Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كاریگەرى دیمەنە ترسناكەكان لەسەر دەروونى مندالان ؟؟

كاریگەرى دیمەنە ترسناكەكان لەسەر دەروونى مندالان ؟؟

Closed
by November 12, 2008 گشتی

 كاریگەرى دیمەنە ترسناكەكان لەسەر دەروونى مندالان ؟؟
 ئەنوەر  س . مەسیفى

 پەروەردەكردنى مندالأ ئەركێكى سەرەكى دایك و باوك و پاشانیش قوتابخانە و كۆمەلگایە. مندال ئەو دیاریە جوانەى خوداوەندە بۆ دایك و باوك كە بەشێكى زۆرى تەمەنى خۆیان تەرخان دەكەن بۆ پەروەردەكردنى جا هەر خانەوادەیەك بە جۆرێك منداڵەكانیان پەروەردە دەكەن بە پىَ ى دابونەریت و ئایینى كۆمەلگا، هەموو دایك و باوكێك دەیانەوێت منداڵەكانیان بە باشترین شێوە پەروەردە بكەن و دوارۆژێكى باشیان هەبێت و ببنە مایەى خێروخۆشى بۆ خێزانەكانیان و نەتەوەكەیان.
 لە كۆمەلگاى كوردەواریش لە لایەن هەندىَ خێزان پەروەردەكردنى منداڵ بایەخ وگرنگى زۆرى پىَ دەدرێت و لەلایەن هەندىَ خێزان كەمتر، جا بە هۆى نەزانیەوە بێت یا خود هەست پىَ نەكردن. هەندىَ دیاردە هەن لە ناو كۆمەلگاى كوردەوارى كە كاریگەرى زۆریان هەیە لەسەر منداڵ و لەوانەیە كە گەورەش بوون هەر ئەو كاریگەریەیان لەسەر بمێنىَ. ئەم بابەتەى ئەمجارە من لێرە دەمەوێت بیخەمە بەردیدى خوێنەران سەربڕینى ئاژەڵ و پەلەوەرە لە ماڵەوە و لەبەر چاوىمنداڵەكان , هەندىَ جار ئەگەر منداڵەكان لەم دیمەنەش بترسن ئەوا دایك و باوكى منداڵەكە یان یەكێك لە خزم و كەسى منداڵەكە بە ناچارى دەیهێننەوە بۆ سەیركردنى ئەم دیمەنە ترسناكە، جا ئەو دایك و باوكە زۆر جار پێیان وایە منداڵەكان بە بینینى ئەم دیمەنە چاو نەترس و ئازا دەبن و لە خوێن ناترسێن، زۆر جار منداڵكان دەترسن و جارى وا هەیە بۆ چەند هەفتەیەكیش هەر دەگرین و كاریگەرى ئەم دیمەنانەیان بۆ ماوەیەكى زۆر لەسەر دەمینێت هەندىَ جار منداڵ لە تەمەنى (12-16) ساڵى خۆیان دەبن بە قەساب و سەرى چەند ئاژەل دەبڕن، هەندىَ منداڵیش لەم دیمەنە ترسناكە ڕادەهێنرێن وەك ئەوەى شتێكى باش بێت، بەڵام بە داخەوە ئەویش كاریگەرى خۆى هەیە بۆ نموونە منداڵەكە زۆر دڵ رەق دەبێت بەرامبەر بە هەموو ئاژەل و بالندە و پەلەوەرێك و هەتا مرۆڤیش. جا من لێرە لەم دایك و باوكە بەڕێزانە دەپرسم بۆ چى دەیانەوێت منداڵەكانیان چاو نەترس بن؟ ئایا دەیانەوێت لەدواڕۆژ مندالەكانیان ببن بە قەساب ؟؟؟ ئابەم جۆرە لەگەل گۆشت و خوێن ڕابهێنرین . جا باشتر نى یە مندالەكانمان فێرى خۆشەویستى و میهرەبانى بكەین لە جیاتى ئەم جۆرە چاونەترسى و ئازایەتىیە ؟؟؟ میهرەبانى بەرامبەر دایك و باوك و خوشك و برا و خزم و كەس و كۆمەڵگاو ئاژەل و بالندە .
 لەزۆربەى وولاتانى ئەوروپاو رۆژئاوا پەروەردەى مندال زۆر جیاوازترە لەگەل وولاتانى ئیمە , لەم شوینانە مندال هەر لە سەرەتا فێرى میهرەبانى بەرامبەر مرۆڤ و ئاژەل و بالندە دەكرێت و هەرلەمالەوە تا قوتابخانە و هەموو دامودەزگاكانى پەروەردە. خۆ لە تەلەفزیۆنیش تا كاتى خەوتنى منداڵ هیچ دیمەنیكى ترسناك ئەگەر لەدەنگ و باسیش بێت لەبەر هەستى بینەران و بەتایبەتى مندالان نیشان نادرىَ . بۆ بابەتى سەربرینى ئاژەلیش ئەوا جارىَ هەر قەدەغەیە لە تەلەفزیۆنیش نیشان بدرێت كەوا چۆن ئاژەل وبالندە و پەلەوەر سەر دەبڕێت , لەمالەوەش سەربرینى ئاژەل یان بالندە قەدەغەیە و ئەو كەسەى بەنهینیش ئەم كارە ئەنجام بدات سزا دەدرێت.
 زۆربەى توێژینەوە دەروونى یەكان ئەوە دەسەلمێنن كەوا  مندال بوونەوەرێكى زۆر هەست ناسكە و هەر شتیك بەمندالى كارى تێبكات ئەوە كاریگەرى هەر لەسەر دەمینىَ تا گەورەش دەبىَ و لەوانەیە ئەم كاریگەریەش تووشى لادان یان نەخۆشى دەروونى بكات بەبىَ ئەوەى بزانرێت هۆیەكەى دیمەنێكە یان كارەساتێكە كەلە مندالى تووشى هاتووە .
 زۆرجار لەلێكۆلینەوەى دەروونى وورد لەگەل تاوانباران دەركەوتووە بە مندالى كارەساتێك یان دیمەنێكى ترسناك كارى تێكردوون و كاریگەرى یەكەى لەسەریان هەرماوە و تووشى تاوانى كردوون . جا بۆیە دەلیم پێویستە دایكان و باوكان مندالەكانیان لەم جۆرە دیمەنانە دوور بخەنەوە و پەروەردەیەكى شارستانیانەیان بكەن و لە جیاتى فێرى سەربڕینى ئاژەل و پەلەوەریان بكەین با فێرى بەزەیى و میهرەبانیان بكەین با فێرى خۆشەویستى ژینگە و كوردستانیان بكەین تا لەدوا رۆژ كۆمەلگایەكى پڕلە خۆشەویستى و پڕ لە میهرەبانى و لیبوردەیى دروست بكەین .
 
 Masifi_77@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.