كاری ئه‌مڕۆ ….عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
نایخه‌مه سبه‌ی كاری ئه‌مڕۆی خۆم
تاكو بتوانم
جێ به‌جێی ده‌كه‌م هه‌تا زۆر نه‌بێت
ئه‌ركی سه‌رشانم
***
ئه‌مڕۆ چی‌یان وت ئازانه ده‌یكــــه‌م
زۆر به خێرایی
تا تێكه‌ڵ نه‌بێ و نه‌بێت به كۆمه‌ڵ
بۆ ڕۆژی دوایی
***
ئه‌گه‌ر وا بڕۆم سه‌ر ده‌گرێت كارم
دوا ڕۆژ ڕوون دیاره
باخی هیواشم پڕ گوڵی گه‌ش و
جوان و بۆنداره
***
هه‌ر كه‌س وه‌ك من بێت ڕێی هیوا ده‌گرێت
به چاك و ڕاستی
مرۆڤی سسته كه ڕێگای هیوا
ونه له ئاستی