Skip to Content

Thursday, October 22nd, 2020

كه‌روێشك … ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

ئه‌و كه‌روێشــكه‌ خــــه‌پانه‌

پرخـــــه‌ی دێ‌ له‌ نــاو لانه‌

ئه‌هــا گــــــورگیش له‌لاوه‌

وا خـــۆی بۆ مـــــه‌ڵاس داوه‌

بۆی ده‌ڕوانێ‌ جـــار و بـــار

لیك به‌ ده‌میا دێته‌ خــــوار

كه‌ڵبه‌ی تیژ و چاوی ســــور

وا ســـــه‌یری ئه‌كا له‌ دوور

گورگی چه‌په‌ڵی نه‌وســـــن

وازبێنه‌ له‌ هــــــاوڕێی من

هه‌ســـــته‌ كه‌روێشك ڕاكه‌

ئێستا هه‌لێكی چـــــــاكه‌

من ســـــــه‌رم لێ  تێكداوه‌

ئاگای له‌ تۆ نه‌مـــــــــاوه‌

                                 ***                15/11/2009

 

Previous
Next

Leave a Reply