Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
قوباد تاڵەبانىو پرۆژەى نوێبوونەوەى یەكێتیى…محەممەد گەڵاڵەیی

قوباد تاڵەبانىو پرۆژەى نوێبوونەوەى یەكێتیى…محەممەد گەڵاڵەیی

Closed
by February 13, 2009 گشتی

 قوباد تاڵەبانىو پرۆژەى نوێبوونەوەى یەكێتیى
محەممەد گەڵاڵەیی

    نوێبوونەوەو گۆڕان، هەمیشە دوو دەستەخوشكو دروشمە هەمیشیەكانى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان بوونە، لەلایەكى ترەوە ئەو دوو دروشمە لە كۆبوونەوەكانى مەكتەبی سیاسی تاوەكو ئۆرگانەكانى خوارەوەى یەكێتیى، گفتوگۆو تێڕوانینى زۆریى لەسەربنیاتنراوە، مەغزاكانى گۆڕانو نوێبوونەوە لەناو یەكێتیدا لەسەركردەیەكى سیاسیەوە دەگۆڕێت تاوەكو كادیرەكانى ناوەندو خوارەوە، كەواتە نوێبوونەوەو گۆڕانكردن لە یەكێتیى پرۆژەى جیا جیاو كەسایەتىو باڵى جیاى خستۆتەوە، پرۆژەكەى كاك نەوشیروان مستەفا، بۆ گۆڕانو نوێبونەوە كە لە ژێر ناوى چاكسازى بوو بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانى ناو یەكێتیی لە پایزى 2006 وەك گەڵاكانى پایز هەڵوەرىو لە شێوەى درەختێكى رزیودا، پرۆژەكەى لەناو یەكێتیی وەلانرا، پرۆژەكەى دكتۆر بەرهەم ساڵح، بەبێدەنگیەكى تەواو ماڵئاواى لێكرا، بەو شێوەیەى دكتۆر دەیوست گوێی لێنەگیرا، ئێستا پرۆژەكەى بەرێز مام جەلال، گفتوگۆیەكى گەرم بەهەردوو دیوى چاكو خراپى لێكەوتۆتەوە، ئومێدى زۆریلێدەكرێت كە پرۆژەكە سەربگرێت، بەومەرجەى هەموو لایەنەكانى ناو حكومەت پاڵپشتى بكەن، بەتایبەتى حزبە هاوپەیمانە ستراتیژیەكەى(پارتى دیموكراتى كوردستان)، لەتەنیشت پرۆژەكەى تاڵەبانى، كوڕە گەنجو دیبلۆماسییەكەى (قوباد تاڵەبانى) لە چاوپێكەوتنێكى رۆژنامەى ئاوێنەدا (لە ژمارە(156) 20/1/2009 ) باس لە پرۆژەى نوێبوونەوەى یەكێتیی دەكات، ئەمە بۆ یەكەمجارە كەسێكى دەرەوەى مەكتەبی سیاسیو كوڕى سكرتێرى گشتى، باس لە گۆڕانو نوێبوونەوە دەكات، چونكە ئەو بنەماو پرەنسیپیەكانى نوێبوونەوە بەدیاردەخاتو پێداگیرى لەسەر ئەوە دەكات كە دەبێت نەوەى نوآ بێتە پێشەوەو تێروانینى نوآو فكرى نوآ لە مەیدانەكە بآ، بۆ چارەسەركردنى كێشەكانو بەرێوەبردنى وڵاتو یەكێتیی ناو یەكێتیىویەكلایی كردنەوەى كێشەكانۆ دەڵێت:" من دەڵێم یەكێتی دەبێت خۆى نوێبكاتەوەو ئامادەبكات بۆ كێشەو گرفتو ئەو مەترسیانەى لەبەردەمماندان، نوێبوونەوە روخسارى نوآو ڕوانینى نوآو فكرى نوآو نەوەى نوێی ئەوآ، كە نەك لە جیاتى نەوەكەى تر ئیش بكەن، دەبێت دەرفەت بدرێت بەدەركەوتنى روخسارى نوآو نەوەى نوآ كە بێتە پێشەوە" بە خوێندنەوەى قسەكانى قوباد تاڵەبانى كە بۆ یەكەمینجارە بەوشێوەیە قسەكانى لە ماسكێكى دیبلۆماسیدا دەردەبڕێت، یەكێتیی ئاگادار دەكاتەوە كە دەبێت دەرفەت بدرێتە نەوەى نوآ، كە خۆى یەكێكە لە نەوە نوێیە سیاسیەكانو دیبلۆماسێكى گەنجە، هاتنە پێشەوەى نەوەى نوآو فكرى نوآو تێڕوانینى نوآ پێویستى بە خۆ ئامادەكردنێكى باش هەیە، چونكە هاتنى نەوەى نوآ پێویستى بە شەڕێك هەیەو چەندین گرفتى سیاسیو ئابوورى لەگەلأ خۆى دەهێنێت، چونكە بەسەرێكیتر پێكدادانى نەوەى كۆنو نوێیە بەهەموو بەرژەوەندییە شەخسىو گشتییەكان، بۆیە دەبێت یەكێتیی خۆى ئامادەبكات، لەخوێندنەوەى قسەكانى قوباد تاڵەبانى وشەى دەبێت دووجار دووبارە دەكاتەوە، لەسەرەتاو كۆتایی وەڵامى پرسیارەكەدا، یەكەمیان یەكێتیى ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیی ئامادە بكات بۆ نوێبوونەوەو هاتنى گرفتو ئارێشەكان، دووەمشیان دەبێت یەكێتیی دەرفەت بداتە نەوەى نوآ، بۆ ئەوەى رۆلأ لەسەر شانۆى سیاسىو ناخوۆو دەرەوەى كوردستان ببینێت، هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە نەك لەجیاتى نەوەكەى تر ئیش بكەن، كەواتە ئەگەر یەكەمیان نەێیتە دى، ئەوەى دووەمیان یان لەبار دەچێت یاخود هەرگیز نایەتەدى، كەواتە  قوباد تاڵەبانى بەجۆرێك دەردەكەوێت كە هەڵگرى پرۆژەیەكى نوێیە، بە قسە دیبلۆماسییەكانى كە تا ئێستا لە هیچ سەرچاوەیەكى رۆژنامەوانیم نەبیستووە پرۆژەیەكى بەنووسین هەبێت لەسەر گۆڕانو نوێبوونەوە لەناو یەكێتیدا، لەسەرێكى تریشدا قسەكانى قوباد لە ژێر تەلیسكۆبی مام جەلال دایە، یاخود لە ژێر تەلیسكۆبی گۆڕانەكانى دونیاى دەرەوەدایە، كە كاریگەرییەكانى پارتە سیاسیەكانى وڵاتانى دونیاى لەسەر بێت، بەتایبەتى كە خۆیی نوێنەرى حكومەتە لە واشنتۆنە، یاخود دەیەوێت ببێتە ئۆمابایەكى كوردى_ یەكێتیى، كە دەیەوێت بە وشەى گۆڕان دەست پێبكات، چۆن ئۆباما وتى: دەتوانین گۆڕان بكەین، قوباد تاڵەبانى پێداگیرى دەكات لە سەر گۆڕانو دەڵێت: دەبێت گۆڕانو نوێبوونەوە بكەین، ئەمە سەرەتاى ئەو پرۆژەیە كە نەوەیەكى نوآو وزەیەكى گەورەو كەسێكى خاوەن جەماوەرى گەنجانە داواى دەكات، ئایا ئەم قسانەى قوباد تاڵەبانى گۆڕانەكانى ئۆباما، هزرەكانى ئەویان دەوڵەمەند كردووە، یان وایكردووە پێش سوێندخواردنى ئۆباما بگەڕێتەوە كوردستان، ئەو دروشمەكانى نوێبوونەوەو گۆڕان بڵێتەوەو زۆر ئازایانە بڵێت گەندەڵى هەیە لەناو حكومەتدا، بێجگەلەوەى نایەوێت ناوى وشەى ریفۆرم بهێنێت، چونكە چاكسازى ئەو كردارەیە دیسان هەموو كایەكانى ژیانى یەكێتیی هەڵدەوشێنێتەوەو جارێكییتر رێكیاندەخاتەوە، كەواتە بەڕاى ئەو ئەوانەى داواى چاكسازى دەكەن، نایەوێت بەرێگاكانى ئەواندا بڕوات كەناویان لێناوە ریفۆرم، چونكە بەشێكى زۆرى پررۆژەكەیان شكستى هێناوە، بەڵكو دەیەوێت پرۆژەیەكى هەبێت دوور نەبێت لە پرۆژەكانى باوكىو گۆڕانیشى بۆ زیاد دەكات، لەهەمانكاتیشدا بیكاتە تەواوكەرى پرۆژەكانى مام جەلال، هەروەها خۆیی بكاتە ئەو رووخسارە نوێیەى ناو یەكێتیى، ئەوەمان بیر دێنێتەوە كە دەیەوێت ببێتە ئەو دكتۆرە بەرهەمەى لەسەرەتاى هەزارەى سێیەم گەڕایەوە كوردستان، چۆن لە ئەمریكا نوێنەرى یەكێتىو حكومەتى ئەوكاتەى سلێمانى بوو، ئەویش بەهەمان شێوە، كەواتە ئەو هەڵگرى بیرى نوێیەو دەتوانێت ئەو فكرییە نوێیە بكاتە بنچینەى گۆڕانو نوێًبوونەوە لەناو یەكێیتیدا، ئەگەر داواى ئامادەیی دەكات بۆ نوێبوونەوە لە یەكێتیى، ئایا ئامادەیی خۆی هەیەو بمێنێتەوە لەكوردستانو  ببێتە ئەو ئۆبامایەى كە هەموومان چاوەڕێى دەكەین لە جیاتى گۆدۆ بگاتە كوردستان..؟ بەجۆرێك گۆڕان تەنیا لە ژیانى سیاسیو فكرىو روخسارو تێڕوانینى یەكێتیی نەكات، بەڵكو بێتە هەوێنى گۆڕانێكى گشتى لەكوردستان، ئایا خۆیی تاچەندە  دەتوانێت خۆیی بۆ ئەو كێشەو گرفتانە ئامادەبكات كە لەناو یەكێتییو دەرەوەیدا روبەڕووى دەبێتەوە..؟ ئایا قوباد تاڵەبانى دەركەوتنەوەى دكتۆر بەرهەمێكى ترە لەناو یەكێتیدا..؟ كە دەیەوێت وەك نوێنەرى حكومەت لە واشنتۆن كە ناوەندى بریارى دونیایەو دووەمیشیان كورى مام جەلالە كە ناوەندى بریارى یەكێتیە، بتوانێت سوود لەو دوو پێگەیە ببێتێتو زۆر ئازایانە پرۆژەكەى هەتا لە دەرەوەى یەكێتیش بێت پەرە پێبدات، تا دەگاتە حاڵەتى بە ئۆپۆزسیۆن بوون، بۆ نەهێشتنى گەندەڵى، ئەو دەستبەردارى پۆستى نوێنەرایەتیەكەى دەبێت لە واشنتۆن لە پێناو گۆڕانو نوێبوونەوە، چۆن ئۆبامایەك دەستبەردارى نوێنەرایەتى شارێك بوو بۆ پۆستى سەرۆكایەتى ئەمریكا بە باوەڕێكى زۆرەوە دروشمى گۆڕانى بەرزكردەوە، ئەو دەتوانێت ئەمە دووبارە بكاتەوە، قوباد تاڵەبانى دووەمین كاراكتەرى یەكێتییە كە وەك دكتۆر بەرهەم باس لە نوێبوونەوەو گۆڕانێكى بنچینەیی دەكەن، بەڵام بەزمانێكى زۆر دبلۆماسی دوور لە هەڵچوونو توڕەكردنى لایەنەكانى بەرامبەر، ئەمەش بۆ دوو ئامانجى زۆر دوور مەوداى سیاسیو ئابوورىو دبلۆماسیى لەپشتەوەیە، یەكەمیان: بۆ ئەوەى جەماوەرێكى زۆر لە خۆیان كۆبكەنەوە، دووەمشیان: بۆ ئەوەیە پۆستەكانى ناو یەكێتیی لەدەست نەدەن، پرۆژەكەشیان وەرسكەرنینو بەڵكو ماوەیەك نا ماوەیەك قسە لەسەر نوێبوونەوە دەكەنو دەیانەوێت پرۆژەكە بە ڕێگاى درێژخایەن ببەنو نایەنەوێت بە رۆژو شەوێك گۆڕان بكەنو بە رۆژو شەوێك جەماوەرو پۆستەكانیان لەدەستبدەن، سەربارى ئەوەش بكەونە بەر سیاسیەتى پەراوێخستنى سیاسیەكان، كە دڕەندترین سیاسەتەو هەر لەلایەن هاورآو دۆستەكانیانەوە بەسەریان جآبەجآ دەكرێـت، لەلایەكى تریش قوباد تاڵەبانى ئەو گۆڕانەى داواى دەكاتو ئەو وزەیەى هەیە كە بتوانێت پرۆسەى نوێبوونەوە بگرێتە ئەستۆى خۆییو بە گژ گەندەڵیەكانى حزبیو حكومى لەو وڵاتەدا بچێتەوە، بتوانێت ئەو سەركردەیە بێت كە دكتۆر بەرهەم مامۆستاى بێت، بێجگەلەوەى دكتۆر هەر لەنوێكردنەوەى ئیدارەى سلێمانى پێشوو، خاوەن پرۆژەى لەپێشینەو نوێبونەوەو گۆڕان بووە، دەتوانین ئەوە بێژین كە ئەو جووتە دبلۆماسە فەلسەفەى گۆڕانو نوێبوونەوەو گۆڕان لەناو یەكێتیى ئەنجامبدەن، چونكە قوباد كورى مام جەلالەو دكتۆر بەرهەمیش سكرتێرەكەى بە ڕابەرى خۆیی دادەنێتو لەوانەشە پشتگیریان بكات بۆ سەركەوتنى پرۆژەكەیان، چونكە دكتۆر بەرهەم لە چوارچێوەى سیاسەتى گشتىو هاوڕایی لەگەلأ فكرەكانى مام جەلال دا وایكردووە فكرەكانى خۆیی تەرحبكاتو بە كاتێكى كەم لەسەر گۆڕەپانى سیاسی ببێتە خاوەن جەماوەرێكى زۆرو خەڵكێكى زۆریش چاوەڕێی دەكەن بۆ گۆڕان، بەڵام قسەى ئەمرۆ ئەوەیە: قوباد دەتوانێت گۆڕانو نوێبونەوەى ئەنجامبدات، توانستى ئەوەى هەیە پرۆژەكانى چاكسازىو جیاكردنەوى حزب لە حكومەتو پرۆژەكانى دكتۆر بەرهەم تەواو بكاتو بەرگێكى سیاسیو دبلۆماسی خۆیانى پێببەخشێتو گۆڕانو نوێبووونەوەیەك ئەنجامبدات كە هەموو كادیرانى یەكێتیی دەیخوازن، ئەمە پرسیارێكە بە كراوەیی دەهێڵینەوە بۆ قوباد تاڵەبانى…
 
 Muhammad_chawder@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.