Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كورد دەتوانێت یاریزانێكی باشی نێو گەمە سیاسیەكە بێت..؟

كورد دەتوانێت یاریزانێكی باشی نێو گەمە سیاسیەكە بێت..؟

Closed
by November 8, 2008 گشتی

 كورد دەتوانێت یاریزانێكی باشی نێو گەمە سیاسیەكە بێت..؟
 گۆران فەتحی

 سەرەتا دەبێت بپرسین ئایە كورد دەتوانێت سیاسەت بكات، ئەگەر وڵام بەڵىَ بوو.. ئایە تا چەند كورد سەركەوتووە لەكاری سیاسیدا، ووتەیەك هەیە دەڵێت كورد ئەوەى لەشەڕدا دەیباتەوە لەسەر مێزی دانوستاندان دۆڕاندوویەتى.
 ئەگەر واز لەمێژووى كۆن بهێنینو بێنە سەر ئێستاى سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقی دواى هاتنى سوپاى ئەمریكاو روخاندنى رژێمی بەعس، كەسەرجەم دامو دەزگا حكومیەكانی عێراق لەبەریەك هەڵوەشان دواتریش بریمەر حاكمی مەدەنى عێراق وەزارەتەكانى راگەیاندنو ناوخۆو بەرگریشی نەهێشت، حكومەتو پەرلەمانى عێراقی جارێكی تر دامەزرانەوەو پشكى زۆرینەى دەسەڵاتى عێراقیش كەوتە دەست شیعە و ئینجا كورد. ئەوەش بە بەپشت بەستن بەهەڵبژاردنەكان، دواتریش پێكهاتەكان وارێككەوتن پۆستى سەرۆك وەزیر بدرێت بەشیعەیەكو پۆستى سەرۆك كۆمار بەكوردێكو پۆستى سەرۆكى پەرلەمان بە عەرەبێكى سوننە.
 سەرتاى روخانی رژێم كورد چالاكانە لەرووی سیاسیەوە جموجۆڵى  كرد ، بەڵام  شیعەكان كەلەسەردەمانى پێشوتری مێژوودا هەرگیز رێگەیان پێنەدرابوو بێنە پێش لەرووی سیاسی یان پۆستى هەستیار وەربگرن لەعێراقدا، بۆیە ئەم هەلەیان لەكورد زیاتر قۆستەوە.
 كێشەی عێراق لەوەدایە چی دراوسێیەتى ئەگەر تەماحیشی تێدا نەبێت ئەوا خۆشی پێى نایەت مەترسی هەیە لەعێراق، بۆیە هەریەك لەو وڵاتانە كەم تازۆر جێ پەنجەیان بەسەر رووداوەكانی نێو عێراقەوە هەیەو موخابەراتو پیاوی خۆیان تێ داناوە، ئەمە جگە لەكاركردنى ئەو دەوڵەتانە لەرووى سیاسیەوە بۆ فشارخستنە سەر لایەنە عێراقیەكان، لەرێگەى چەند حزبێكى دار دەستى خۆیان، بۆیە گۆڕەپانە سیاسیەكەى عێراق چەندین هێزى ناوخۆو هەرێمىو نێودەوڵەتی یاری تێدا دەكەن، ئەمەش كاری سیاسی كوردى قورس كردووە.
  مالكی  و شیعە لەپشتیەوە بەهەموو شێوەیەك پێگەى خۆىو شیعەى بەهێز كردووە، ئەوەش دواى كاركردنى ووردی شیعەكان دێت لەسەر گۆڕەپانە سیاسیەكە،  ئەمەش وای كردووە فشار بخاتە سەر كوردو دەسەڵاتەكانی كەم بكاتەوەو كورد پەراوێز بخاتو  مادە دەستورییەكان جێ بەجێ نەكات، ئەمە جگە لەو فشارەى ئێستا بەكاری دێنێ لەسەر ئەمریكا بەئیمزا نەكردنى رێككەوتننامە ئەمنیەكەى نێوان هەردوو ولات، بەڵام ئایە هەر شیعەكان دەتوانن سیاسەت بكەنو فشار بخەنە سەر  كورد یان كوردیش گۆڕەپانەكەى بۆ واڵایە بۆ یاری كردن، گومان لەوەدا نیە كوردیش دەتوانێت سەركەوتووانە كاری سیاسى بكات و فشاریش بخاتە سەر لایەنە عەرەبیەكانى عێراق بەتایبەت شیعەكانو مالكی، ئەوەش بەروونى لەسەردانەكانى مەسعود بارزانی بۆ ئێرانو ئەمریكا دەركەوت، گەشتەكەى بارزانی دەری خست كەپێگەى كورد لەناوچەكە بەهێزەو دەتوانێت چەند كارتێكی فشار بەكاربێنێت دژى نەیارانى. 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.