Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
كورد و كوردستان، گەلێكى گەورە و نیشتمانێكى فراوانى بێ دەوڵەت

كورد و كوردستان، گەلێكى گەورە و نیشتمانێكى فراوانى بێ دەوڵەت

Closed
by September 6, 2008 گشتی

 كورد و كوردستان، گەلێكى گەورە و نیشتمانێكى فراوانى بێ دەوڵەت
 ئا: مهاجر فارس ناوپردانى، بەكەلۆریۆس لە جوگرافیا
 بەشی دووەم….
 
   پێنچەم :_تۆپۆگرافیاى كوردستان (بەرزو نزمی كوردستان).دیاردە سروشتیەكانى سەررووى زەوى دەولەَت لە دەشت ،چیا، بیابان ،دۆل رووبار ،دەریاچە ،رووەك ودارستانە خۆرسكەكان هەموو ئەمانە دیاردەى سروشتین ، پەیوەندى گەورەیان هەیە بە پێكهاتەى جوگرافیاى سیاسى دەوڵەتەوە. رووبەرى كوردستان لەرووى سروشتیەوە بە ناوچەى شاخاوى دادەنرێت چونكە رووبەرى كوردستان 70%ناوچەى شاخاوى دەكرێت وە لە 30%بە ناوچەى زورگ وبان و دەشت  پێكهاتەوە  ناوچەى شاخاوى هۆكارى باش و خرابى هەیە لە سەر گەشەكردنى یەكە سیاسیەكان وولات هەیە وە  كاریگەرى ناوچەى شاخاوییەكان بە پى رۆژ و رووداوەكان دەگۆرێت بۆ نمونە لە رابردوو دا بە هۆى دواكەتووى ووڵات لە هەمووبواریك چ لە رووى نەبوونى رێگاوبانى باش لە نێوان ناوچەكان وە دواكەتووى ئابوورى (گشتوكالى و بازرگانى و پیشەسازى ) چ لە رووى سیاسى و سەربازییەوە لە لاێكەوە و سەختى ناوچەى  شاخاوییەكانیش لە لاێكى ترەوە وە كوردستان نەكەوتۆتە سەرێگەیەكى سەرەكى بازرگانیەوە  ئەمانەش بۆتە هۆى دوورە پەرێزى خەلكى ناوچەكان لە یەكترى وە مانەوە بە گۆشەگیرى و دواكەوتووى وە  دوورخستنەوەى كوردستان لەجیهانەوە وئەمەش كاریگەرى لە سەر بێ هێزبوونى  هەستى نەتەوایەتى وە بەهێز بوونى هەستى ناوچەگەرى وهۆزگەرى و تایفەگەرىو ….هتد وە دواكەوتنی  ووڵات چونكە بەربەستێك بوو لە بەردەم تیكەل نە بوونى خەلكى ناوچەكان لەگەل یەكترى و دەروەى كوردستان  بەمەش جیاوازى ناوچەگەرى دروست بووە  كاریگەرى لەسەر هەردەستەڵاتیكى سیاسى هەبووبێت لە ناوچەكە هەبووە وەكو ئەوەى میر نیشنى سوران لە سەر ئەساسى ناوچەى دروست بووە بە هەمان شێوە میر نیشنى بادیان لە ناوچەى بادینان دروست بووە میرنیشینەكانى تر بە هەمان شێوە دروست بوونەوە  مۆركى ناوچەگەرى بە سەرویانەوە هەبووە وە هەروها هەلگییرسان شۆرشەكانى كوردیش بە هەمان شێوە ناوچەى بوونە نەك گشتى بووبن یاخود شۆریشەكان لە ئاستى كوردستانى نەبوونە بەلكو  لە ئاستى ناوچەى بوونە بۆیە ج حكومەت و میرنیشینەكان ج شۆرشەكان تووشى دووبەركى زۆر هاتوون بەتایبەتى  لە نێوان سەركردەكان ،وە بۆتەهۆى شەرو ئاژاوەیان لە نێوان زۆر رووداوە وە بوونەتە هۆى لە ناوبردنى  یەكترى ، لە جیاتى یەك گرتن و دروست كردنى دەولەتێكى كورد وە هەروها شۆرشەكانیش كە لە ناوچەێك روودەدا ناوچەكانى تر لى بێبەش بوون یاخود بێ ئاگابوونە لە یەكترى ئەمەش بۆتە هۆى سەرنەكەرتنى شۆرشەكان بۆ ماوەێكى كورت لە ناوچوونە . لەگەل ئەوەش دا  كە چیایەكان بەربەست بوونە لەسەر دروست نەبوونى دەوڵەتێكى بەهێزى كوردى . ، ناوچە شاخاوییەكان لە بەرسەختى شوێنەكە وە كەمى فراوانى رووبەر و سەختى رێكاو بان بەمەش كەمى دانیشتوانى تێدانیشتەجى دەبێ بۆیە بۆتە هۆى هەڵنەكەوتنى شارى گەوەرو بەمەش بنكەى  شارستانى و رۆشنبیرى و یەكى سیاسى و سەربازى و كارگێرى  گەوریان تێدا دروست نەبووە ئەمانەش بنەما هەر بەهێزى مرۆیین بۆ دروست بوونى دەوڵەت. بە پێچەوانەشەوە  ناوچە دەشتایەكان بەشێوەێكى گشتى شوێنى خربوونەوەى زۆرى دانیشتوانن لەبەرئەوەى چالاكى جۆراوجۆرى تێدا دەرەخسێت وە دەبێتە هۆى زۆرى بەرهەمەى جیاواز وە هاتووچۆى تێدا ئاسانە لێرەوە لە وى دەبینین ناوكى زۆر لە دەوڵەتان لە ناوچەیەكى دەشت و تەختانەوە دەستى پێكردووە ودواتر فراوان بووە ،بە تایبەتى گەر شوێنى دەشتەكان بەسەر دەریاكراوەكانەوە بن یان رووباریان پێداتێپەربێ .  هەر وەكو ناوچەى دۆلى رافیدین (بە شارستانى سۆمەرییەكان) ناسرابوو كەناوچەكى دەشتانى یە شارستانى گەورەى تێدا هەلكەوت وە بەهەمان شێوە لە ووڵاتى (فیرعەونەكان) میسر لەدۆلى نیل  شارستانیكى گەروەى تێدا هەڵكەوت .كە ئەمانە چەندین یەك سیاسى و سەربازی و كارگێریان تێدا دروست بوو كە ئێستاش شانازى بەم  شارستانیانە دەكرێت ، وە هەروها ناوچە دەشتانیەكان ئێستاش لە جیهانە خاوەن زۆر ترین وە گەروەرترین شارن . جونكە ناوچە دەشتاییەكان بە هۆى فروانى رووبەرەكەیان تواناى مرۆڤ زیاتر بەكاردەهێندرێت وە زیاتر شیاوى نیشتەجى بوونى دانیشتوانەو   گشتوكاڵكردن و  فراوان بوونى بازارو  بازرگانى یە وە ئەمە لە روانگەى ئابوورییەوە ، وە لە روانگەى سیاسى و گارگیرییەوە گەشانەوەێكى رێك وباش بە خۆییەوە دەبێنیت وە لەگەل ئەمانەش كاردانەوێكى لە بار و رەخساو دروست دەبىَ بۆ گەشەكردنى بوارى شارستانى و رۆشنبیرى بەمەش زیاتر ووڵات بایەخ و پێشكەوتن بە بوارەكان دەدات سەرنجام ژێرخانى ئابوورى دەكەوێتە سەرپێ وە دەولەَتیكى  پێشكەوتوو و بەهێزی دێتەكایەوە. لە هەمان كاتیش دا ناوچەى شاخاوییەكان لە زۆربەى شوێنى سەرگۆى زەوى بۆتە پەناگەیەكى سروشتى بۆئەو كۆمەڵە مرۆڤانەى دەچەوسێنەوە بۆ نمونە (كورد لە زنجیرە جیاكانى زاگروس و تۆرس  لە كوردستان ،عەلەوەیەكان لە چیاى دروز لە سوریا وە شۆرشگێرانى جەزائیر لە جیاكانى ئەتلەسى دژى فەرنسا تاوەكو رزگاربوونە وە بە هەمان شێوە شۆرشگێرە  فێتنامیەكان لە بەشى ناوەراست و باكورى ڤێتنامى باشوور شاخاوى بە دارستان داپۆشراوە دژى ئەمریكا جەنگان و بە جیاوازێكى زۆر لە رووى سەربازییەوە توانیان سەربكەوەن . ناوچە شاخاوەییەكان بۆیە دەبنە پەناگەى سروشتى بۆ شۆرشگێران جونكە ناوچەى شاخاوى كەش و هەواى جەنگى پارتیزانى تێدا دەرخسێنێت (لێدە و راكە) ئەمە لە ڵاێكەوە وە ناوچەى شاخاوى لە بەرسەختى ناوچەكە داگیركردن  و  كۆنترۆلكردن زۆر بە ئاسانى ناكرێت جونكە بەرزو نزمى كاریگەریشى هەیە لە سەر تەكنیكى شەرو ئەو چەكانەى كە لە مەیدانى شەردا بەكاردەهێندرێت ، دەشتە گەورەكانى رووسیا و بیابانە گەورەكەى ئەفەریقیا مەیدانێكى باشن بۆ دەبابە بەكارهێنان ، وە ئەو جۆرە چەكە كارایی خۆى لە جەنكى كەنداودا سەلماند بەڵام لە ناوچەى شاخاوى كور سەختەكان بەكارهێنان دەبابە سەركەوتوو نیە جونكە لەم ناوچانەدا جەنكى پارتیزانى ودزەكردن سەركەوتووترە . وە پێویستە ئاماژە بەوە بكەین لە گەل پێشكەوتنى تەكنەلۆژیاى چەك هەر لە فرۆكەوە هەتا رۆكێتە دوور هاوێژەكان  كاریگەرى و بایەخى ستراتیژى  بەرزى ونزمى كەم كردۆتەوە  .  وە شاخەكانى كوردستان پشت و پەناى میللەتى كورد بووە لە هەموو سەردەمێكدا بۆ مانەوە و لە ناونەجوونى.
 شەشەم:_ شێوەى هێلى سنورى جوگرافیاى كوردستان  شیٍَوەى دەوڵەت شێوە رەگەزێكى گرنگى دەوڵەتە چ لە رووى بەرگرى كردنەوە بێت لە دەولەتەكە لەئاست دەست درێژیە دەرەكیەكاندا یان لەرووى دەستەڵاتى سیاسى ناوخۆیە وە بێت بەسەرزەویەكانى دەوڵەتدا ئەودەولەتانەى شێوەكانیان پێكەوەیى نى یە ناتوانن وەكو ئەودەوڵەتە شێوە پێكەوەییە كان بەرگرى لەخۆیان بكەن وە هەروها دەوڵەتە شریتیەكان شێوەى ئەم جۆرە زەویانە وە شریتێك درێژبوونەتەوە ، بە رادەیەك درێژیەكەى زۆرترە لە پانیەكەى ، ئەم كەم و كوریە لەشێوەكەدا كردارى برینى ئاسان دەكات واتە بە ئاسانى دوژمن كردارى داگیركردنى بە سەر پارچە زەویەكانى ووڵات دەكات وەك دەوڵەتى شیلى لە ئەمەریكاى باشور وە نەرویج لە ئەورپا وە هەروها سۆمالێش لە ئەفەریقیا وە فیتنام لە ئاسیا وە هەروها كوردستانیش بە هەمان شێوە ئەم ووڵاتانەیە جونكە شێوە سنورى كوردستان لە شێوە دەمانج دەجێت ئەمەش بە شێوەێكى نارێك دادەنرێت جونكە رێژەى هەموو سنوورە سیاسیەكانى ووڵاتى كوردستان  بەسەر كۆى رووبەرەكەیدا دەرناچێت وە رێژەى رووبەرى سنورەكانى سیاسى گەورەتر لە رووبەرى ووڵاتەكە بەم شێوەیە كە درێژى خاكى كوردستان لە باكورە بۆ باشورە وە دەكات (1300كم)، وە پانییەكەشى لە رۆژهەڵاتى كوردستان تا رۆژئاواى كوردستان دەكاتە( 550 كم ) بە هۆى ئەمە درێژبوونە زۆرە وە بەركردن لە خاك زۆر بە زحمەت تر دەكرێت كەلەوەى شێوەى بازنەى یان چوارگۆشەى واتە كە شێوەیان رێكوپێك یان كۆو پێكەوەییە وە هیج سەرە پارچە و زمانە و بەشى دەرپەریوى لێ جیانەبۆتەوە لەسەر زەوى ووڵاتێكى تر هەروەكو و ئیكوادۆر و ئورگواى و رۆمانیا و پۆڵەند و زیمبابۆى و سیرالیۆن وكەمبودیا ….هتد  وە هەرواها پێكەوەى بەستنەوەى كوردستان بە تۆرێكى رێگاى گواستنەوەو هاتۆچۆ زۆر ئالۆزترە لە ووڵاتانەى كە شێوەیان رێك و پێك یان كۆو پێكەوەیی بۆیە گواستنەوەو هاتووچۆ گرانتر دەوستێت جونكە گواستنەوە شمەك و خەڵكى بە كاتێكى زۆر و بە خەرجێكى زۆر دەوستێت بەمەش هۆكارێكە بۆ كەم تر تێكەلاوبوونى دانیشتوانى ناوچەكانى كوردستان بۆیە ئەم  شێوەییە كاریگەرى لە سەر لاوازى و بێ هێزى پەیوەندییە نەتەوەیی و رۆشنبیروى و ئابوورى و ….هتد لە نێوان دانیشتوانى كوردستان كردەوە وە ئەم شێوە زیاتر یارمەتى داگیركەرانى كوردستان دەدات كە بە ئاسانترى كورد بە پارچە كراوى و گۆشەگیر و دوورەپەرێز بە هێلێتەوە  رۆڵى گەلى كورد كەم بكەنەوە لە هەربوارێك كە بیەوێت رێگاى رزگارى و پێشكەوتن بگرێتەبەر . شێوەى دوڵەت لەم سەردەمە دا بایەخ و كرنگیە زۆركەم بۆتەوە ئەوەیش بە هۆى پێشكەوتنى گەورەى بەسەر هۆیەكانى گواستنەوەو گەیاندندا هاتووە، تا رادەیەك زالبووە بەسەر ئەو كۆسپە سروشتیانەدا وە ئەگەر دەوڵەت تواناى سیاسى و ئابوورى وسەربازی زۆرى هەبێت ئەوا ئاسانتر بەسەر كۆسپە سروشتییەكان زاڵ دەبێ وە مەترسیەكانى كەم تر دەبنەوە .
 
 حەوتەم  :_ نەبوونى پشگیرى دەرەكى و دۆست ولایەنگرى كورد وە لە فەرهەنگى مێژووى كوردا پشگیرى دەرەكى و دۆست و لایەنگیر بۆ دۆسیەى كورد نەبووە بە بێ ئەوەى گەلێ كورد زیانى و زەرەى بۆ هیچ خاك ومیللەتێكى سەر ئەم گۆزەمین هەبوو بێت  وە بە دەیان جار تووشى  هێرشە جیاوازكان  داگیركارى هاتووە وەك لە كۆنەوە تاكو ئیستا (رۆم ، ئاشوری،  مەغۆلە ،  رووس ، عوسمانی و  سەفەویی ،عەرەبەكان ، ئینگلیز ….هتد  گەورەترین زیانیان  ماڵى و گیانى بە ووڵاتەكەمان گەیاندەوە وە چگەلەوەەش كورد و كوردستانیان بەندكراویانكردیە بۆ ئەوەی نەتوانیت لە دوارۆژدا سەربەخۆبێت . وە كورد هەڵخەتاوى دەستى میلڵەتانى رۆژهەڵات و رۆژئاوابووە واتە (ووڵاتە ئیسڵامیەكان )و (ووڵاتەمەسیحەیەكان و جوولەكە) ئەم دوو جەمسەر نەبەیاسا دینەوە نەبەیاسا مرۆڤایەتی حەقى كوردیان نەداوە وە سەرەراى ئەوەش  فیل و خیانەتیان لێكردەوە وە بەردەوامیشن لە سەر پەیرەوكردنى سیاسەتەى دژایەتى كردنى كورد ،وە چەند هۆكارێك هەن بۆ ئەم دەستەواژەیە كە بۆجى كورد خاوەن پشگیرى دەرەكى  نەبووە وە لەڵایكى ترەوە دایم دوژمنى داگیركەرى هەبووە  ئەمەش بۆ ئەمانە دەگەرێتەوە یەكەم بە بەپیتى خاكێكى كوردستان هەر وەك لە رووى سامانى كانزاى وكشتوكالى و ئاوی …..هتد ، دووەم كورد دواى رووخانى ماد دەستەڵاتى كوردى بەهێزو بەتوانا دروست نەبووە بۆیە داگیركراوەو جونكە هەردەستەڵاتى كوردى بە شێوەێكى میرَنیشن یاخود حكومەتێكى بچووك كە توانا ئابوورى و سیاسى و سەربازى و رۆشنبیرییەوە زۆر بێ هێزبووە بۆیە نەیتوانیوە بەرگرى لە دەستكەوتەكان بكات وە بەرژەوندیەكانى خۆى بەروپێش ببات، وە سەرەراى ئەمانەش كورد خاوەنى شارستانیكى گەورەنەبووە كە بتوانێت لە روانگەى زانستیەوە خۆى و بەرژەوندیەكانى بە رەوپێش ببات وە دۆست ولایەنگیر بۆ خۆى دروست بكا وە نەشى توانى وە لە روانگەى ئاینیەوە دەستەڵات و چاڵاكیەكانى خۆى بەهێزبكات پەیوەندییەكانى لە گەل دەوربەر دورست بكات یاخود بەسەر بیروبوجونەكانیان زاڵ بێت وپشگیرى دەرەكى دروست بكا هەروەكو عوسمانیەكان بەهۆى ئاینەوە توانیان ئیمپراتۆرێكى بەهێز دروست بكەن كە دەستەلاتى دەگەیشتە كێشوەرى ئەورپا بۆ ماوەى چواردە سەدە حوكمرانى بكەن،وە هەروها فارسەكان بە هۆى سود وەرگرتن لە مەزهەبى شیعەوە جگەلەوەى كە هۆكارێكە بۆ بە هێزبوون و پتەو بوونى پەیوەندى نێوان گەڵانى ئێران وە بەهۆى پەرەپێدان و بایەخدان بە مەزهەبى شیعەوە ئێرانیەكان توانیان نفوسێكى زۆرلە ووڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست و دەوربەرى پەیدابكەن وە  (ئیراق ، سوریا ،لوبنان ، فەلەستین ، بەحرین …..هتد) كە سەنگێكى بەهێزى سیاسى و سەربازى بۆ خۆى مسۆگەركردەوە ، وە هەروها كزوڵاوازى هەستى نەتەوایەتى كورد هۆكارێكى ترە بۆ دروست نەبوونى پەیوەندێكى بەهیزو پتەوە لە نێوان چین و توێژەكانى كۆمەلگاى كوردى لە ناوەوى وە دەروەى  ووڵاتدا وە لەڵاێكى ترەوە نەى توانیەوە پەیوەندى بەهێز پەیدابكا لەگەل كۆمەلگەكانى دەرەوەى كوردستان بۆ هاوكاركردنى یەكترى لە كاتى شەرو ئاشتى دا  چگەلەوەش گەلى كورد نەیتوان لە روانگەى ئابوورییەوە چ لە رووى كشتوكالیەوە چ لە رووى بازرگانى و بازارەوە چ لە رووى پیشەسازییەوە خۆى بەهێزبكات و لەسەر ئەوبنەمایە پەێوەندى توندتۆڵ لەگەل دەورە دروست بكات چەندین رێكەوتنى ستراتیژى بۆ خۆى دەستەبەر بكا، وە ڵاوازى هۆشیارى سیاسى لە هەموو روانگەێكەوە وە بۆیە پەیوەندى دیبلۆماسى بەهێز دروست نەبووە لەگەل ووڵاتان ، وە هەرواها پێویستە كورد هەوڵى دروست كردنى (لۆبى كورد) بدرێت بۆ خزمەت كردنى كَیشەى كوردستان وە هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەى سەرماییە لەلایەن خەلك و حزب و حكومەت لە هەموو ڵاێكەوە وە دانانى سندوقى نیشتمانى  بۆ بایەخ دان بە گیروگرفتەكانى نیشتمان بەگشتى ، هەروەكو جولەكەكان بەهۆى كۆكردنەوەى سەرماێكى زۆر توانیان كاریگەریان هەبێ  لە سەرسیاسەت و راگەیاندنى زۆر بەى دەوڵەتان بەتایبەتى دەولەَتە زڵهێزەكانى جیهان جگەلەمانەش كوردستان خاوەنى سامانێكى زۆرى كانزایە بەتایبەتى بە ووڵاتێكى دوەلەمەندەكانى پترۆل دادەنرێت كەجى كوردەكان بەهۆى نەبوونى سیاسەتێكى زیرەكان نەیتوانى دەولەتێكى سەربەخۆ مسۆگەربكەن بە پشگیرى ووڵاتە زلهێزەكان جونكە ووڵاتە زلهێزەكان  هەموو كاتێك بە دواى باشترین بەرژەوندى دەگەرین كە سودى ووڵاتەكەیان تێدابێت وە پترۆلیش سامانێكى ستراتیژییە بۆیە كورد  دەبى  سیاسەتێكى ووردتر و هۆشیاتر پەیرەوەبكات بۆ دروستكردنى  بەرژەوەندى لەگەل دەوڵەتە زلهێزەكان تاوەكو ئەم سامان جیتر نەبێت هۆى داگیركارى و چەوسانەوەى میللەتەكەمان بەڵكو هۆكارێك بێت بۆ دروست بوونى  سەربەخۆى و ووڵاتیكى پێشكەوتوو هەروەكو وە زۆرلە ووڵاتانە كە خاوەن دەوڵەتن بە هۆى هەبوونى پترۆل وەكو هەندێك ووڵاتانى كەنداوى فارس (كوێت و ئیمارات ، بەحرین ….هتد )لەگەل ئەوەش كە باشترین پشگیرى دەرەكیان هەیە لە كاتى شەرو ئاشتى دا هەروەكو لە شەرى كەنداو رووى دا لە كاتى داگیركردنى كوێت لە لایەن عیراقەوە كە زیاتر لە سى دەڵەوت بەشدارى شەركرد لە وەدەرنانى سوپاى دكتاتۆری سەدام ، كە كورد نەیتوانى وە خۆى بەتەواوەى  بناسێنێت بەرووى جیهانەوە پشگیرى دەرەكى وەدەست بهێنێت ئەمانە بە هەر حال لە كاتى  دروست بوونى كۆمەلەى گەڵان وە دواى  ئەوەشى دروست بوونى ریكخراوى نەتەوەیە یەكگرتووەكان لەساڵى 1945دامەزرا دواى جەنگى جیهانى دووەم بووە ریكخراوى نەتەوەیە كگرتووەكان رێكخراوێكى  نێو دەوڵەتیە كە بۆ پاراستن و ئاشایشى جیهانە دامەزراوە، وە (191)دەولەَت ئەندامى ئەم رێكخراوەن كە خاوەن سەدان یاسا جۆربەجۆرە دەربارەى ماڤى مرۆڤ و هەموو ڵایەنێكى ژیانى تێدایە كەچى كە كورد بە گشتى پشت گوێ خراوە وە سوودى لە ویاسایانە وەرنەگرتەوە هیچ بایەخ و گرنگى بە بارودۆخى كورد نەدراوە سەرەراى ئەوەش بێ دەنگ لە بەرامبەرى داگیركردن و دابەش كردنى كوردستان وە چاوپۆشى كردنى  لە سیاسەتى كورد لە ناوبردن و شێواندنى نیشتمانى كوردان بە هەموو شێوێكى نامرۆڤانە كە لە ڵایەن ئەو وولاتانى كە دەستیان بەسەر كوردستانەوە داگرتەوە سەرەرا ئەوانە ئەم رێكخراوە بەرگرى و یارمەتى داگیركەران دەدات ئەم رێكخراوە پەیوەستە بە سیاسەتى ووڵاتە زڵهێزەكان كە هەمووشتیك لە بەرژەوندییە سیاسەتەكانى ئەوان كۆتایى پێدێت بۆیە دەبىَ كورد لە پەرژەوندى ئەوانە تێبەگات وە بیرێكى ژیرانە لە حالى داگیركارى و جەوسانەوەى خۆى بكات ، پێویستە كورد هەنگاوەكانى سەربەخۆبوون بە هاوێژێت ئەمەش دەبێ كورد ئەم كارانە ئەنجام بدا وەك كاركردن بۆ هۆشیارى نەتەوایەتى و بەهێزكردنى گیانى كوردایەتى وە رێكستنەوەى مالى كورد لە هەر بەستێكى خاكى كوردستان وە دروستكردنى سەركردایەتێكى بەهێز كوردى بۆسەرپەرشتى كردنى  هەموو پارچەكانى كوردستان بۆ تێكۆشان و هەوڵەدان بۆ جارەسەركردنێكى ژیرانەو ئازایانە بۆ كێشەى كورد بەگشتى ، وە نەهێشتنى كێشەى زمانى كوردى وە دامەزراندنى زمانێكى یەكگرتووى بۆ لێك تێگەیشتنى هەموو رۆلەكانى كورد لەیەكترى بۆ نەهیشتنى ناوچەگەرى و دووبەرەكى لە نێوانیاندا وە بەهێزكردنى زمانى یەكگرتوو لە رووى زانستى و رۆشنبیریەوە وە زاڵبوون بەسەر زمانە بێگانەكان لەناوەوەى ووڵاتدا وە هەروها كاركردن بۆ پێشكەوتنى ووڵات لە رووى ئابوورى و سیاسى و سەربازى و رۆشنبیرى و كارگێرییەوە وە بایەخدان بە زانست و تەكنەلۆجیاى سەردەم و  پێشكەوتوو بۆ زالبوونى بەسەر گشت كێشەكان ج مرۆى بن ج سروشتى بن كە رێگرن لە دروست بوونى دەولەَتێكى كوردى وە كاركردن بەجەندین رێگا بۆ پەیداكردن و مسۆگەركردنى پشگیرى دەرەكى بۆ گەڵ و ووڵات بۆ مەبەستى دروست بوونى دەولەَتێكى كوردى.

 arsan_arsan5@yahoo.com
 
 
 
 پوختێكى لەسەر كوردستان و لەسەر كورد رەچەڵەكى و زمانى و ئاینى وە دابو نەریتى وە لە سەر ئابوورى كوردستان .
 00353862454473 دەوڵەتێكى بەهان
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.