Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

قەیرانى دارایى نێودەوڵەتى بەخراپ دەشكێتەوە بۆ سەرهەڵدان بۆ نەهێشتنى هەژارى

Be First!
by October 28, 2008 گشتی

 قەیرانى دارایى نێودەوڵەتى بەخراپ دەشكێتەوە بۆ سەرهەڵدان بۆ نەهێشتنى هەژارى
 
 ژمارەیەك لەڕێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان ووریاییان دا لەبیركردنى وڵاتانى هەژار لەشوێنەوارو كاریگەرى ئەم قەیرانە نێودەوڵەتیە كەوە باوبۆران جیهانى گرتۆتەوە هەروەك هەندێ لە شارەزایان ڕەخنەیان لە ئەنانیەتى ووڵاتانى پیشەسازى گرت كە چۆن بەپەلە كەوتنە خۆیان وەهیچ وەفایەكیان نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەى داویانە بەووڵاتە هەژارەكان ژمارەیەك لە ڕێكخراوى مرۆڤ دۆست كە لەبوارى نەهێشتنى برسێتى لە جیهان كاردەكەن ترسناكى قەیرانەكەیان بەوە نیشاندا كە ژمارەى ئەو مرۆڤانەى بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن ڕوو لەزیادبوون دەكات كە ژمارەكە گەیشتۆتە یەك ملیار مرۆڤ زۆربەیان لەئاسیاو ئەفریقا دەژین ئەمەش بەپێى لێدوانێكى پەیمانگاى واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوە سیاسیەكانى خواردن كە هەر لەم هەفتەیەدا ئەو ڕاپۆرتە بڵاوبوەوە .
 وەئەم پەیمانگایە پێشنبینى دەكات ژمارەى هەژاران و برسیەكان ڕوو لە زیادبوون دەكات لەپشت ئەم قەیرانە دارایە جیهانیەوە كەسەرمایە دارى جەهالى بەرپرسن.
 پڕۆفیسۆر ڕوڵف لانجاهامر جێگرى سەرۆكى پەیمانگاى ئابورى نێودەوڵەتى لە شارى (كیل) ئەڵمانى كاریگەرى ئەم قەیرانەى بۆ هەر ووڵاتانى هەژار و برسى كورت كردەوە لەسێ تەوەرەدا:
 یەكەم: دابەزینى داواكارى لەسەر بەرهەمى ووڵاتانى تازە پێگەیشت و كەسەرچاوەكەى موادى خاوە ئەمەش دەرئەنجامى دابەزینى داواكارى لەئاستى جیهان ئەمەش كاریگەرى لەسەر بوجەى ووڵاتانى تازەپێگەیشت و دەبێ وە تواناكانیان بۆ تەمویل كردنى پڕۆژەكان وە بەبەردەوامى بۆ پشتگیرى لە پڕۆژەى خۆراك .
 
 گریمان ڕاكردن وەبەرهێنە بیانیەكان:
 تەوەرى دووەم: بوونى مەترسیەكى زۆر كەم ئەم قەیرانە شوێن پێى خۆى جێدێڵى لەسەر هاوكارى گەشەپێدان  كە دەدرێتە ووڵاتانى هەژار لەلایەن وڵاتانى پیشەسازى یەوە .
 هەرچەندە شارەزایەكى ئەڵمانى بەناوى كۆمەڵەى هەشت رایگەیاند كەتائێستا هیچ جۆرە بڕیارو پێشنیارێك لە ئارادانیە بۆ نەهێشتنى ئەم هاوكاریانە.
 تەوەرى سێ یەم: گریمان كەم كردنەوەى وەبەرهێنانى بیانیە لە ووڵاتانى تازە پێگەیشت و پێدانى قەرز بەهەمان شێوە وە كۆمپانیاكان بیر لەوە دەكەنەوە ڕووبكەنە ئەو ووڵاتانى دڵنیایى زیاتریان پێدەدات بۆ پاراستنى سەروەت و سامان و پڕۆژەكانیان وە پرۆفیسۆر ڕۆڵف دەڵێ ژمارەیەك لەووڵاتانى تازە پێگەیشت و دەبێ بە تایبەتى لەسەر هەناردەى ئەو ووڵاتانە ئەمەش ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو پەیوەندیە بازرگانیانەى كەلەگەڵ ئەمەریكاو ئەوروپادا هەیە ئەمەش وادەكات وە بەرهێنان ڕوو لەكەمى بكات لەو ووڵاتانە.
 
 هەژاران خاوەنى هیچ نین دا بەرگرى لە خۆیان بكەن.
 بەهەمان شێوە پڕۆفیسۆر لانجهامر دەڵێ
 ووڵاتانى تازەپێگەیشت و هەژار لا حولهاو ولا قوە بۆیە ناتوانن ئە بۆشایە پڕبكەنەوە ( هەژار لە ڕاستیدا هیچ توانایەكى گەورەى نیە تابتوانن بەرگرى لە خۆیان بكەن). بەڵام ئەوەى لەدەستیان دێ تەنها چڕكردنەوەى بازرگانیە لەنێوان خۆیاندا و لەگەڵ یەكتر ناشێ كاریگەرى هەبێ لە پەیوەندى ئابوریان لەگەڵ ووڵاتانى پیشەسازى
 وەهەوڵ بدەن بۆ دروست بوونى بازاڕى هەرێمایەتى هاوبەش هەروەك ئەوەى ئێستا لە خواروى خۆر هەڵاتى ئاسیا هەیە وەئەم پرۆفیسۆرە دەڵێ سەرزەنشتى ووڵاتانى هەژارەكەم سیاسەتێكى نیشتیمانى بگرنە بەر وە یارى خۆیان سوك بكەن وا بەستەى بە بازاڕەكانى جیهان و ڕێخراوى دراوى نێودەوڵەتى كەم كەنەوە هەروەك دەلێت ئەو ووڵاتانەى زۆر هەژاران ەئم قەیرانە كەم تر كاریگەریان لەسەر دا دەنێ چونكە سەرمایەكان دەوڵەتین و بانكەكانیش زۆربەیان پەیوەندییەكى بەهێزى جیهانیان نیە وە پشت ئەستوریش نین زۆر بە سەرمایەدارى بیانى.
 ئەوەى ئێستا داواكراوە كە ڕزگار كردنى برسیەكانى جیهانەوەكەم  كردنەوەى كاریگەرى ئەو قەیرانە لەسەر تواناكن و هەوڵى ڕێكخراوە فریاگوزاریەكان بەلاى من ئەمە حاڵە.
 لە كاتێكدا وڵاتانى پیشەسازى بە ملیارات دۆلار ڕووبەڕووى ئەم قەیرانە دەبنەوە بێ وە فاشن بەرامبەر بە ووڵاتانى هەژار ئەمەش دوڕویەكى ئەخلاقیە وە ئەنانیەت و خۆپەرستى ووڵاتانى سەرمایە دارى و پیشەسازى جیهانى نیشان دەدات
 
 ئامادەكردنى ( مەجید حەمەفەرەج
 

Previous
Next

Leave a Reply