Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

كلووه‌ به‌فر… ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

 

كلووی به‌فر هـــاوڕێی منه‌

خۆشم ده‌وێ‌ زۆر شــــه‌رمنه‌

بزێو نییه‌ وه‌كــــو بــاران

یا وه‌كو ته‌رزه‌ی به‌هـــاران

نه‌ لێزمه‌یه‌،نه‌ خــــرمه‌یه‌

ده‌ڵێی باڵی په‌پــــووله‌یه‌

ورد،دێته‌خوار به‌ شـنه‌شــن

پاكو بێگه‌رد ،وه‌ك دڵی مـن

(با)ده‌یبا بۆ جێگه‌ی نه‌وی

سپی ده‌كا،ســه‌ر ڕوی زه‌وی

***

26/1/2011 سلێمانی

 

Previous
Next

Leave a Reply