Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

كاك نه‌وشیروان پشت به‌ عه‌لی باپیر و سه‌لاحه‌دین مه‌به‌سه‌

Comments
by July 7, 2009 گشتی

كاك نه‌وشیروان پشت به‌ عه‌لی باپیر و سه‌لاحه‌دین مه‌به‌سه‌
هۆشمه‌ند جه‌لال- هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

حكومه‌تی كوردی یان راست بڵێن ئه‌و ماڵه‌ باجێنه‌یه‌ی كه‌ باشووری كوردستان له‌ ژێر ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكدا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. بۆ راگرتنی حكومه‌ته‌كه‌یان ئاماده‌ن  ده‌ست بده‌نه‌ هه‌ر كارێك. هه‌موو ئامرازه‌كانی سه‌رده‌میانه‌ و بن ده‌میانه‌ به‌كار دێنن. تاوه‌كو داره‌ داره‌ی حكومه‌ته‌ ساواكه‌یانی پێبكه‌ن. به‌كار هێنانی لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و حزبه‌كان بووه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زاری به‌رپرسان و هه‌ل په‌رستانیش خه‌ریكی قۆستنه‌وه‌ی پاره‌ چه‌وره‌كه‌ی كوردستانن و به‌هه‌موو لایه‌كدا په‌لاماری ئه‌و پاروه‌ چه‌وره‌ ده‌ده‌ن.
 عه‌لی باپیری نه‌وسنی ده‌سه‌ڵات و سه‌لاحه‌دینی عاشقی ئیسلامی عروبه‌ی ئیخوانی. هه‌ردوو سوشیال عه‌شایره‌ به‌ ناوبانگه‌كه‌ی مه‌دره‌سه‌ی  لالۆ ماركس. كه‌ حه‌یای بیر و ره‌وتی چه‌پیشیان له‌ جیهاندا بردوه‌ و به‌ تێزێكی نوێ‌ و راڤه‌یه‌كی پرۆفیشناڵیانه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی كاكه‌ حه‌مه‌یان و كاكه‌ قاله‌یانه‌وه‌ بۆ مانفیستی كۆمۆنیست ئه‌ویشیان كۆڵه‌وار كرد. ئه‌و ره‌وته‌ به‌دبه‌دخته‌ له‌ كوردستاندا گرۆڵه‌ی له‌ لێژی بوو، كه‌چی كاكه‌ حه‌مه‌ و كاكه‌ قاله‌ لێژ تریان كردوه‌ و ئه‌وه‌نده‌شی له‌ هزر و بیری روناكبیراندا وه‌ك تێز و ئایدیا مابویه‌وه‌ ئه‌ویشیان زینده‌ به‌ چاڵ كرد. ده‌ستوری هه‌رێم به‌ په‌له‌ پروزه‌ هاته‌ په‌سه‌ند كردن، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بێت به‌و ده‌ستووره‌وه‌ ناكرێت پێشكه‌وتن و گۆڕان له‌ كوردستاندا بكرێـت، بۆیه‌ هه‌ر زوو ره‌وت و لایه‌نه‌ ریفۆرمخوازه‌كان و گۆڕانخوازه‌كان هاتنه‌ مه‌یدان و به‌ توندی دژ به‌و ده‌ستووره‌ وه‌ستانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئۆمێدێكی لای جه‌ماوه‌ری كوردستان دروست كرد به‌وه‌ی، كه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ به‌ ئاسانی له‌ كوردستان ده‌رباز نابێت، ئه‌و ژماره‌ له‌ په‌رله‌مانتارانه‌ی ره‌وتی ریفۆرم و لیستی ئیسلامیه‌كان و دوو سێ‌ كورسیه‌كه‌ی حسك و زه‌حمه‌تكێشان ئۆمێدێك بوو بۆ لیستی گۆڕان و باڵی ریفۆرم، كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و دوو حزبه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان له‌ كاتی زیاد كراوی گه‌مه‌ی نێوانیان گۆڵی زێرین له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن و  ده‌ستورێك بۆ خۆیان و هیچ بۆ گه‌ل، سه‌ركه‌ون. كه‌چی له‌ كاتی زیاد كراو به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی عه‌لی باپیر و سه‌لاحه‌دین، كه‌ بۆ چه‌ند سه‌فته‌ دۆلارێك و چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌خسی و حزبی خۆیان كه‌ له‌ ده‌ستوور جێگریان كرد پێشی گۆڵی گه‌لیان به‌رداو به‌ لێدانێكی به‌هێزی موفتی و كه‌ركوكی، كه‌ ئاراسته‌ی گۆڵی گه‌لیان كرد دوایه‌مین گۆڵ تۆماركرا.
به‌و گۆڵه‌ی كه‌ له‌ گه‌ل كرا، ئۆمێدێكی كه‌متر به‌دی ده‌كرێت له‌ ئاینده‌ ، چونكه‌
1. هه‌ر چه‌نده‌ پێویسته‌ زیاتر هه‌وڵبدرێت، به‌ڵام گومانی به‌هێز هه‌یه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌ستوور به‌رێبكرێت.
2. ئه‌و ئۆمێده‌ی كه‌ هه‌بوو به‌ لیستی ئیسلامیه‌كان كه‌ ببنه‌ ئۆپۆزیسۆنێكی به‌هێزی په‌رله‌مانی داهاتوو، هاوكات وه‌ك توخمی سه‌ره‌كی گۆڕان و چاكسازی پێناسه‌ ده‌كران، بوویه‌ بڵی سه‌ر ئاو.
3. بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بوویه‌وه‌، كه‌ لیستی ئیسلامیه‌كان ناكرێت جێگای ئۆمێدی لیسته‌ گۆڕانخواز و پێشكه‌وتووه‌كان بێت به‌ تایبه‌تی لیستی گۆڕان و خودی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا.
لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ لیستی ئیسلامیه‌كان كه‌ دوو حزبی تریشیان به‌گه‌ل خۆیانداوه‌. له‌ ژێر كاریگه‌ری عه‌لی باپیر و سه‌لاحه‌دین به‌هادین و به‌ رێنمانی ده‌ره‌كی و ئاغاكان و برایانیان له‌ سعودیه‌ و ئێران. ئه‌و پاره‌ چه‌وره‌ی كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی و هه‌ردوو حزب وه‌رگرتووه‌. هه‌ڵوێستێك كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا ببێتـه‌ جێگای ئۆمیدی گه‌لێَكی خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌. هه‌رزان فرۆشكرا. ببورن كه‌ ده‌ڵێم هه‌رزان فرۆش بۆ ئه‌وان هه‌رزانه‌، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ سه‌لاحه‌دین و  عه‌لی باپیر وه‌ریان گرتووه‌ به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و سارێژكردنی برینه‌كانی دایكانی شه‌هید و خێزانه‌ به‌جێماوه‌كانی ئه‌نفال  و كیمیاباران ده‌كرد.
hoshmanjalal@yahoo.com
sarbast_1976@yahoo.com

 

Previous
Next

Leave a Reply