه‌ر تۆ كه‌سی تر وای نه‌وت .
من وتم… بڕوانه خۆشه‌ویستی چه‌ند كوێره
ده‌ست بۆ هه‌موو شتێ ده‌بات .
تۆ وتت: نابینا هه‌رگیز پێویستی به‌گۆچان نییه
گه‌ر چاوساغه‌كان ڕێك به‌ڕێگه‌ی خۆیاندا بڕۆن
كه‌چاومان كه‌وت به‌نمه‌ی شه‌ونمی سه‌ر گه‌ڵایه‌كی وه‌ریوو
تۆ خێرا وتت: ڕشتنی دڵۆپه‌كانی فرمێسك
مانای خه‌می له‌ده‌ست چوونییه .
..وه‌لێ ده‌ست پێكی ژیانێكی نوێیه.
من وتم من له‌وه تێناگه‌م .ئاخر ئاو.ئاگر……ناكوژێنێته‌وه
گه‌ر وابوایه نه‌ده‌بوو دڵی ته‌ڕی عاشق بسوتێێ.
تۆ وتت : جگه له عه‌شق : هه‌موو…
ئاینێك نوێژی خۆی هه‌یه…
وه‌لێ هه‌موو نوێژ خوێنێك باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ی ئاینه‌كه‌ی نیه
من وتم : ده‌بێت بترسی. به‌رله‌وه‌ی له‌كه‌ناری ده‌ریا دابنیشی
بزانه شه‌پۆله‌كانی توڕه‌نیه
تۆ وتت : توڕه‌بوون و هه‌ڵچونی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا
ئازاری ئه‌و به‌ردانه‌ن
كه مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی كانیه‌كانیان پێ لێڵ كردووه
من وتم : عیشق شێرپه‌نجه‌یه وه‌ختێ چووه خوێنی هه‌ر مرۆڤێكه‌وه
تا نه‌یكوژێت لێنابێته‌وه
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا ڕاوه‌ستاوم و ده‌ڕوانمه ئه‌و باخچه ژاكاوه
كزه بایه‌ك شه‌پۆله‌كانی خه‌یاڵم ده‌باته‌وه سه‌ر شووشه‌ی عه‌تره‌ڕژاوه‌كه‌ی ته‌مه‌ن
ده‌لێم : ده‌بێت ئه‌م دۆشه‌كڵه بچكۆله‌یه…..و……
سه‌رینه‌كه‌ی منداڵیم بگۆڕم
كه‌تۆ بێت جێگه‌ی هه‌ردوكمان نابێته‌وه
ده‌ڵێم: تكایه بۆ دایكمی مه‌گێڕه‌وه دوێنێ شه‌و
به‌نهێنی دوای ئه‌وه‌ی به ئاسپای ده‌رگای ژووره‌كه‌یم كرده‌وه
له باوه‌شیا ڕۆژم كرده‌وه
كه‌س بۆ باوكمی باس نه‌كات
بڵێن پۆلیس له سه‌ر راموسانێك زیندانی كردووه
چه‌ند بێشه‌رمه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی ………
به‌دیار چاوی ئازادیه‌وه ئابڕومانی بر
ده‌مه‌وێت بڕۆمه‌وه جار‌و بارێك
له سه‌ر سوچی كۆڵانه‌كه یان
تاوێك له جێگه ماڵه كۆنه‌كه‌یان بڕوانم …
هه‌وری چه‌ند یادگاریه‌ك بهێمنه گریان
شه‌وێك كه‌مانگ له ئاوێنه‌ی جامه شه‌رابه‌كه‌مدا خۆی نیشاندا .
كه..با..داره‌كانی دووگیان ده‌كرد .
مه‌یگێره‌كه به‌سه‌ماوه……….
به‌نێوو سه‌رخۆشه‌كاندا ده‌رۆشت .
پیره سه‌رخۆشێكی ده‌نگگڕ
به‌ده‌م گۆرانیه‌كی شه‌ماڵه‌وه ده‌یگوت :
(مه یله‌نگێنه…… مه‌یله‌نگێنه …….ئای سه‌ری كوڵمی وه‌ك ئاوێنه )
من به‌و خه‌یاڵه مه‌سته‌وه .
.به پاسه‌وانی كۆڵانه‌كه‌یانم وت:
ته‌نیا نیوو سه‌عاتێك بنوو
تا به‌رچنه‌یه‌ك ماچ بچنمه‌وه
به‌یانییه‌ك كه كزه‌ی شه‌ماڵ
سه‌ر ڕووی په‌ڕه‌ی گوڵه‌كانی ده‌ته‌زاند.
من له‌سه‌ر كورسی پاسه‌كه دانیشتبووم
له ئاوێنه‌كه‌وه سه‌یری چاوی شۆفێره‌كه ده‌كرد
ده‌مێك بوو ده‌ستم هه‌ڵبڕیبوو…… تا چاوی لێبێت و
بڵێم دابه‌زین هه‌یه…..ژوانێك چاوه‌ڕێمه..
گوێم لێییه پیره پیاوێكی كۆنه عاشق ده‌یوت :
ئه‌وه‌ی له شوێن دانیشتنی ژنێك دا‌نیشێت
فێری میهره‌بانی و ناسكی ده‌بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه
من به‌خۆم پێده‌كه‌نیم
ده‌مووت :ئه‌رێ من له چارلی چاپلن ده‌چم ؟
ره‌نگه ئه‌و كچه …….به‌وه پێبكه‌نێت
من دیوانێك شیعرم ناونا ( خۆشه‌ویستی ) …….تۆ بڵێی به‌شێتم بزانێ ؟
كه‌سێك ده‌یه‌وێت وه‌ك شوشه‌یه‌ك هه‌ستم
وردوو خاشكات ……و…….پێكه‌نینم بێده‌نگ بكات
هه‌مان پیره‌ی كۆنه عاشق
به‌ده‌نگێكی نازداری پیرانه ده‌ڵێت: لیگه‌رێن با ئه‌و بولبوله‌بخوێنێت
گه‌رنا ئێمه هه‌رگیز له ژانی گۆرانی ته‌نیایی تێناگه‌ین
بهێڵن…. ئه‌و كۆترانه بفرن
بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌ستی ئه‌وان تامی ئازادی بكه‌ین
ژنێك كه نه‌یده‌ویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بێت ..
نه‌یده‌ویست میهره‌بانی خۆی
له‌ژیر له‌چك و عه‌باكه‌یه‌وه بشارێته‌وه
وتی : هه‌میشه به‌تیره‌كانی سه‌رجه‌سته‌ی……ژیژكێكدا….ده‌زانم
ئه‌وانه‌ی ….ناسك و نیانن …..دوژمنیان زۆره .
من ده‌فڕم و به‌ئاسمانا هاوار ده‌كه‌م .
نا……..فڕم له‌سه‌روه ته‌ماشای زه‌وی ده‌كه‌م
یه‌ك به‌دنیا ده‌ڵێم : ئه‌وه‌ی دوای تۆ ناسیومه
گه‌لێك جوانتر
شه‌نگتر و ناسكتر
میهره‌بانتر له میهره‌بانیت
وه‌لێ هیچیان وه‌ك تۆ نین
هه‌موویان به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر جوانیت
هێمن به‌رزنجی