Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021

كه‌ خۆتان ده‌بینن كه‌ڵه‌ شێرى به‌ر ئاوێنه‌و …..

Be First!
by December 8, 2008 گشتی

 كه‌ خۆتان ده‌بینن كه‌ڵه‌ شێرى به‌ر ئاوێنه‌و
 ئه‌م چینه‌ى تریش ده‌بینن ته‌با ته‌با
 ئه‌بێ سه‌كۆى گۆرانیه‌كانى ئێمه‌ له‌ كوێ بنوو سیماى خۆڵه‌مێشى و ڕوى زه‌ردیان له‌م جه‌نگه‌دا چ پایزێكى زێڕین مه‌عبه‌دیان بێت ئه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ ئه‌زه‌ڵدا هه‌مو یه‌ك ڕه‌نگن و ده‌یان ڕه‌نگی وه‌همیشن چی دى ڕنگى یه‌كسانیمان ده‌وێ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ڕه‌نگى په‌مه‌ییتان هه‌ڵبژاردوه‌و له‌ به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌كانى دیكه‌دا بزوركاون ئێمه‌ ناتوانین ڕه‌نگى شه‌فافیه‌تى ئاوى هه‌ڵبژێرین چونكه‌ ناكرێت به‌ ئاڵاو وه‌ك باره‌ دۆلار تۆفى وشكه‌ ساڵیه‌ك ده‌یبات و لێوى قلیش بردوى مناڵێكى هه‌ڵپروكاوى (هه‌ڵه‌بجه‌)كه‌م ته‌ڕ ناكات ئێمه‌ ڕه‌نگێكمان ده‌وێت وه‌ك حه‌وزى ماسى هه‌موو شته‌كانى تێدا دیاربێت هیچ ناڵێم با ڕوخسارى شاره‌كه‌م خۆى بدوێ ئیمه‌ وه‌ك خۆمان چۆن ونین ده‌بێت ئه‌و بۆنه‌ى كه‌ ونى كردین ئه‌وه‌ بكه‌ین به‌ ئاڵا به‌ڵێ بۆنى سێو … چونكه‌ وڵاتى ئه‌ندێشه‌كانمان گۆڕاوه‌و بۆته‌ وڵاتى عه‌ن عه‌نه‌و ته‌نته‌نه‌ به‌ شكڵ بوینه‌ته‌ فه‌نتازیاو به‌ ناوه‌ڕۆكیش به‌تاڵ ئه‌م كورده‌ ته‌نیایه‌ خودایه‌ له‌ تۆ ته‌نیاتر له‌ ناو چنگێ ئاگرا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى جارێ خه‌ریكى كه‌مالیات و ڕازانه‌وه‌ى ماشێنه‌ ئه‌ونه‌ ده‌فته‌ریه‌كانیانن ئه‌م لێره‌ هاى لایڤ ده‌ژیو خه‌ڵكى بناره‌كانیشمان تۆپ وه‌كو برژانگى لێ هاتوه‌ دایمه‌ به‌ چاویانه‌وه‌یه‌ تۆپى ئێران وه‌ك دێوه‌زمه‌ له‌ ساڵه‌كانى حه‌فتاوه‌ ئه‌م بنارانه‌ى كوردستان ئه‌كوتێ ئه‌وان له‌ جه‌ژندا له‌ كونه‌ ئه‌شكه‌وتان و ئێوه‌ش له‌ كۆشكه‌كانتان ڕایده‌بوێرن ئاخر ئێوه‌ چیتان كردوه‌ چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى سیاسیتان له‌ چنگدایه‌ تا ڕۆژێك بتوانن ئه‌و تۆپ بارانه‌ ڕاگرن ڕه‌نگه‌ ئه‌و تۆپ بارانه‌ زه‌نگى ئه‌وه‌ بێت كه‌ نه‌چون ئیمزاكانتان بكه‌ن نا تازه‌ ئه‌وان خودا بۆى بڕیونه‌ته‌وه‌ ده‌بێ هه‌موو شۆڕشێك ئه‌رك بێت بۆ ئه‌وان نانى به‌نێ و پێى بگه‌یه‌نن شه‌هیدى بۆ بده‌ن و باربارێن و ئه‌نفال و كیمیاباران بكرێن هه‌ر ئه‌وان مردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ولاى ئه‌مانیش ئێستا قه‌ده‌غه‌یه‌ باسى بكه‌یت وازیان له‌ هه‌مى سه‌ربه‌خۆیی به‌ میله‌تێك هێناو ئێستا له‌گه‌ڵ باوكو براى ئه‌و جوندیه‌پێ په‌تیانه‌دا كه‌ به‌ زۆر په‌ت ده‌كران و ده‌هێنران بۆ ئه‌نفال و فتوحاتى كورد ئێستا له‌ ته‌ك كه‌سو كارى ئه‌وان كه‌ ئاویان ده‌ڕشت به‌ شوێن سه‌ربازه‌كانیاندا تا له‌ ئه‌نفال به‌ سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێنه‌وه‌ عێراقێكى نوێ دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ هه‌ر سه‌دام بوو ئه‌مڕۆى ده‌بینى سه‌ربازى له‌ به‌سره‌و شاره‌كانى تر دێنا ده‌یدا به‌ كوشت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ عێراقى نوێ دروست نه‌بێت وه‌ك ئه‌و تراكسوت سورانه‌ى ناو كۆڵانه‌كانى به‌غداد كه‌ جه‌یشێكى پڕ چه‌كو تفاقیان به‌ جوتێك نه‌عل و گوله‌ ئاربیجیه‌كه‌وه‌ به‌ گیر هێناوه‌ ئایا مرۆڤ كوشتن هه‌رچۆن بێت گیان ده‌رهێنانى مرۆیه‌كى نه‌فام یان فامیده‌ نیه‌؟ ئا ره‌ِنگه‌ ێه‌دامى ساخته‌چى ئه‌وسا ئه‌و جوندیانه‌ى وه‌ك كه‌مپوت دروست كردبێو ناردبنى به‌س بۆ كورد كوشتن, كه‌ تۆ ناوت نا شۆرشى ئازادیخواز و یه‌كسانى به‌ڵام جه‌نگیشت توش بوو ئه‌ى بۆ؟ ئیستا گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و جه‌نگانه‌ت كردوه‌ به‌ مێژویه‌ك له‌ تیڤیه‌كان گوایه‌ ئه‌مڕۆى ئاشتی و ته‌بایی و یه‌كسانى دروست كردوه‌ به‌ راستى من بڕواى ته‌واوم به‌ یه‌كسانى هه‌موو مرۆڤه‌كانى جیهان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ بڕواى من سیاسه‌ت مه‌دارانى عه‌ره‌ب ێه‌دامه‌ فره‌ باشه‌كه‌یان وه‌ك به‌ڕێز( نورى مالیكى) بیر ده‌كاته‌وه‌ بۆ كێشه‌كانى كورد من له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ گه‌ڵ پیاوێكى قسه‌ خۆشى خه‌ڵكى (كفری) پێكه‌وه‌ ئه‌دواین وتم تۆ بۆ وا توڕه‌ى له‌ عه‌ره‌ب خۆ هه‌ندێك له‌ شۆڤێنیه‌كانیان بڕوایان به‌ كورد نیه‌ ئه‌وانه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابن (وتى برا گشتى وه‌كو یه‌كه‌ تۆ نازانى من ته‌جربه‌ى په‌نجا ساڵم له‌ ته‌كیان هه‌یه‌ كه‌چى ئێمه‌ هه‌ر ئێژین كورد و عه‌ره‌ب برایه‌ كوره‌ هه‌ر به‌وا بزانه‌ برا نین ئێمه‌ گوێزمان هه‌یه‌ ناوه‌كه‌ى ئه‌خۆین و توێكڵه‌كه‌ى فڕه‌ ئه‌ده‌ین ئه‌وان خورمایان هه‌یه‌ ناوه‌كه‌ى فڕێ ئه‌ده‌ن و ده‌ره‌كه‌ى ئه‌خۆن )به‌ هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ نوكته‌یه‌كى خۆش بوو بۆ من هه‌رچه‌نده‌ مرۆ به‌ پێى شوێنو جیاوازى كه‌شو هه‌واو هه‌ست كردن به‌ ده‌سه‌ڵات و گواستنه‌وه‌ى جین بیركردنه‌وه‌شیان به‌ پێى ئه‌و قاڵبه‌یه‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منیه‌یى كه‌ بارى ئه‌منى په‌ڕله‌مانى عێراقى له‌ ئه‌ستۆیه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌گى داناوه‌ بۆ پشكنین به‌ڵام به‌ ئه‌سه‌فه‌وه‌ ڕۆژى پشوى ڕسمى سه‌گه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌ڕله‌مان نابێت ده‌وام بكات من مافى سه‌گه‌كان پێشێل ناكه‌م چونكه‌ ئه‌ركیان هه‌یه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ى من ڕونه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانى دنیا له‌ هێمنترین و زانا ترین مرۆڤه‌كانن به‌ڵام چونكه‌ ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ به‌ ئاگرو ئاسن لكێنراوه‌ پێكه‌وه‌ بۆ پشكنینى یه‌كه‌ یه‌كه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌و سه‌گه‌ هه‌ستیارانه‌ به‌كار دێنن چونكه‌ چه‌نجارێك تێنتیان هێناوه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان دو جاریش كڵپه‌ى كردوه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئه‌منیه‌لابه‌ریت په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ گۆمى ڕاوه‌ ماسى براڵه‌ وا مه‌زانن كورد ئارامه‌و ئیتر پێویستى به‌ شۆڕش كردن نه‌ماوه‌ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌ له‌ به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌م نوسینه‌مدا باسى ئه‌وه‌م كردوه‌ (ده‌س بگره‌ به‌ كڵاوه‌كه‌ته‌وه‌ تا با نه‌یبات)زۆر دێڕێكى نا مه‌سئولانه‌یه‌له‌ زۆر شتیشدا دێته‌ به‌رده‌مت ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن كوردو كوردستان ئارامه‌ ئه‌وه‌ گیرفانیان ئارامه‌و به‌ جنسیه‌ى ئه‌وروپیش گه‌رمه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى له‌م ناوچه‌یه‌لاسه‌نگ بێت گورگه‌ بۆره‌كان تێمان به‌ر ده‌بنه‌وه‌ جا ئه‌وسا له‌م عه‌ن عه‌نه‌و ته‌نته‌نه‌یه‌وه‌ كێ تاقه‌تى شاخى هه‌یه‌ براڵه‌, له‌ كۆى 40 ملیۆن مرۆڤى كورد ته‌نها 4 ملیۆنى باى كۆدى كورد خۆیه‌تى به‌ڵام تا كات ماوه‌ ده‌كرێت شۆڕشێكى سپی دروست بكه‌ین له‌ ڕێگاى زۆر شته‌وه‌ به‌ڵام من ئه‌م بابه ‌یان باس ده‌كه‌م كه‌ لێى به‌ ئاگام به‌ تایبه‌ت (هونه‌ر) و(ئه‌ده‌بیات) ده‌كرێت چه‌ن تیڤییه‌كى سه‌ته‌لایت دابمه‌زرێنین بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كه‌ ئێمه‌ بۆچونمان ئاوایه‌ وه‌ بۆ ناوه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌یه‌كى مرۆییانه‌ بێت وه‌ك (ئێم بی سی)یه‌كانى (نیل سات) مه‌ڵێن لاسایی كردنه‌وه‌یه‌ لاسایی كردنه‌وه‌ به‌شێكه‌له‌حه‌یاتى مرۆڤ وه‌ك منالێك حه‌ز ده‌كات لاسایی باوكى یان كه‌سێك له‌ خۆى سه‌روتر بكاته‌وه‌ به‌ڵام( به‌ شێوه‌ى خۆت) كه‌سى دوه‌مى كه‌سى لاسایی كه‌ره‌وه‌, وه‌ك توتى نا ئه‌مه‌ بابێكى تره‌ ده‌بێت به‌ درێژى باسى بكه‌یت ئه‌و تیڤیانه‌ دور له‌ بۆچونى شه‌خسی وسیاسى تا بتوانین بڵێین ئێمه‌ دیموكرات خوازین پاشان سینه‌ماى كوردى دابمه‌زرێنین ئێستا ده‌توانیت فیلم به‌رهه‌م بێنیت باس له‌ ئازاره‌كانى هه‌موو ئه‌و میله‌تانه‌ بكات كه‌ وه‌ك میله‌تى كورد هاو ئازارن شه‌رت نیه‌ هه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ى وڵات فیلم به‌رهه‌م بێنی فیلمى( سپاراتا 300 )له‌ یۆنان نه‌كراوه‌ هه‌موى له‌ یه‌ك ستۆدیۆدا تۆمار بووه‌ سیناریۆمان هه‌یه‌ زۆر له‌ فیلمى (ئه‌پۆ كالیپتۆن) گه‌وره‌تره‌ كه‌ له‌ ده‌رهێناى (مێڵ گێپسن) نه‌ ئه‌توانین وئه‌توانین له‌ رێگاى كۆنسێرتى جیهانى و بڵاوكراوه‌ى كوردی به‌ زمانه‌ جوداكانى دونیا باس له‌ فه‌رهه‌نگێك بكه‌ین كه‌ ئێمه‌ به‌ زمانى به‌فر شۆرش ده‌كه‌ین نا بۆ توانه‌وه‌ نا بۆ به‌سته‌ڵه‌ك جیل له‌ دواى جیل هێمن دێێن و هێمن ده‌ڕۆین بێ بڕانه‌وه‌ تا ئاڵاكه‌ى ئێمه‌ش له‌ جیهاندا هه‌ڵده‌كرێت بۆ پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ل میله‌ته‌ پێشكه‌وتوه‌كانى دنیادا چونكه‌ هه‌موو مرۆڤێكى بێ كیان یه‌كێك له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ دایمه‌ قه‌له‌قه‌ ئه‌م جۆره‌ شۆرشه‌ له‌ ئێستادا ده‌كرێت به‌ شێوه‌یه‌كى به‌ر بڵاو به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا كه‌ چاره‌نوسى كورد له‌وێیه‌ میله‌تى كورد ده‌بێت یه‌ك ده‌نگ بێت ئه‌و یه‌كده‌نگیه‌ش ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر واز له‌ سیاسه‌تى تاكڕه‌وى بێنی و هه‌رچى ڕۆشنبیرى كورده‌ له‌ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ داوه‌ت بكرێن بۆ ڤیستڤالێكى كوردى جیهانى كه‌شه‌ریكاتى گه‌وره‌ى ڤیستیڤاڵ ساز سه‌رپه‌رشتى بكات نا وه‌ك ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ بچوكه‌ شه‌خسیانه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ حساب ئه‌دیبى عه‌ره‌بى داوه‌ت كردوه‌ به‌ سه‌د ملیۆن دینار به‌س مه‌سره‌فیان بۆ كراوه‌ كه‌چى كه‌ ڕۆشتنه‌وه‌ دنیایه‌ك كتێبى به‌نرخى كوردی و عاره‌بیان له‌ ئوتێله‌كه‌ به‌ جێ هێشتب و كه‌ گه‌نج ده‌ناسم كرێكارى ده‌كات بۆ كڕینى یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ له‌و كاته‌دا من له‌ كافیتریاى ئوتێله‌كه‌ بوم كتێبێكم به‌ركه‌وت به‌ ناوى(مساله‌ اباده‌ الارمن امام المحكمه‌ او قچیه‌ گلعت باشا) ئه‌وه‌ چاپى سێیه‌میه‌تى من دڵنیام به‌رپرسانى ڤیستڤاڵه‌كه‌ وه‌ك من ئه‌وه‌یان پێ ناخۆشه‌ به‌ڵام بۆ لابردنى ئه‌م تارماییه‌ كه‌ به‌ هه‌وڵ و كۆششێكى زۆر له‌م گۆشه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكى كوردى دروست بوه‌ پرسوو ڕا بكرێت و پاشان هه‌ڵبژاردنێكى ته‌واو دیموكراتى به‌ چاودێرى رێخراوى مافى مرۆڤ ئه‌نجام بدرێت په‌ڕله‌مانێك وه‌ك ڕۆژى كوردان هه‌ڵبژێرین وه‌ مه‌جلیسێك دروست ببێت له‌ كوردى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى شۆرشگێڕانى راسته‌قینه‌ى ئه‌م به‌شه‌ كارى ئه‌وان چاودێرى سیاسه‌ت و دروست كردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی كه‌ ڕۆژى كورد ده‌نگى بۆ بدات ئه‌مجا ئه‌توانى بڵێیت په‌یكه‌ر تاشه‌كه‌ (مایكڵ ئنجلۆیه‌) به‌ جوانیو تۆكمه‌یی سه‌رى په‌یكه‌ره‌كه‌ى دروست كرد پرسیاریان له‌و په‌یكه‌رتاشه‌ ئیتاڵیه‌ كرد تۆ چۆن له‌م به‌رده‌ نه‌گریسه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ كه‌ له‌ مرۆڤى راستى جوانتره‌ دروست ده‌كه‌یت له‌ وڵامدا وتى من هیچ ئازایه‌تیم نه‌كردوه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ خۆى له‌ ناو ئه‌م به‌رده‌ بوو من ته‌نها له‌ ناو به‌رده‌كه‌دا ده‌رم هێناوه‌ چونكه‌ هه‌موو جار هاوكاره‌كانى خۆى ده‌برد له‌ ناو هه‌زاران به‌رد دانه‌یه‌كى ده‌ست نیشان ده‌كرد ئه‌وانیش بۆیان كێش ده‌كرد بۆ شوێنى كاره‌كه‌ى به‌ڕاى من ڕۆحى خۆى وا ته‌ڵقین كردوه‌ تا وا بزانێت هه‌ندێك به‌رد هه‌ن مرۆڤیان له‌ ناودا زیندانه‌ خودا ئه‌مى وه‌ك په‌یامبه‌رێك ناردوه‌ ئه‌و مرڤانه‌ ئازاد بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌ن بكه‌ن و ملێۆنه‌ها مرۆڤ ساڵانه‌ سه‌ردانى په‌یكه‌ره‌ ئازادى خوازه‌كانى( مایكڵ ئنجڵۆ) بكه‌ن ده‌بێ ده‌سه‌ڵات به‌و جۆره‌ ته‌ماشاى میله‌تى خۆى بكات نه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ر ده‌بێت كورسیه‌كان مردن پێمان چۆڵ بكات به‌راِستى كه‌سێك پێى ده‌وترێت شۆرشگێر شۆرشى بۆ میله‌ته‌كه‌ى كردبێت نه‌ك ته‌نها بۆ خۆى ڕێزم هه‌یه‌ بۆ شۆرشگێڕانى ڕسته‌قینه‌ى كورد, وێنه‌كه‌ى جیڤارا ببینن به‌ سنگى هه‌موو مرۆڤێكى دونیاوه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر هاوڕێكانى و میله‌ته‌كه‌ى بوو به‌و جوانیه‌وه‌ هێشتیانه‌وه‌ ئێمه‌ شۆرشگێڕى گه‌وره‌مان ئێستا له‌ زیندانه‌ له‌ ناو زیندان 4 چوار كتێبى نوسیوه‌ به‌ ڕاستى ئه‌و كتێبانه‌ پێویستى به‌ هه‌زاران سه‌رچاوه‌ى گرنگ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ له‌و وڵاته‌ قاچاخن نه‌ك له‌ زیندان,كه‌چى ئه‌وه‌تا ناوێرى ناویشى به‌رى ئیتر ناكرێت تۆ هێند هیلاك بوویت هیچ شتێكى نوێت بۆ ئێستا پێ نه‌ماوه‌ ئه‌گه‌ر بۆ خۆشت شۆڕشت كردوه‌ ئه‌مه‌یان جیایه‌ له‌ كاتى خۆى باجه‌كه‌ى ئه‌ده‌یت با ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ باجی میله‌ت خۆی بێت ئیتر مه‌ڵێن ئازادیمان هێناوه‌ ئازادى شتیكه‌ له‌ ناوه‌وه‌ى مرۆڤ خۆیدایه‌ ده‌بێت خۆى خۆى ڕه‌ها بكات ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ته‌نها ڕه‌هایی فیكرى نوێ به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كى ڕێكو پێك بداته‌ مرۆڤ تا له‌ ده‌س نه‌زانی و گیرخواردن به‌ ده‌س یاسا كۆنه‌ پۆڵاینه‌ سه‌پێنراوه‌كانى كلتوره‌وه‌ ئازاد بێت ڕۆژێك ده‌ڵێن دین و ده‌ستورو ده‌وڵه‌ت لێك جودایه‌و به‌ڵام ماوه‌یه‌ك نابات پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌ ده‌كرێت مرۆ له‌ ناو زیندانیشدا ئازادى له‌ ڕۆحیداهه‌ڵقوڵێنێت چون ئازادى له‌ ناوه‌وه‌ى مرۆدایه‌ نه‌ك رۆى ده‌ره‌وه‌م بۆ بكه‌یت به‌ به‌هه‌شت و له‌ ناوه‌وه‌ وێرانه‌ ئه‌مه‌م به‌ نرخى ئازادى پێ مه‌فرۆشه‌ بێمه‌ به‌رده‌مى كۆشكو ماڵه‌كه‌ى تۆ بڵێم ئاى له‌و ئازادیه‌ ؟ ئه‌ى بۆ هه‌مومان هیچ نه‌بێت پشكێكى كه‌ممان له‌و به‌شه‌ زۆره‌ى تۆ نه‌بێ و برسێتی و نه‌داریمان بیرچێته‌وه‌و به‌ هه‌وڵ و كۆششى پیرو گه‌نج و نێرو مێ نیشتیمانێكى ئاسوده‌ دروسكه‌ین ئیتر ترسوو فۆبیاى ڕه‌مزى نه‌ته‌وایه‌تیمان نه‌بێت ده‌روازه‌ داخراوه‌كان له‌ سه‌ر نیشتمان بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیرو بۆچونى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نا یه‌كسانه‌ نه‌گۆرن و هه‌ر له‌ ئه‌ساسه‌وه‌ هه‌ڵى نه‌ته‌كێنن ده‌بێ ئێمه‌ى چینى گه‌نج یه‌ك یه‌كو ده‌ده‌ و سه‌د سه‌د كۆچ بكه‌ین تا له‌ كۆتاییدا به‌ كۆمه‌ڵ هه‌موو كۆچ ده‌كه‌ین و (ئارانى) خه‌ونه‌ گه‌وره‌كانمان له‌ چاڵ ده‌نێین,له‌ ژوره‌ ته‌نیاكانى ئه‌ودیوى مناڵى بێ نیشتمان له‌ سه‌ر گۆچانه‌كانمان به‌ دیار په‌نجه‌ره‌ى ژوره‌كه‌و ڕوانین بۆ ده‌ره‌وه‌ى یاده‌وه‌ریه‌كانمان سه‌ر بنێینه‌وه‌ ……!!!؟؟؟
 به‌شى دوه‌م وسێیه‌م …
 كۆتایی پشت په‌نجه‌ره‌كه
 هونه‌رمه‌ند: نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د
 Guitar_81cl@yahoo.com
 www.youtube.com/nwenarmusic
 به‌شى یه كه م:
 http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=966&AuthorID=290
 
 

Previous
Next

Leave a Reply