Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

قوتابخانه‌ی( ئه‌بو ئه‌یه‌وب ‌ئه‌لئه‌نساری)

Be First!
by August 3, 2008 گشتی

  ساڵی 1977 له‌ قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ئه‌بوئه‌یوب ئه‌لئه‌نساری شه‌وان ده‌مخوێند ، رژێمی عه‌ره‌بی شۆفێنی دوای هه‌رسهێنانی شۆرش ساڵی 1975 ناوه‌که‌ی له‌(ئاماده‌یی مامۆستایانی کوردستانی شه‌وان)وه‌  گۆرێبوو. ئێمه‌  وه‌کو کورد زۆرمان پێناخۆش بوو‌ ناوی گه‌ره‌ک و قوتابخانه‌ و جاده‌کانیان به‌ عه‌ره‌بی کردبوو.
 کاتێک هاورێکانم ناوی قوتابخانه‌ی (ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌نساری)یان بهێنایه‌ من هه‌ڵده‌چوم ده‌مووت خوا ده‌زانێ ئه‌بێت چی گه‌وادێک بووبێت!!
 هه‌رچه‌ند من ناوی ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌نساریم به‌ گه‌واد بهێنایه‌ هاورێکانم ده‌ستیان به‌ پێکه‌نین ده‌کرد و‌ هاورێ موسڵمانه‌کانم ده‌یه‌نه‌وت گوناحت ده‌گات ئه‌و پیاوچاک و ئه‌سحابه‌ی پێخه‌مبه‌ر
 بوو. ئه‌وه‌ی که‌سه یربوو له‌م ماوه‌یه‌دا کتێبی ( که‌سایه‌تی مه‌حه‌مه‌د)*م خوێنده‌وه‌ له‌ نووسینی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب به‌‌ ڕه‌چه‌له‌ک کورد (معروف ڕه‌سافی) له‌سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی باوه‌رپێکراوه‌ وه‌ری گرتوه‌، باسی ئه‌وه‌ ده‌کات کاتێک مه‌حه‌مه‌د جینۆسایدی یه‌هودیه‌کانی کرد و ‌هۆزی به‌نی نه‌زیری قڕ کرد، سه‌فیه‌ی کچی  سه‌رۆک هۆزی به‌نی نه‌زیر وه‌ک یه‌کێک له‌ ده‌سکه‌وته‌کانی شه‌ڕی خه‌یبه‌ر  بۆ خۆیهێنای هه‌ر ئه‌وشه‌وه‌ش کاری سێکسی له‌گه‌لدا کرد له‌ کاتێکدا براو ومێردو ئامۆزاو خزموو که‌س و کاری هه‌موو کوشتبوو وه‌ باوکیشی پێشتر له‌ شه‌ڕی به‌نی قوره‌یزه‌ کوژرابوو   یه‌کێک له‌ هاورێکانی مه‌حه‌مه‌د ئه‌و شه‌وه‌ پاسه‌وانی کاره به‌زۆره‌ملیه‌که‌ی مه‌حمه‌دی‌  ده‌کرد، ئه‌و ئه‌سحابه‌یه‌( ئه‌بو ئه‌یه‌وب ‌ئه‌لئه‌نساری) بوو .کاتێک خوێندمه‌وه‌ پێکه‌نین گرتمی من له‌ هه‌ستی نه‌توایه‌تیمه‌وه‌ ده‌مووت گه‌واد!! که‌چی قسه‌که‌م راست ده‌رچوو.
  مێژووی سیاسه‌تی به‌عه‌رب کردنی کوردستان و جینۆساید کردنی خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ عومه‌ر کۆری خه‌تاب، له‌ هه‌ردوو هۆزی عه‌ره‌ب (ئه‌وس ،خه‌زرج)ی له‌ شاری مه‌دیینه‌ وه‌ هێنا بۆ کوردستان له‌ شاری مووسڵ نیشته‌جێ کران.
  نه‌زارخه‌زره‌جی ده‌ستێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ ئه‌نفالکردن ساڵی 1988 سه‌ر به‌ هۆزی خه‌زره‌جه‌.
  حه‌ق وایه‌ کورد ناوی مناڵه‌کانیان ناوی ئیسلامی لێ نه‌نێن چوونکه‌ زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ مانایه‌کی ناشیرینی هه‌یه‌ یان ناوی که‌سایه‌تیکی دڕنده‌ و چه‌په‌ڵه‌ ، ناونانی مناڵ به‌ ناوی ئیسلامی یان فارسی یان تورکی هه‌ست به‌ که‌م کردن و خۆ به‌نزم زانینامه‌ وه‌کو کورد به‌رامبه‌ر میلله‌تانی تر. ‌

 
 *معروف ڕه‌سافی( که‌سایه‌تی مه‌حمه‌د)(منشورات الجمل)لاپه‌ره‌ 418 ئاماژه‌ بۆ کتێبی )السیره‌ الحلبیه‌،3|44 ده‌کات.
 

Previous
Next

Leave a Reply