Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
كه‌وی شا …… نه‌وزاد به‌ندی

كه‌وی شا …… نه‌وزاد به‌ندی

Closed

 nawzadbandy@yahoo.com

(پێشكه‌شه‌ به‌ گیانی پاكی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی شاعیر ومرۆڤ )

كه‌وی شا مرد
كچی گا..ڵۆن به‌ده‌ست
پیاوی تا..لیبه‌ر
ژنی ژا..ن له‌ پشت
كوێر بوو ، مێشووله‌ی چه‌كدار
به‌ ڕمی ترس
كه‌وی شا..مرد
تاوڵه‌ی مێزی زگورد
قاوه‌ی ژنی .. ژان
كچی گا..ڵۆن شكاو
پیاوی تا ..
له‌ ساڵۆنی بوومه‌له‌رزه‌ی
عه‌ریفێكی دا…ر به‌ ده‌ست
جه‌نڕالێكی شا…ر به‌ده‌ست
به‌ دوو پارچه‌ سمێڵی لبا..د
به‌ دوو پارچه‌ ته‌باشیری دڕا
كه‌وته‌ ژێر پێی ده‌ریایه‌كی  گا…په‌رست
ڕووبار شه‌رمی برد بۆ شا..م
كانی قوڕگی هه‌نجیری دڕكاوی  دا ..
دوو مناره‌ عاشق به‌ گومه‌زێكی  شا ..
مرد .. كه‌وی .. شا
گا..ڵۆن به‌ ده‌ست
تا..لیبه‌ر شكا
پیاوی ڕدێن لۆكه‌ ، سوا …ڵی
شه‌قامی خوێڕی  گریا
له‌وێ‌ من و ته‌نیا
له‌به‌رده‌م ساپیته‌ی كۆشكی شا ..
هه‌وری نه‌زۆك كا…ی كۆنی
به‌ با …كرد
سێ‌ ڕۆژه‌ی كه‌وی .. شا
كچی گا..ڵۆن به‌ده‌ست
پیاوی تا ..
له‌وێ‌ من و ته‌نیا
له‌ ته‌نیشت پیاوی سه‌حرا ..
بلووری چرای شا ..ڵ له‌به‌ر
له‌ كه‌مپا ، گریا
كچی گا..سن به‌ ده‌ست
پیره‌مێردی ما ..رسیدس له‌ ژێر
حوكمه‌تی شا ..ڵ له‌ پشت
شوانی شمشا ..ڵ  شكا
گرانه‌تا
ئه‌نفلۆنزای مریشك
 هی به‌را…ز  دا
دوو ڕیانی مرد و ژیا..
مه‌ركانه‌یه‌ك هه‌نگوینی زه‌رده‌واڵه‌..
له‌ خه‌ونا بووم ، دابه‌شكرا..
ته‌وێڵی شا ..
كچی..گا..لۆپه‌ر له‌ ژێر
پیاوی عه‌زیا
چاوه‌ڕوانی كاره‌با ..
بلووری چرا..
مزگه‌وتی گه‌دا..
مرد .. كه‌وی شا ..

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.