كه‌ی ڕۆژووه‌كه‌م بشكێنم؟! … ئارام جه‌لال
ئه‌مه پرسیارێكه له ده‌رگای لۆجیك ئه‌دات، پێویستی به وه‌ڵامی لۆجیكی هه‌یه، ئاشكرایه گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ قورئان و په‌نا نه‌به‌ینه به‌ر فه‌تواو قیل و قالی هه‌رچ مه‌زهه‌بێك، وه‌ڵامێك هه‌یه ڕۆژووگر له هه‌ر شوێنێكی دنیایه، ده‌بێت په‌یڕه‌وی ئه‌م یاسا‌و شه‌ریعه‌ته بكات كه له قورئاندا بۆی ڕوون كراوه‌ته‌وه كه له سوره‌تی به‌قه‌ره نیوه‌ی ئایه‌تی 187 هاتووه‌و ده‌ڵێت:
وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ.
بخۆن و بخۆنه‌وه تا ئه‌و کاتانه‌ی ده‌توانن ده‌زووی سپی له ده‌زووی ڕه‌ش جیا بکه‌نه‌وه له به‌ره‌به‌یاندا، ئیتر ڕۆژووه‌که‌تان ته‌واو بکه‌ن تاشه‌و دادێت.
واته له له ئێواران به دواوه بخۆن و بخۆنه‌وه تا به‌ره‌به‌یان، دوای ئه‌وه به ڕۆژوو بن تا شه‌و دادێت. له به‌ره‌به‌یاندا ڕه‌نگی سپێتی و ڕه‌شایی له‌یه‌ک جیابکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر توانیتان جیایان بکه‌نه‌وه له‌و کاته‌وه ده‌ست له خواردن و خواردنه‌وه هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها کاتێک که ئێوارانیش دادێت به‌هه‌مان شێوه، ڕه‌نگی سپێتی و ڕه‌شایی له‌یه‌ک جیابکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر توانیتان جیایان بکه‌نه‌وه له‌و کاته‌وه ده‌ست بکه‌نه‌وه به خواردن و خواردنه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی دواتر.
دیاره له‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه که ته‌ماشای تاڵه ده‌زوو بکه‌ین چونکه وشه‌ی (له به‌ره‌به‌یان، من الفجر) له‌ئایه‌ته‌که‌دا هه‌یه، ئایه‌ته‌که مه‌به‌ستی له ڕۆشنایی سپێده‌و تاریکایی سه‌ر له ئێوارانه. ئیمامی بوخاری له صه‌حیحه‌که‌ی خۆیدا نوسیوێتی له سه‌ره‌تادا ئه‌م ئایه‌ته وشه‌ی (مِنَ الْفَجْرِ)ی تێدا نه‌بوو دواتر موحه‌ممه‌د بۆی زیاد کرد، بۆیه سه‌ره‌تا خه‌ڵکه‌که وا له ئایه‌ته‌که گه‌یشتبوون که مه‌به‌ستی له ده‌زووی سپی و ڕه‌ش بێت:
فَكَانَ رِجَالٌ إِذَا أَرَادُوا الصَّوْمَ رَبَطَ أَحَدُهُمْ فِي رِجْلِهِ الْخَيْطَ الْأَبْيَضَ وَالْخَيْطَ الْأَسْوَدَ وَلَمْ يَزَلْ يَأْكُلُ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُ رُؤْيَتُهُمَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ بَعْدُ مِنْ الْفَجْرِ فَعَلِمُوا أَنَّهُ إِنَّمَا يَعْنِي اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ.
پیاوان ئه‌گه‌ر بیانوسیتایه به‌ڕۆژوو بن ئه‌وه یه‌کێکیان ده‌زوویه‌کی سپی و ده‌زوویه‌کی ڕه‌شی له په‌نجه‌کانی قاچی ده‌به‌ست، ئیتر له به‌یانیه‌وه تا ئێواره هیچی نه‌ده‌خوارد تا ته‌ماشای ده‌کردن و له‌یه‌ک جیای ده‌کردنه‌وه، ئیتر خوا ئه‌م دوو وشه‌یه (مِنَ الْفَجْرِ)ی دابه‌زاندو خرایه‌سه‌ر ئایه‌ته‌که، له‌مه‌وه تێگه‌یشتن که مه‌به‌ست له ده‌زوو هه‌وداو رشته)ی شه‌وو رۆژه..
صحیح البخاري: كتاب الصوم: باب: قول الله تعالى: وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من…حدیث1818
هه‌روه‌ها گه‌لێك حه‌دیس هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م با‌به‌ته، كه ته‌واویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕۆژووگرتن له‌کاتی دنیا ڕووناكبوونه‌وه ده‌ست پێده‌کات تاكو دنیا تاریك دبێت. پرسیاره‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات:
من ئێستا كه‌سێكم له وڵاتێكی باكوری ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م، كه سبه‌ینێ دنیا له كات ژمێر 4:33ی به‌یانی ڕوناك ده‌بێت و له كاتژمێر 11:12ی شه‌و تاریك ده‌بێت، به پێی ئه‌م ئایه‌ته‌و ده‌قی ئه‌سڵی ئایین من ده‌بێت نزیكه‌ی 19 كاتژمێر به‌ڕۆژووبم، كه هه‌موو كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌و پارشێوكردن وئیسراحه‌ت كۆئه‌بێته‌وه له 5 كاتژمێرا، كه ئه‌مه‌ش له توانای هه‌موو مرۆڤێك به‌ده‌ره، هه‌ندێك فه‌تواو قسه‌و بابه‌ت ده‌بینرێت سه‌باره‌ت به مسوڵمانانی ئه‌و وڵاتانه، كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرێت هه‌ركه‌سه‌و به پێی وڵاتی خۆی پارشێو بكات و هه‌ر به پێی وڵاتی خۆشی به‌ربانگ بكات، له‌م بابه‌ته‌شه‌وه پرسیار گه‌لێك دێته پێش، ئایا ئه‌و مسوڵمانه‌ی كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی باكوری ئه‌وروپایه‌و مسوڵمان بووه، خۆ ئه‌و وڵاتی یه‌كه‌می نیه‌و به ڕه‌گه‌ز و به ئه‌سڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه به‌دبه‌خته‌یه كه له هاویندا ده‌بێت نزیكه‌ی 19 كاتژمێر به‌ڕۆژوو بێت، ئایا ئه‌مه نابێته هۆی فێڵ و خۆدزینه‌وه له ڕۆژو وا له هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه بكات بچن پشووه‌كانیان له وڵاته ڕۆژ كورته‌كانا وه‌رگرن؟ یاخو‌د گریمان خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نین و هه‌ر كه‌س به‌پێی وڵاتی خۆی پارشێو و به‌ربانگ ده‌كات، چوار كه‌سمان هه‌یه بۆ نموونه له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ری له فینله‌نددا، هه‌رچواریان مسوڵمانن، یه‌ك خه‌ڵكی كوردستان، یه‌ك خه‌ڵكی سۆماڵ، یه‌ك خه‌ڵكی مالیزیا، یه‌ك خه‌ڵكی چیچان، هه‌ر یه‌ك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و جوگرافیای جیاواز، ئایین كۆیان ده‌كاته‌وه كه بۆ هه‌موویان ڕه‌مه‌زانه‌و ڕۆژوو ده‌گرن به‌ڵام هه‌موو ده‌زانین كه ئه‌و ناوچانه هه‌ریه‌ك سه‌ر به خه‌تێكی ستونی جیاوازن له زه‌ویداو له‌م بۆ ئه‌و چه‌ندین كاتژمێر جیاوازی هه‌یه بۆ جوڵه‌ی خۆر و ئاوابوون وهه‌ڵهاتنی، ده‌كرێت ئه‌م چوار كه‌سه كه یه‌ك ئایین و یه‌ك خوا‌و یه‌ك په‌یامبه‌ریان هه‌یه، هه‌ریه‌ك له كاتێكی جیادا پارشێو و به‌ربانگ بكه‌ن؟ گه‌ر بێت و هه‌ریه‌ك له‌ما‌نه به‌پێی وڵاتی خۆیان پابه‌ندی ڕۆژوو بن، له‌م كاته‌دا گه‌ر وه‌ڵام ئه‌وه‌بێت هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی كاتی زیاتر ئه‌جری زیاتر وه‌رده‌گرێت، گه‌ر من هاوڵاتی وڵاته ڕۆژكورته‌كه‌بم چ تاوانمه كه ئه‌جرم كه‌متره؟! گه‌رنا ده‌بی به‌پێی فینلاند به‌ڕۆژووبن كه ئه‌وكات توانای به‌رگری هه‌ركه‌سێكیان به‌پێی ناوچه له‌وی تر زیاتره و ده‌كه‌وێته مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تییه‌وه.
یاخو‌د فه‌توایه‌كی تر كه ده‌كرێت بدرێت كه هه‌مووی به پێی سعودیه پارشێو و به‌ربانگ بكات، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ناعه‌داله‌تیه چونكه ماف و بونی میله‌تانی تر پێشێل ده‌كرێت، وه ئه‌م جۆره فتوایه‌ش تازه‌یه چوونكه پیشوتر جالیه‌ی ئیسلامی نه‌كه‌وتبوونه ئه‌م جۆره وڵاتانه‌وه تاكو فتوایان بۆ دابتاشن.
لێره‌دا زۆر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت ئیسلام دینی ناوچه‌یه، ئیسلام تێڕوانینی مرۆڤێكه كه ته‌نیا به‌رپێی خۆی ده‌بینێت، بۆیه هیچ زانیاریه‌كی نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ورو به‌ری خۆی، پێویستی به موفتی و دارتاش و مزگه‌ر و وه‌ستای زۆر هه‌یه، بۆی له هه‌موو ڕوداو و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی نوێ‌دا خه‌ڵكانێك هه‌بن سپی كاری و چاكسازی و پینه‌و په‌ڕۆی بۆ بكه‌ن تا ئه‌وه‌ی كه محه‌ممه‌د دركی پیی نه‌كردووه جوانتر بڵێین لێی غافڵ بووه، ئه‌م خه‌ڵكانه خه‌ریكی چاكسازی و پینه‌و په‌ڕۆ بن بۆی.
.
ئارام جه‌لال
Aram.jalal@hotmail.com