Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كرێكار … رۆسته‌م خامۆش

كرێكار … رۆسته‌م خامۆش

Closed
by April 29, 2013 هۆنراوە

 

 

 

ئه‌ی كرێكاری ماندووی ڕێگه‌ی ژین 

جه‌سته‌ شه‌كه‌ت بووی پڕئێش و برین

به‌یانی له‌گه‌ڵ خۆری هه‌ڵاتوو

ماڵ به‌جێدێڵی له‌بۆ كارت زوو

رۆژ له‌ باوه‌شی تیشكی خۆره‌ تاو

شه‌و له‌ كاولاشت نامۆ ڕاكشاو

رۆژ و شه‌و هه‌رده‌م دڵ نیگه‌رانی

جه‌سته‌ت پڕ ئازار هاوده‌می ژانی 

 

تۆ ئه‌ی كرێكار ئه‌ی خاوه‌ن بڕوا

ده‌روون خۆڕاگر گیانت پڕهیوا

بۆبه‌رزی ژین و بۆ جوانی ته‌مه‌ن

به‌مه‌ردی ئه‌ژی تۆ له‌ گشت زه‌مه‌ن

 


هۆنراوه‌ی  رۆسته‌م خامۆش 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.