قۆپیه‌چیه‌کان خه‌ڵات ناکرێن … کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک
ئه‌وه‌ی لای من جێگه‌ی پرسیاره ، ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌وانه‌ی به درۆ و ده‌له‌سه خۆیان له خه‌ڵقی ئه‌که‌ن به نووسه‌ر چاوه‌نواڕی ئه‌که‌ن به‌و قۆپیه و به‌م چاوبه‌سته‌یان ناویان بچێته ریزی ناوان و مێژوو خه‌ڵاتیان بکات ، ئه‌بێ ئه‌مانه ڕۆژێک له خۆیان نه‌پرسن که داوی درۆ‌و ساخته کورته و که‌س به قۆپیه‌چێتی ناوی ناچێته ناو ڕیزی داهێنه‌ران و هه‌ر ڕووی ساخته‌یان بۆ خه‌ڵک ده‌ر ئه‌که‌وێ. مه‌حاڵه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خه‌ڵات و به‌رات به قۆپیه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه ناوی خۆی بخاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و له‌ناو خه‌ڵک لافی ئه‌وه لێبدات که رۆژنامه نووسه‌و نه‌ک بۆ خزمه‌ت کردن ، به‌لکو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌ها خه‌ڵقه منیش هه‌م، یان هه‌ر بۆ ئه‌وه بنووسێ که نووسینه‌که‌ی بکاته به‌ڵگه‌و ناسنامه تا له خه‌زێنه‌ی میر و ده‌سته‌ڵاتداران خه‌ڵات و به‌راتانی به‌رکه‌وێ، هه‌رگیز ناتوانێ چاوی خه‌ڵک به قۆپیه‌و فێڵ و فه‌ره‌جه‌کانی ببه‌ستێ. نازانم ئه‌و جۆره خه‌ڵقه چ چاو و ڕووێکی قاڵتاغییان پێوه‌یه که شه‌رم دایان ناگرێ له‌وه‌ی ئه‌زانن خه‌ڵقی چۆن ئه‌یان ناسێ که‌چی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م چاوو ڕاوه به‌رده‌وام ئه‌بن . به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌م قۆپیه‌چیانه بزانن که ئه‌گه‌ر به‌م فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیه بتوانن له سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی خه‌ڵقیش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن ئه‌وا ته‌نها یه‌ک که‌س به‌سه که ئه‌و ڕوو قاڵتاغیانه بناسێ و له رۆژی خه‌ڵات و به‌راتا هێلێک به ژێر ناوه‌که‌یدا بێنێ له لیسته‌ی داواکاران و بڵێ ئه‌م قۆپیه چیه وه ده‌رنێن، شایانی خه‌ڵات نیه، ئه‌وه داهێنه‌ر نیه، ئه‌وه ده‌ر‌هێنه‌ری سیناریۆی قۆپیه کردن و هه‌ڵخه‌ڵتاندن و چاوبه‌سته ، ئه‌وه ئه‌یه‌وێ ته‌نها کڵاو له‌سه‌ری خه‌ڵق بنێ . که‌سی ڕۆژنامه نووس و غه‌زه‌ته‌چی به خۆبادان و ناوی زل که گوایا له‌فڵان شوێن ده‌رچووه‌و فڵان زانکۆی ته‌واو کردووه له غه‌زه‌ته‌چێێتی و ئه‌ندامی فڵان جێ و فیساره نه‌قابه‌یه نابێته ڕۆژنامه‌چی، به‌ڵکو ڕاستگۆیی و ئه‌خلاق و یه‌کڕوویی گه‌وره‌تری شه‌هاده‌ن بۆ که‌سی ڕۆژنامه نووس . خه‌ڵقی له ڕۆژی ئه‌مڕۆ هێنده ساده نین فێڵیان لێبکرێ، چومکوم گێتی گۆڕاوه ، خه‌ڵق ئێستا ئه‌زانن نیازی ڕۆژنامه نووس چیه له‌نووسین و بۆچی ئه‌نووسێ. با زۆری بۆ که‌مه نه‌ڵێم. له‌م ڕۆژانه پاش ئه‌وه‌ی مورسی سه‌رۆکی میسر به ئینگلیزیه شڕو ووڕه‌که‌ی خیتابێکی خوێنده‌وه، هه‌موو جیهان گاڵته‌یان به مورسی کرد، که چۆن توانیویه‌تی به‌و زمانه شڕه خوێندن له خاریج ته‌واو بکات؟؟ مورسی به‌م خیتابه هه‌موو ئیخوانه‌کانی میسری شه‌رمه‌زارکرد. به‌ڵام چونکه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر کورسی حوکمه‌و خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی له‌به‌ر ده‌سته هه‌ر با با بوو ڕۆژنامه نووسه‌کان ده‌هاتن به شان و باڵیانا هه‌ڵده‌ووت بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک ئه‌و ئیحراجه‌ی له‌سه‌ر سووک بکه‌ن. هه‌بوو ئه‌یوت ئه‌مه بۆیه به‌و چه‌شنه موکه‌سسه‌ره قسه‌ی کردووه چونکه ویستوویه‌تی گاڵته به غه‌رب بکات !!!! یان هه‌بوو نووسیویه‌تی ئه‌مه هه‌ر بۆ گاڵته به ئینگلیزی قسه‌ی کردووه ئه‌گینا زمانه‌که گه‌لێك له ئینگلیزه‌کان چاکتر ئه‌زانێ!! به‌ڵام نووسینی عه‌یار بیست و چوار ئه‌م ڕۆژنامه نووسه‌یه که له په‌یجی نه‌خێر بۆ عه‌لمانیه‌کاندا نووسیویه‌تی کاک مورسی کاتی خۆی خوێندنی له مه‌جالی فه‌له‌ک و فه‌زا له ئه‌مریکا ته‌واو کردووه ، به‌ڵام وه‌ختێ وازی هێناوه سه‌هیۆنیه‌کان زاکیره‌یان ڕه‌ش کردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت وایان لێکردووه زمانه ئینگلیزیه‌که‌شی زه‌عیف ببێ!!!!!!ئه‌وه‌ی سه‌یره چه‌ندین که‌س لایکی بۆ ئه‌م ڕۆژنامه نووسه کردووه، خه‌رمان به‌ره‌که‌ت! به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نووه‌ران کارێکیان به‌و رۆژنامه نووسه کردووه با به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ، یه‌کێ له وه‌ڵامه عه‌یار بیست و چواره‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێ باشه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حیزبه‌که‌تان زاکیره‌ی ڕه‌ش کراوه‌ته‌وه ئه‌ی بۆچی قوڕئانی هه‌موو هه‌ر به له‌به‌رکراوی له‌بیر ماوه؟ ئه‌ی ئێوه شانازی به‌وه ناکه‌ن که ئه‌و سه‌رۆکه‌تان هه‌ر له مناڵیه‌وه هه‌موو قوڕئانی له‌به‌ره؟ ئه‌رێ هه‌روه‌کو خۆتان ئه‌ڵێن هیچ شتێ بۆ سه‌هیۆنه‌کان له قورئان مه‌ترسیدارتر نیه. هه‌ر خۆتان ئه‌ڵێن سه‌هیۆنیه‌کان هه‌موو کۆششی خۆیان بۆ دژایه‌تی قورئان و ئیسلام سه‌رف کردووه، ئه‌ی بۆ قوڕئانیان له‌بیری ئه‌و نه‌سڕیوه‌ته‌وه؟
دیاره ئه‌وانه‌ی به خه‌ش و قۆپیه گۆش ئه‌کرێن نایانه‌وێ گوێ له هیچ پرسێکی مه‌نتیقی بگرن و که‌مێ ملکه‌چی عه‌قڵ و ئیدراک بن. سه‌یر که‌ن رۆژنامه نووسێکی ئیخوان چۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌داته‌وه؟ ئه‌ڵێ سه‌هیۆنیه‌کان هه‌وڵیان داوه که قوڕئانیش له زاکیره‌ی مورسی ڕه‌ش که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌یه که قورئانه‌که له‌زاکیره‌ی ئه‌وا ڕه‌ش نه‌بۆته‌وه‌و خوای گه‌وره هه‌وڵه‌که‌یانی تێکشکاندووه!!!
پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مونازه‌راتانه به ته‌واوی له‌مه گه‌یشتم که ئیخوانه‌کان چۆن چۆنی ئه‌یانه‌وێ حوکمی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. ئه‌وانه ئه‌یانه‌وه‌ێ له‌ڕێگه‌ی چاوبه‌ست و قۆپیه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ته‌وه ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر وڵاتا زاڵ بکه‌ن. من وام ئه‌زانی ئه‌مانه زۆر به‌هێزن به‌ڵام ئێستا ئه‌زانم ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی ده‌نگیشیان هێناوه‌ته به‌ڵام که چاوبه‌ست و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵقی به‌م جۆره بیرکردنه‌وانه رێگه‌ی کار کردنیان بێ، تا خاوه‌نی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه نووسه قۆپیه‌چیانه بن که بۆ به‌رات و پاره شتیان بۆ بنووسن، هه‌رگیز ناتوانن له پرۆسه‌ی حوکمڕانیا سه‌رکه‌وتووبن، چونکه سه‌رکه‌وتن گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی مێژووه و قۆپیه‌چیه‌کانیش هه‌رگیز خه‌ڵات ناکرێن.