Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

كه مپینی زمانی ستانداردی كوردی پیرۆزو سه ركه وتوو بێت

Comments
by May 4, 2008 گشتی

نووسینی ، ئارام حه مه ساڵح…..

چه ند ڕۆژێك له مه و به ر، هه ر له م سایته به ڕێزه دا كۆمه ڵێك له نووسه رو ڕوناكبیروئه كادیمیست و پسپۆڕانی زمان ، بانگه وازی زمانی ستانداردو یه كگرتووی كوردیان له كوردوستانی باشووردا ڕاگه یاند،به مه ش یه كه م به ردی بناغه ی زمانی یه كگرتوویان دانا ئه گه ر بێتوو ده سه ڵاتی سیاسی حكومه تی هه رێمی كوردوستان به ده نگیانه وه بچێتوداواكه یان په سه ند بكات ، له هه مان كاتیشدا پێشه كیه كی چڕو پڕیان بۆ كه مپینه كه نووسیوه و گرنكی زمانی یه كگرتووی كوردیان له م به شه ی كوردوستاندا شڕۆڤه كردووه به بێ هه ڵكێشان یان داكێشانی هیچ ده ڤه رێك هه روه ها به ڕێزه وه ئاماژه یان به گرنگی ئاوێته بوون وڕه نگدانه وه ی  هه موو زاراوه كانی هه ورامی و لوڕی و بادینانی داوه  له زمانی یه كگرتوو و ستانداردی كوردیدا، هه روه ها  جه ختیان له سه ر ئه و ڕاستییه كردۆته وه كه ئه م زمانه ی پێی ده نووسین سه ر به هیچ شارو شارۆچكه و ده ڤه رێك نییه به ڵكو زمانی نووسینی هه موومانه و به پێی پرۆسێسی مێژوویه كی دوورو دريژ سروشتیانه به م شێوه یه ی  ئێستا شكاوه ته وه وساغ بۆته وه .
ڕاستییه كه ی پێكهێنانی كۆمیته یه ك یان جۆرێك له م كامپینه بۆ گشتگیركردن و به دوودا چوو ن و دوا تریش گوشار خستنه سه ر ده سه ڵاتی سیاسی بۆ جێبه جێكردنی ئاوات و خه ونی ده یان ساڵی من بوو، وا به هیمه تی ئه م به ڕێزانه  ئه م پڕۆژه گرنگه له دایك بوو، نزیكه ی دوو مانگ به ر له ئێستا هه ر له م سۆنگه یه وه له نووسینێكمدا كۆ مه ڵێك سه رنج و پێشنیارم بۆ برای به ڕێز كاك كامیار سابیر نووسی ، به ڵام جێی داخه  به ناڕه وا كاك كامیارم لێ زویر بوو و  منیش تۆزێك دڵم لێی ڕه نجا، به ڵام هه ر كه  بانگه وازی كامپینه كه م خوێنده وه دڵم وه ك به فری یه ك شه وه سپی بۆوه .

ئه وه ی جێی تێڕامانه هه ر له گه ڵ بڵاوبوونه وه ی ئه م كه مپینه دا چه ند كه سێك لێره و له وێ دژایه تی خۆیان ڕاگه یاند، له ناویاندا دوكتۆر ئه میری حه سه نپوور  زمانی كوردی به زمانێكی ) جووت ستاندارد ( ناساند و پشتی تێكردن، براده رێكیش له سایتی كوردوستان پۆستدا به ناوی شه مدین هه كارییه وه هێرشێكی نابه جێی كرده سه ریان وبه بێ به ڵگه  هه موو ئه و به ڕێزانه ی به م كه مپینه هه ستابوون به زوڕناژه نی بنه ماڵه ی جه لال تاڵه بانی و برایم ئه حمه د ناوزه د  كردبوو هه روه ها ده ڵێ ئه مه كه مپینه هه ر هه مان هه وڵی رژێمی سه دامه كه ویستی به هۆی دكتۆر ئیزه دین مسته فا ڕه سوڵ و محه مه دی مه لا كه ریمه وه زمانی بادینان له ناو به رێ ، دیاره ئه م برایه مه به ستی له هه وڵه كانی كۆڕی زانیاری كورده كه له حه فتاكانی سه ده ی ڕابردوودا له به غداد پێكهات جانازانم بۆچی ته نها ناوی ئه ودوو كه سه ی هێناوه پێده چێ نه زانێ كه كۆڕی زانیاری كورد جگه له و دووانه ی سه ره وه  هه ر یه كه له مامۆستا مه سئوود محه مه د ) كه كاراترینیان بوو له م بواره دا ( و دوكتۆر مارف خه زنه دارو موكه ڕه م تاڵه بانی و دوكتۆر ئه وڕه حمانی حاجی مارف و دوكتۆر ستار تاهیر شه ریف و دوكتۆر كه مال مه زهه ر ئه حمه دو چه ند كه سێكی تریش ئه ندامی ئه و كۆڕه بوون و پێكه وه كاریان ده كرد،   ڕژێمی سه دام باش ده یزانی كه یه كگرتنه وه ی زاراوه و بنزاراوه كانی  زمانی كوردی و خه مڵاندنی زمانی كوردی یه كگرتوو و ستاندارد له به رژه وه ندی كورده و كوردوستان و نه ته وه ی كوردی پێ تۆكمه ده بێت بۆیه نه ك هه ر گوێی له هه وڵه كانی كۆڕی زانیاری كورد نه گرت به ڵكو به پێچه وانه وه ڕه فتاری كردوو به هۆی چه ند كه سێكی به كرێگیراوه وه كه هه ندێكیان به ئاشكرا پیاوی خۆی بوون و هه ندێكیشیان ئه ندامی پارتی بوون و ژێر به ژێر سیخوڕییان بۆ ڕژێمی به ئس ده كرد، هه وڵیدا جیاوازی و دوو به ره كییه كی زیاتر بخاته نێوان سۆرانی و بادینانییه وه وزمانه كه شیان به په رتووبڵاوی بهێڵێته وه ، هه وڵه كه شی سه ركه وتوو بوو، ئه وه بوو كه پرۆگرامی خوێندن له پۆله كانی ناوه ندی و ئاماده ییدا كرا به كوردی ، به ده ستی ئه نقه ستوو به ووریاییه كی زۆره وه له ده ڤه ری بادیناندا خوێندنی به زمانی ئه ره بی هێشته وه ، ئه گه رنا رژێمی دیكتاتۆری سه دام به زه بری شه ق  یه ك جۆر نووسین و خوێندنی كوردی له سه رتا سه ری كوردوستاندا  هه موار ده كردو كه سیشی به پیاو نه ده زانی . هه ڵه یه كی دیكه ی ئه م برایه له وه دایه كه به بێ ئه وه ی ئاماژه به هیچ سه رچاوه یه كی ئامارStatistics بكات له خۆڕا ڕێژه ی له  pی بۆ كرمانجی ژووروو داناوه كه ئه مه ش زۆر دووره له ڕاستییه وه ، هه روه ها ووڵاتی سویسرای به نموونه هێناوه ته وه كه چوار زمانی تێدا به كار ده هێنرێ ، هه ڵبه ته نازانێ كه سویسرا چوار نه ته وه ی تێدا ده ژیو زمانه كه شیان زمانی چوار نه ته وه یه له كا تێكدا كورد یه ك نه ته وه یه و یه ك زمانه و ته نها زاراوه كانمان جیاوازه بۆیه ئه م نموونه یه  نموونه یه كی سه قه ته و ناتوانرێ به كوردوستان بشوبهێنرێ .

ئه وانه ی سه رقاڵی توێژینه وه ن له بواری سۆسیۆلۆژیدا كۆكن له سه ر ئه وه ی كه دونیای ئه وڕۆ وه كوو گوندێكی بچوك فه نكشن ده كات ، به هۆی به ربڵاوی ساته لایت و ئینته رنێت و هۆیه كانی تری كۆمیونیكاسێۆنه وه كولتووره كان ئاوێته ی یه كدی ده بن و زمانه كان زیاتر لێك نزیك ده بنه وه ، له هۆڵی دانیشتندا به هۆی ریمۆت كۆنترۆڵێكه وه به ئاسانی ته ماشای سه دان كه ناڵی ئاسمانی ده كه ین و به كولتوورو داب و نه ریتیان ئاشنا ده بین ، به هۆی چه ند كرته یه كه وه له سه ر كیبۆردی كۆمپیوته ره كانمان هه ر به هه مان شێوه ، له كوردوستانی باشووردا به هۆی ئاسانی هاتوو چۆو بازرگانیی سه ر به خۆوه كه خه ڵكێكی زۆر سه رقاڵی ئه م جۆره كاسپییه ن ، ڕۆژانه كۆمه ڵانی خه ڵك له دهۆكه وه تێیده كه ون به ره و هه ولێرو كه ركو ك و سلێمانی و هه ڵه بجه و هه ورامان و كه سانێكی تریش به پێچه وانه وه ده گه ڕێنه وه ، جا سه یری ئه م تێكچڕه ژان و پێكداچوونه  بكه ن، ئه وه نده ی من بیرم بڕ بكا به م شێوه یه ئاوێته بوو ن و تێكه ڵبوونی ده ڤه ره كانی كوردوستانی باشوورم نه بینیوه ، سه ره ڕای ئه مانه ش تازه به تازه چه ند كه سێك ده یانه وێ ڕه وتی زمانی یه كگرتوو و ستانداردی كوردی له بار به رن و خۆیان گۆشه گیر بكه ن و جیابكه نه وه به بنزاراوه ی لوڕی و هه ورامی وبادینانی بنووسن و له ئاكامیشدا  له لایه ك خۆیان له زمان و ڕێنووسی یه كگرتووی كوردی و بێبه ش بكه ن و له لایه كی تریشه وه زمانی یه كگرتوو له و هه موو ووشه ناسك و پڕ مانایانه ی خۆیان بێبه ری بكه ن ، برایینه به تكا بۆ ئه وه ی ڕۆحی شیرینی خانێ و مه وله وی و بابا تاهیر ئاسووده بێ ده ست مه نێن به ڕووی زمانی شیرینی ستانداردی كوردییه وه . 
له ڕاستیدا به ر له بڵاوبوونه وه ی بانگه وازی كه مپینه كه ده ڤه ری بادینان بۆنی ئه م پرۆژه نیشتمانی و هه ره گرنگه یان كردبوو ، بۆیه زوو كه وتنه خۆیان و له دهۆك  چه ند كۆڕو سیمینارێكیان سازدا و به ئاشكرا دژی زمانی ستانداردی كوردی هه ڵوێسته یان كرد به به هانه ی ئه وه ی كه گوایه زمانی ستاندارد، زمانی سۆرانییه كانه و بۆ زارۆكان و به ته مه نه كانیش سه خته و به باشی لێی حاڵی نابن هه روه ها پێشنیاریان كردبوو كه زمانی ئه ره بی یان ئینگلیزی بكه ن به زمانی ستاندارد، دیاره ئه م هێژایانه نازانن كه ئێمه ی كورد هیچ ڕایه ڵێكی كولتووری ئه تنیكی ومێژوو یی به و نه ته وانه وه  نامانبه ستێته وه كه زمانیان ئینگلیزییه  ، پيده چێ نه زانن كه به هۆی جیاوازی كولتووریمانه وه  هه تا هه نوكه ش هه زاران زاراوه و ئیدیۆمی زمانی ئینگلیزی هه ن كه له زمانی كوردیدا پڕاوپڕ ووشه یه كی به رانبه ر  شك نابه ین بۆیه له كاتێكدا كه تێكستێكی ئینگلیزی بۆ كوردی وه رده گێڕیت هه ندێ جار  یان ده بێ ووشه یه كی زۆڵه ك و داتاشراو به كاربهێنیت یانیش ده بێ په راوێزێك دروست بكه یت و به سێ چوار دێڕ یان زیاتر زاراوه ئینگلیزییه كه شڕۆڤه بكه یت ئینجا خه ڵكی لێت حاڵی ده بن و مه به سته كه ت ده پێكن ، جا زمانێك كه ئه مه حاڵی بێت چۆن ده شێ بیكه ین به زمانی نووسین و لێكحاڵی بوون، به ڕاست چ هزرولۆژیكێك ئه م ده وه ن به ئاشه قه بووڵ ده كات..!!  به پێویستی ده زانم لێره دا دوو نموونه ی تایبه ت به ئه زموونی خۆم سه باره ت به زمان بۆ خوێنه رانی ئازیز بخه مه ڕوو… 
نموونه ی یه كه م ، شه ڕی خۆ كوژه ی پدك و ینك  كاره ساتی 31 ی ئابی 1996ی لێكه وته وه و له ئه نجامدا نزیكه ی  5000 خێزانی كورد ئاواره ی ئه مریكا بوون كه زۆربه یان له وانه بوون  له گه ڵ رێكخراوه خێرخوازییه كاندا كاریان ده كرد ، ئه مانه له ئه مریكادا به كۆمه ڵه ی گوام ناسراون چونكه پێش ئه وه ی بێنه ناو شاره كانی ئه مریكاوه نزیكه ی سێ چوار مانگێك له نیمچه دورگه ی گوام ڕایانگرتن ، دواتر چه ند خێزانكیان به ر شاره كانی لۆس ئه نجلس و ساندیاگۆ كه وتن ، ئه و ده م ئه ز وه كوو خۆ به خش   Volunteer كاری ته رجومه م بۆ ده كردن و چه ند جارێك له خوێندنگا سه ره تاییه كانه وه ته له فۆنیان بۆ ده كردم ده چووم بۆ یارمه تیدانی منداڵه كانیان بۆ پڕكردنه وه ی فۆرم و ڕێنوماییكردن و چه ند وورده كارێكی تری له م بابه تانه و دواتریش له گه ڵ داكو بابیاندا له م باره یه وه ده دوام،  له دوای سێ چوار مانگ ئه و منداڵانه م بینییه وه ئینگلیزییه كی ئه وتۆ فێرببوون زۆر له ئینگلیزییه كه ی من باشتر بووته نانه ت له و ماوه كاتییه كورته دا زۆربه یان ببوون به موته رجمی داكو بابیان.
نموونه ی دووه م ، ئه ز به شبه حاڵی خۆم به گه وره یی په ره وازه ی سوید بووم و   ماوه ی شه ش ساڵ 1982-1988 له ووڵاتی سوید گوزه رانم كردووه ، له ماوه ی ساڵ و نیوێكدا توانیم بچمه زانكۆو به زمانی سویدی بخوێنم و به ئاسانیش توانام به سه ر  زمانی ڕۆژنامه و خوێندنه وه دا  شكا، زمانی سویدی كه زمانێكی بچوك و په ڕگیره و كه وتۆته گۆشه یه كی باكووری ئه وروپاوه  كه متر له هه شت ملێون كه س ئاخافتنی پێده كاو هیچ جۆره نزیكی و خزمایه تییه كی له گه ڵ زمان و دابو نه ریتوو كولتووری ئێمه دا نییه ، كه چی ڕه وه ندی كوردی به ئاسانی فێری ده بن .
جا تۆ بڵێی زمانی ستانداردی كوردی له زمانی ئینگلیزی و سویدی سه ختتر بێ ..!!! چ بۆ گه وره ته مه نه كان و چ بۆ زارۆكه چاوگه شه كانی بادینان …!!! گومانی تێدا نییه به هانه ی سه ختی زمانی ستانداردی كوردی كه چه ند كه سێكی ده ڤه ری بادینان بانگاشه ی بۆ ده كه ن جگه له هه ستێكی ناوچه گه رێتی ته سك و كین و بو غزی په نگخواردووی سیاسی هیچ شتێكی تر نییه .

له كۆتاییدا ، شایانی ئاماژه پێكردنه كه به م دواییه ژماره یه كی به رچاو له نووسه رو ڕوناكبیرو خه مخۆرانی گه له كه مان، ئه م بابه ته هه ره گرنگ و چاره نووس سازه یان سه رله نوێ زیندوو كرده وه و ئه م كاروانه یان خسته ڕێ ، له ناویشیاندا سێ نووسه ری زێده هێژا كه ماندو بوو ن و شه ونخونییه كی زۆر به نووسین و توێژیینه وه كانیانه وه دیاره و زنجیره یه ك ریسێرچی ئه كادیمیان وه به رهه م هێنا، ئه وانه ش بریتیین له هه ر یه كه له  نووسه رو ئه كادیمستی ناسراو دوكتۆر ڕه فیق سابیر و نووسه ر كاك كامیار سابیر و نووسه ر كاك هه ندرێن ، ده ستخۆشی و ماندوو نه بوونتان لێده كه م و هیوای سه ركه وتن و به رده وامیتان بۆ ده خوازم .  
ئارام حه مه ساڵح ….. كالیفۆرنیا، ئه مریكا       
   2008 , May 3rd  
               

Previous
Next

Leave a Reply