كه‌نــــــــی، ئه‌م ڕۆژانه هه‌وا ته‌نگه.. ته‌نگ!
كارم نییه به‌سه‌ر، كاول بوونی دونیاوه!
ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات،
بیركردنه‌وه‌یه له تۆ!
مه‌دیونی ئه‌تۆم،
گه‌ر بۆ موجامه‌له‌ش بێ،
له ته‌نهایی ژووره‌كه‌ما
یان.. له چۆڵه‌وانیما،
كه‌مێك دانیشه!
كه‌نـــی ببینه،
چ بێنهایه‌ت بێ تۆم!
گه‌لێ جار..
وه‌ك دۆستێكی قه‌دیمی،
وه‌بیر خۆمم ده‌هێنایته‌وه!
تۆش،
گه‌لێ جار..
وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌كی بێ خه‌یاڵ،
خۆتت له‌بیر ده‌بردمه‌وه!
وه‌لێ..
بۆ له‌مه‌به‌دوا،
گه‌ر په‌رتی خه‌یاڵ مه‌ودا بدا و
ته‌نها.. بۆ ساتێك لێگه‌ڕێ،
ئه‌مجار..
به زار نا!
ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه.. به نووسین!
ئاخر خراپ،
ئه‌م وه‌سوه‌سه‌ی خه‌یاڵه.. تێیداوم!
خراپ،
ئه‌م ده‌غده‌غه‌ی شیعره و
ئه‌م نه‌شئه‌ی ئه‌فیونه.. ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوم!
زۆر خراپ..
كه مه‌پرسه!
نازانم،
له بێخه‌ویمایه
یان.. له دڵته‌نگی؟
شایه‌د..
له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو ڕۆیشتنه‌ی خه‌یاڵم بێ،
كه بێ بڕانه‌وه.. تۆ دێیته‌وه زه‌ینم!
هه‌ندێكجار..
سیمات له گێڕانه‌وه‌یا،
له‌و عاریفه مه‌سته ده‌چێ،
كه پریاسكه‌كه‌ی پڕكردبێ..
له گه‌ڵای حه‌شیش و
گوڵی نیلۆفه‌ر و
قه‌دی سنه‌وبه‌ر!
تــا.. له‌و سه‌فه‌ره تولانییه و
له‌و سه‌رهه‌ڵگرتنه ئه‌به‌دییه‌یا،
بۆ ساتێكیش چییه
له مه‌ستی و
ته‌نهایی و
بێده‌نگی.. نه‌كه‌وێ!
خۆی گووته‌نی:
له‌م هه‌موو ترسه‌ی خودا و
له‌م هه‌موو سڵاوه بێمانایه و
له‌م هه‌موو قسه توڕه‌هاته،
پاكبێته‌وه و
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماویشێتی،
بگاته‌وه..
به حه‌قیقه‌تی ڕاسته‌قینه‌یی خۆی،
كه دوكه‌ڵه!
هه‌ندێكجاریش..
له گێڕانه‌وه‌یا،
نه‌قشی ده‌موچاوت،
له‌و شۆڕشگێڕه بیماره ده‌چێ،
كه ته‌نها نیوه‌شه‌وان به‌قسه ده‌هات!
یان.. ڕاستتر بڵێم:
نیوه‌شه‌وان، ده‌كه‌وته گۆرانی وتن!
ئاخر ئه‌و..
كه له‌مێژبوو،
له‌و خه‌سته‌خانه گچكه سه‌فه‌ری و
دووره‌ده‌سته‌یا..
هه‌ناسه‌ی ده‌كێشا و
تیمار ده‌كرا!
به ئه‌ندازه‌یه‌ك گۆڕان به‌سه‌ر..
كیمیای مێشك و
قسه‌ی ناو زار و
خه‌یاڵی نێو ژیانیدا.. هاتبوو،
كه ته‌واوی برینپێچ و تیماركه‌ران!
ته‌واوی شۆڕشگێڕ و سه‌ركرده‌كان!
ته‌واوی خه‌ڵك و خوا..
ده‌یانزانی،
قسه‌كردنی له بیرچۆته‌وه!
ئێستا ئیدی،
هه‌رچی هه‌یه‌تی و نییه‌تی..
به‌ده‌م گۆرانی وتنه‌وه،
نیوه‌شه‌وانه.. به‌یانی ده‌كا!
نازانم،
له په‌رتیمایه
یان.. له بێخه‌وی؟
شایه‌د..
له‌به‌ر خۆشنه‌بوونه‌وه‌ی غه‌مگینیم بێ
كه هه‌وای ژووره‌كه‌م،
به ئه‌ندازه‌یه‌ك ته‌نگ بووه
هه‌ناسه‌م بۆ نادرێ!
ده‌چمه كۆڵان،
نه‌فه‌سێك تازه ئه‌كه‌مه‌وه و
به ده‌م ڕێوه،
به مۆسیقای ده‌نگی كه‌سێكی دڵمه‌ند و توڕه
له‌به‌ر خۆوه ده‌مووت:
ده‌بێ بۆ له‌مه‌به‌دوا،
له خه‌می بێدادی و
گله‌یی.. ژووره‌كه‌شما بم!
ئاخر..
له‌به‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوون و
زۆری ئه‌م هه‌موو،
دوكه‌ڵ و
خه‌یاڵات و
كوفره‌یه..
كه ئه‌م چوار دیوارییه‌ش،
هیچی وای نه‌ماوه،
چه‌شنی خه‌ون
یان.. وه‌لامنێ!
یان.. وه‌ده‌ر!
ئێستا ده‌بینی،
كه‌نـــی..
كه چ بێنهایه‌ت بێ تۆم؟
مانگی (2 تا 4) / 2012
سلێمانی
هێمن حه‌مه جه‌زا
Hemn_hamajaza@hotmail.com