Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
قەیرانی  دروست بوونی سەرکردە….. جەلال بەرزنجی

قەیرانی دروست بوونی سەرکردە….. جەلال بەرزنجی

Closed
by October 26, 2008 گشتی

قەیرانی  دروست بوونی سەرکردە                           

جەلال بەرزنجی       
کەنەدا            
22 – 10-2008
    

لەورۆژانە برادەرەکی کەنەدی کت و پڕ لێمی پرسی ئەگەر دنیا ببێتە یەک وڵات  حەز دەکەی کێ ببێتە سەرۆکی دنیا ؟ دوای کەمێک بیر کردنەوە گووتم :    هەست دەکەم قەیران (کرایسس)ی   سەرکردایەتی کردن هەبێت  بە دیجتاڵ بوونی ژیانیش هزری خەڵکەکەی  گۆڕیوە وەک جاران بە ئاسانی تاهاژورێن   سەرکردایەتی کردنیان زەحمەتە ، جارێ  کەسم لە زەیندا نی یە  رەنگە من وەکو شاعیرێک هەندێک رۆمانسی بم ؟                            
      پێ دەچێت دروست  بوونی سەرکردەی خاوەن کاریزما و لە ئاست  رووداوکانی دوای گەردەلولی  گڵۆبۆلیزم و ئەولەویەت دان بە ئابووری و پێش سیاسەت کەوتنی و سەردەمی دوای مۆدێرنتی کە قوناغێکی تەم و مژاویەو  زەحمەت بێت .  نازانم  هۆکاری  دروست  نەبوونی مەرجەکانی سەرکردە لە کەسیەتی  سەرکردەکان چیە؟  رەنگە لە ئەنجامی  زیاد بوونی ئیشی  حزبی  و سیاسیەکان بە هۆی سەقاڵ بوونیان  بە  کاری بازرگانی    لە تەک کاری سیاسی     کارەکانیان زۆر بوو بێب  جاروبار باڵانسیان پێ رانەگیرێ و لە نێوانیاندا  ون بن  پێدەچێ دروست نەبوونی سەرکردە لەم سەردەمەدا کێشەیەکی لۆکەڵی و نێونەتەوەیش بێت .                                
چواردەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو هەشت هەڵبژاردنی حکومەتی فیدراڵ لە کەنەداکرا   پارتی (کۆنسەرڤەتیڤ)  و(لیبراڵ) و (دیموکراتی نوێ) و (پارتی سەوز) و (لیستی سەربەخۆ)  و ( بلۆک کیوباک))  کەتایبەتە بە هەرێمی فیدراڵی کیوباکی فەرەنسی زمان    چوونە دەنگدان  . ئەنجانی دەنگ دانەکانیش بەم جۆرەبوو (کۆنسەرڤەتیڤ 143 دەنگ) و( لیبڕال 76 و دیموکراتی نوێ 37 و بلوک کیوباک 50 و لیستی سەربەخۆ 2 ) بوو ،   ئەو هەڵبژاردنە پێش وەختە  لە سەر داوای سەرۆکی پارتی (کۆنسەرڤەتیڤ ) (ستیفن هارپەر) بوو لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردنەکەی هەژدەمانگ پێشتر پارتیەکەی  نەی توانی بای ئەوەندە کورسی بباتەوە حکومەتی زۆرینەپێک بهێنێ.  دایان نابوو لە هەڵبژاردنی  ئەوجارە زۆربەی کورسیەکان ببەنەوە حکومەتی زۆرینە (ماجۆرەتی) پێکەوە بنێن ، بەڵام دیسان نەیان توانی  حکومەتەکەیان وەک خۆی بە کەمینە (ماینۆرەتی) مایەوە  . بەمە ئەوانەی چووبوونە دەنگ دان  زۆرلە (هارپەر)توڕە بون دەیان گووت (هارپەر)  لە ئاستی رووداوەکان نییە و  خوێندنەوەکەی ورد نەبووە بۆ واقیع وپارەیەکی زۆرو و کاتێکی زۆری لێ  بە فیڕۆداین.        
هەشت ساڵ بوو (لیبرال) حوکمی کەنەدای دەکرد لە ساڵی دوو هەزارو چوارەوە گڵۆڵەیان کەوتۆتە  لێژی ، رەنگە رازی بوون لە سەر  یاسای ئازادی ( لێک مارەکردنی هەمان رەگەز) (سێم سێکس مەرێج)  و ئاشکرا بوونی هەندێک گەندەڵی  لەوکاتی ئەوان لە سەر  حوکم بوون لە لای زۆربەی کەنەدیەکان  بە نەگەتیف  شکایەوە   .کاری لە کەم بوونەوەی کورسیەکانیان کردبێت ؟  لە و کاتەوە  لە  هەڵبژاردنەکانی هەرێم (پرۆڤێنس) و ( فیدڕاڵ) کورسی دە دۆڕێنین،  پێ دەچێ بە  شێوەیەکی گشتی پارتە لیبراڵەکانی دنیا کێرڤیان بەرەو خوارەوە بچێت ؟
 لیبراڵی کەنەدا  لە هەڵبژاردنی ئەمجار نیوەی کورسیەکانیان دۆڕاند،  لە کۆی 308 کورسی تەنیا 76 کورسیان بردەوە ونیوەی کورسیەکانی پێشتر هەیان بوو دۆڕاندیان . لەوناوە (دیموکراسی نوێ) پارتێکی سۆشیال دیموکراتەو دەلێن:  (لیبراڵ ) و (کۆنسەرڤەتیڤ ) پارتی (کاپیتالیزمن) ئێمەش پارتی خەڵکین .  کێرڤیان  بەزر بوەوە  لە بیست و سێ کورسی  گەیاندیە 37 کورسی. دیاربوو ئەوانەی پێشتر دەنگیان بۆ لیبراڵ دابوو
 ئەمجارە بۆ (دیموکراتی نوێیان دابوو ) هەرجارێک لیبڕاڵ دەدۆڕێنی خەتای دۆڕاندنەکە  دەخرێتە ئەستۆی  سەرۆکی حزب  وادەکات زوو دەست لەکار بکێشێتەوە  لە هەڵبژادنەکەی تر دوای دۆڕاندنی کورسێکی زۆر سەرۆکی حزب ئەوکات (پۆڵ مارتن) بوو وازی هێنا  ،  ئەوجارەش پێنج رۆژ دوای ئاشکرابوونی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن  بڕیار بوو  19 -10 2008 (ستیفوان دو  یان) سەرۆکی حزبی لیبڕاڵ   لە ئاهەنگێکی گەورەی حیزبەکەی وازی هێنانی خۆی وەک سەرۆکی حزب رابگەێنێ هێشتا ئەو نووسینەم تەواونەکردبوو  لە رادیوی (س . بی. س )  گوێم  لێ بوو هەواڵی  وازهێنانەکەی (ستیفیان)  دواخرا بۆ کۆنگرەی حزب  لە ساڵی داهاتوو   دڵنیام لەبەر قەیرانی نەبوونی کەسێکێکی شیاو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەوکارەیان دواخست ئەگەرنا بۆ سێ رۆژ پێشتر ئەوهەواڵەیان دەدا بە میدیاکان  بانگێشتەیان بۆدەکرد .                          
  لە ئەمریکاش  پێ ناچێت ئەمریکیەکان  زۆر قەناعەتیان بە هەردوو کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2009 کەوا لە مانگی داهاتوو دەکرێت  هەبێت ، هەست ناکرێت   دنیا بە هاتنی هەرکامیان بەرەوباشتر بڕوات و بتوانن ئەوگرفتانەی ئەمریکاو   ودنیا لەرووی سیاسی و ئابووری  (ئەگەر عەیبەکە لە سیستەمەکە بێت)  تێوەی گڵاوە چارەسەریان پێ بکرێت (سیناتۆرمەکین) لە گەڵ ئەوەی لە شەڕی ڤیتنام برینداربووە زۆربەی 
 ئەمریکیەکیان بە قارەمانی دادەنین،  بەڵام لە گەڵ ئەویش  پیرەمێردێکی کۆنسەڤەتیڤی نوێ  حەفتا ساڵانە ،  لە ئەمریکای خەڵک لەتەمەنی شەست و سێ ساڵان  خانەنشین دەبن دەچنە شوێنی حەوانەی پیران و یاری.(گۆلف)
زۆرجار پیری واش هەیە لە ئەنجامی ئەزموونی ژیان رامانی دەبێتە  حەکیم (وایزمان) بەڵام ئەوە بۆنووسین باشە بۆ پایەی  سیاسەتی  سەرکردایەتی چونکە زیاتر کردار (ئەکشن) و چاڵاکییە (  جەنەراڵ کۆلن پاول) ی  ئەندامێ باڵای حزبەکەی خۆی  و پاڵەوانی شەڕی یەکەمی کەنەداوی  سەردەمی  جۆرج بۆشی باوک   دەنگ بە (مەکین) نادات  ئەوش پراکتیز کردنێکی دیموکراسیانە و راستگۆیانە ی    جوانە ،  رۆژئاوا ئەوە شتانەی  خۆشە  شتی لەم جۆرە  لە   ناو حزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست رووبدات بە (خیانەتی گەورە)  دەدرێتە  قەڵەم و. نرخەکەی زۆر دەبێت .
    لە گەڵ ئەوەی (مەکین)   بۆ هەموو  بورارێک راوێژکارێکی  دەبێت (ئێف.   بی .  ئا) و (س. ئای.  ئەی ) و هەردوو ئەنجوومەن  پیران و کۆنگرێسیش  روڵیان دەبێت  لە دروست کردنی بڕیارو دارشتنی سیاسەت ( پۆلەس)ی وڵات ،  بەڵام سەرۆک دەسەڵاتێکی گەورەی  خۆشی  هەیە و نازانم چەند  تاقەت  حەوسەلەی دەبێت بۆ  روو بەروو  بونەوەی  ئەو  هەموو کێشە زەحمەتانەی دنیا   ؟
ئۆباماش دەرچووی بەناوبانگ ترین زانکۆی جیهانی (هاروردە) لە ئەمریکا
 هەست دەکرێ جاری بەتەواوی هەموو مەرجەکانی سەرکردەی تێدا بێت  نموونەیەکی بچووک بەڵام گەورە دەهێنمەوە ،  لە گەشتەکەی  دووسی مانگ پێشتر بۆ ئەوروپاو  لە پێشەکی  قسە کردنەکەی  لە ئەڵمانیا  گووتی:  من وەک پاڵێوراوی سەرۆکی نۆیی ئەمریکا قسەتان بۆ ناکەم  وەک   هاوڵاتێکی ئاسایی  ئەمریکی قسان دەکەم ،  دوایش لە  قسەکانی نەک  وەک  کاندیدێک بەڵکو وەک  سەرۆکی ئەمریکای  هەڵبژێردراو  قسەی دەکرد .  بەبۆچونی من ئەوە (فاول) بوو چونکە  نمایش (ئەکت) کردنی پێوە دیاربوو ،  نازانم رەنگە بەسەر رۆژنامەنوسەکان تێپەرنەبووبێت.؟
 هەست دەکەم هەردوو حزبی دیموکرات  و کۆماری  لە ئەمریکا  لەوانە باشتریان نەبووە ؟ 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.