Skip to Content

Saturday, October 31st, 2020

كارگه‌ی ئاسن بۆ كوشینی ترێ … بێستوون مینه‌

Be First!
by February 15, 2012 هۆنراوە

 

1.       
من له‌مه‌یخانه‌كه‌ دانیشتووم
تۆش  له‌سه‌رشۆسته‌كه‌وه‌
توند به‌ به‌رده‌مت  داده‌ڕۆم
تۆسه‌رخۆش و
منیش  له‌چاوه‌ ڕوانی پاسی گۆڕستندا
نه‌رم باوه‌شت پێدا ده‌كه‌م و
سوكانی ئوتۆمبێله‌كه‌م بۆلای تۆ
ده‌شكێنمه‌و
ده‌تكه‌م به‌ژێر خۆمدا.
2.
به‌هۆی لوسی به‌رده‌رگاكه‌مان
من كه‌وتمه‌ خوارێ و
كه‌سێكی ناسكم له‌ده‌ست شكا
دایكم بۆی كڕیبووم.
3.
هه‌ڵاڵه‌ بۆنی به‌هار
چاوه‌كانی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ ڕژابوون
من كۆم كردنه‌وه‌
دووسێ جار منیان تێدا توابۆوه‌
4.
ده‌ستمان خۆشبێ
ڕاستده‌كه‌ی
5.
شۆخێ گاڵۆنێك ووشه‌م ده‌وێ
به‌سه‌ر كاخه‌زه‌كاندا ده‌ی پڕژێنم
وه‌سفێك بۆتۆ ده‌نووسمه‌وه‌و
ده‌نگی كاخه‌زه‌كان به‌ده‌ست دێنم.
6.
بیر له‌بیر ده‌كه‌مه‌وه‌
خوانه‌كاكه‌سێك بكه‌وێته‌بیرمانه‌وه‌
یان قاچی ده‌شكێ یان سه‌رگه‌ردان.
7.
ڕۆژنامه‌كه‌ چاپ كراوه‌
دووباره‌ تۆباشترین بێژه‌ری  ڕۆژنامه‌كه‌ی
تایبه‌ت به‌ پاڵه‌وانه‌ سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كان.
8.
له‌گه‌وران بیستوومه‌
ئه‌گه‌ر له‌كانیه‌ك به‌ردێكت خوارده‌وه‌
ئاوی تێمه‌كه‌
9.
باغه‌ڵت بینه‌ پێش كچێ
بامۆبیله‌كه‌ت ده‌ربێنم
10
كاتژمێری ژووره‌كه‌م سه‌ره‌و ژێر كرد
ئێستا ڕۆژم لێبوو به‌شه‌و
11.
هه‌مووشتێ بۆنی تۆی لێد ی َ
به‌س من لووتم نییه‌.
12.
هێنده‌ی میزڵدانێك هه‌وای وڵاتم
هه‌ڵمژیوه‌
ئه‌ویش ده‌توانم به‌ده‌رزێك بیته‌قێنم
13.
باوكم مردنێكی به‌كارهاتووی بۆ هێنابووم
منیش ژیانێكی نوێم پێدا
14.
یه‌ك بڵغووماوه‌ ژیان له‌خۆم
جوودا كه‌مه‌و.

بێستوون مینه‌ 1\2\2012

Previous
Next

Leave a Reply